ئافرەتى ژمارە 44 یان سەرەتا زەوى هەبوو

 دەمێک بوو دەمویست ئەمە بنووسم نووسیم: ژیان خراپە بەڕێوەى دەبات زۆرینەى ڕووبەری جیهان خراپەکارییە مرۆڤ درۆ دەکات کە دەڵێت: گیرم خواردووە مرۆڤ ناهێڵێت جیهان چاک بێت دەنا بنەچەى جیهان باشەیە مرۆڤ ئەى داهێنەری هێزى خراپە ئەى خواوەندى جەنگ و…

ژیان بۆ هەمووان

قەت وام نەزانیوە ژیان هی منە بەوەدا هەرگیز عەسرانى ماڵەوەم نەدیووە شەوانیش ناتوانم زوو بڕۆمەوە بەیانیانیش بەر لە هەموو کەس بە پڕتاو دەچمە دەرێ لەسەر شەقام وەک سەگى پێسوتاو دێم و دەچم و لەکەس ناپرسم وەک چۆن کەسیش لێم ناپرسێت. لە…

بووم بە ژێر ڕۆژە خێراکانى مۆدێرنەوە

نامپەرژێت بزانم، کامە ڕەنگى جل و بەرگم لێدێت چۆن بە ڕێگادا بڕۆم، دەم وچاوم چۆن بێت خەڵکى ڕقیان لێم نەبێت؟ نامپەرژێت سەردانێکى قوتابخانەکەى سەرەتاییم بکەم لە دووى ئەدرەسی دڵدارە کۆنەکانم بگەڕێم هەناسەیەک لە باخچە بچوکەکەى گەڕەکدا هەڵبمژم.…

ئەم ڕۆژانە قورسن بە ژیانم یان دۆزەخى شێرپەنجە

مرۆڤ ئازار دەخوات، بەناوى بەردەوامییەوە برین دەهۆنێتەوە، بە بیانوى بەرگەگرتنەوە دەرگاکان لەسەر خۆی دادەخات و مەشقی ئازارێکى نەبڕاوە دەکات بەناوى ژیانەوە تاڵاو دەچێژێت بێدادییە ئەمە ناوى ژیانە.   درۆیە پێکەنین و پیاسەى ناو مارکێتەکان…

ئەشق، بێدەنگی، مەرگ لە ڕۆمانی عەشقی ھاجەرەی (ئیدریس عەلی)دا

چیرۆکی ئەشقی ھاجەرە ئەم ڕۆمانە باسی ئەشقی نێوان فەقێیەکی گەنج و کچە قەرەجێک دەکات، لە گوندێکی بچوکدا، پاش ئەوەی بەھۆکارێک کە باشتر وایە خوێنەر لە ڕۆمانەکەدا بەریبکەوێت کچەی قەرەج لەگەڵ باوکیدا دەچنە ئەو گوندەی ماڵی فەقێکەی لێیە، ئیدی لەوێوە…

له‌ده‌ستچوون

کەسانێک ماون بیانناسم کەسانێک هەن هەرگیز نامەوێت بیانناسم کۆڵانگەلێک ماون پیاسەیان پێدا بکەم کۆڵانگەلێک ماون هەرگیز پیاسەیان پێدا ناکەم جیهان گەلێک شتى تێدایە نایان بینم جیهان ساتى زۆرى تێدایە بەریان ناکەوم من بێدەست و پێترین بوونەوەرم من…

ساردە بۆ من ئەم دونیا تازەیە

ئەم سەرما نامۆیە ڕۆژانە دەمسمێت و دەروات تا قوڵاییم. دەستم بگرە دڵم سەرمایەتی ھەڵدەرزم لەبەردەم بوونمدا بەردەبمەوە بۆ ناو کڕێوە. دەستم بگرە دونیا ساردە تەنیایی بۆ کەس باش نییە تەنیایی ژنێک دەکرۆژێت ژنەکەم دەڵێت: ئەو ژنە منم. گریانم…

لەوێدا کوشتن، لەوێدا ھونەر

لەوێدا کوشتن، لەوێدا ھونەر نمایشێکی سەما و موزیک لە پارکی دایک لە کوێدا ژیان چەقی بەست، لەوێدا ھونەر دیوار و سنورەکان دەشکێنێت و ڕۆحێکی نوێ دەبەخشێتەوە بە ژیان، لە پێناو بەردەوامی و بۆ ئەوەی لە ژێر باری ژیاندا نەپسێین لە دێرزەمانەوە مرۆڤ…

ئۆفیلیا

ناتوانم گوێ بۆ شۆفێری ئەم تاکسییە ڕادێرم کە بێپەروا باسی شۆڕشم بۆ دەکات و پێیوایە: شۆڕش دەتوانێت ژیانمان چاک بکات. من لە شۆڕش تێنەگەیشتووم و کاتی ئەوەشم نییە. حەزەکەم لە تاکسییەکە دابەزمە قەراغی شۆستەکە وەک منداڵێکی ئەفریقی سەرم بخەمە ناو…

له‌ ئاسمانێكى سه‌وزدا ده‌بم به‌ په‌ڵه‌یه‌ك هه‌ورى سور

دڵم به‌ یه‌كه‌مین قاوه‌ و یه‌كه‌مین پارچه‌ موزیك و یه‌كه‌مین خه‌نده‌ و یه‌كه‌مین خه‌ون و یه‌كه‌مین خه‌م له‌ ناو ده‌ماره‌كانمدا خۆشه‌ كه‌ ده‌بێته‌ رِیشۆڵه‌یه‌كى زامدار له‌ قه‌فه‌زه‌ى سنگمدا. دڵم به‌ یه‌كه‌مین تیشكى خۆر و یه‌كه‌مین…

ئەستێرەکان برینى مرۆڤن

باوکە چاوەکانت بکەرەوە سەیربکە مرۆڤ چیکرد چاوەکانت بکەرەوە سەیربکە باوکە سەیر. سەیری مرۆڤ. مرۆڤ فیلەکانى ڕاونا باڵندەکانى فێری کۆچ کرد گیا و گەڵاکانى خوارد کانیاوەکانى هەڵقوڕاند قاز و کۆتر و ئاسکەکانى ڕاوکرد شاخەکانى کرد بە هاوینە هەوار…