یلمی بێده‌نگی ئاسمان، نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره‌ ده‌رهێنه‌ر رایگه‌یاند: فیلمه‌كه‌م (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ خولی ٢٠١٧ی فیستیڤاڵی خه‌ڵاته‌كانی فیلمی باكووری ئه‌مریكا، خه‌ڵاتی زیوینی پێ به‌خشرا".
یلمی بێده‌نگی ئاسمان، نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره‌ ده‌رهێنه‌ر رایگه‌یاند: فیلمه‌كه‌م (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ خولی ٢٠١٧ی فیستیڤاڵی خه‌ڵاته‌كانی فیلمی باكووری ئه‌مریكا، خه‌ڵاتی زیوینی پێ به‌خشرا".

ماکیاژ سڕینەوە لە «فیستیڤاڵی فیلمی ئاسمان»


ڕەخنەی شیکاری

Last updated:

Loading

یەکسانبوونی پێنوێنییەکانی بیناسازی و کرێنشینی؛ ماکیاژ سڕینەوە لە «فیستیڤاڵی فیلمی ئاسمان»

پەیمان عەلیپوور

 

 

١

لە ڕێکەوتنێکی نەنووسراوەی بەرکاردا، «فۆلکلۆریستەکان» و «فیستیڤاڵیستەکان» کەوتونەتە ڕاوەدوونانی «کولتوور»ـەوە هەتا دەستبەسەری بکەن و دواجار لە هەموو بەرگەکانی «تیۆریی ڕەخنەیی» دایماڵن تا ببێت بە سەماکەرێکی ڕووتی نێو جەرگەی بازاڕەکان. ئەمە پوختەی سیناریۆی دۆخی کارەساتباری کولتووری ڕاستەقینەیە، لە شاری «مهاباد»دا.

 

 

٢

کرۆکی هاوبەشی «فۆلکلۆریستەکان» و «فیستیڤاڵیستەکان» لە فۆرماسیۆنی کۆمەڵگای مەهاباددا، لە بەگژداچوونە و چەپاندن و پشتگوێخستنی «ئەزموونەکانی ژیانی شارنشینی»یدا ئاشکرادەبێت. «فۆلکلۆریستەکان» لەڕێگای زیندووکردنەوەی و زەقکردنەوە و زاڵکردنی دابونەریتی پوواو و سوایی فیوداڵیزمەوە بۆ ئەو مەبەستە هەوڵدەدەن. «فیستیڤاڵیستەکان»یش لەڕێگای بەخۆماڵیکردن و تۆخکردنەوە و جێگیرکردنی ڕێووڕەسمە کۆنتڕۆڵگەراکان و بازاڕگەراکانی نیوولیبرالیزمەوە بۆ ئەو ئامانجە تێدەکۆشن. بۆ نموونە «سەلاحی پایانیانی» وەکو یەکێک لە سیما دیارەکانی «فۆلکلۆریستەکان» لە ئێوارە کۆڕی کۆتایی هاتنی پڕۆژەی کتێبی «فەرهەنگی زارەکی موکریان»دا ڕاشکاوانە دەڵێت: ئامانجی ڕاستەقینەی ئەم پڕۆژەیە، «ئیحتباربەخشینەوە» بە فەرهەرنگی لادێیی [بەهاکانی دەرەبەگایەتی] لەناو ژیانی شارنشینی دایە. لەلایەکی دیکەشەوە «نەڤید زەردی» وەکو یەکێک لە دەمووچاوە زۆر بینراوەکانی «فیستیڤاڵیستەکان» لە گۆڕانییەکی بەڕواڵەت ڕەخنەئامێز بەناوی «بایدە»دا دەڵێت:  کوردم لەگەڵ «وەزعەکە» [دۆخی سەرمایەداری] ڕاهێنا.

 

٣

ئامارەکانی بەدواداچوون لەبارەی بارودۆخی نیشتەجێبوون لە شاری مەهاباددا، دەرخەری ئەوەبوون کە ڕێژەی کرێنشینی لەم شارە لە هەڵکشان دایە. کاربەدەستانی شارەکە ڕێگا چارەیان تەنیا لە یەک شتدا شکدەبرد: هەڵمەتی باڵەخانە دروستکردن. هەربۆیە «وەبەرهێنەران» بەخۆیان و «کۆمپانیاکان»ـیانەوە، بەخۆیان و «بەڵێندەرەکان»ـیانەوە، بەخۆیان و «قۆنتراچێکان»ـیانەوە هاتنە ناو گۆڕەپانەکەوە و گەڕەک و کووچە و کۆڵان نەما  نەیکەنە بە باڵاخانە و ئاپارتمان. بەڵام نووسینگەکانی مامەڵەکردن یەک شتمان پێدەڵێن: کرێنشینی هەروا لە زیادبوون دایە! هۆکارەکە زۆر ڕوونە: ئەو یەکە ئاپاڕتمانییانە، نرخەکانیان ئەوەندە بەرزە، کە خەڵکی کەمداهات ناتوانن بیکڕن! کەوابوو دیسان دەوڵەمەندەکان دەبنە خاوەنیان و دەنانا لە شارەکانی دیکەوە کڕیاری خاوەن پارەیان بۆ دەهێنن. کاربەدەستانی بواری سینەماش بۆ گەشەپێدانی ئەو هونەرە،  «فیستیڤاڵسازدان»ـیان بە باشترین ڕێگاچارە دەزانی. بەڵام «پێوانەکانی وەرگرتنی بەرهەم» لە «فیستیڤاڵی فیلمی ئاسمان»دا ئەوەندە «لەئاستێکی بەرز»دا بوو  کە هیچ «فیلمێکی مەهابادی» نەیتوانی بەربەستەکان ببڕێت و مۆڵەتی بەشداربوون وەربگرێت! 

 

 

٤

خەونی هەموو شەوێکی  «فیستیڤاڵیستەکان» ئەوەیە کە بواری هونەریش هاوشێوەی «یاری وەرزش»ی لێبێت. لەسایەی «کێبەرکییە پاڵەوانەتییەکان»ـەوە «وەرزش» لە چالاکییەکی لەپێناو «تەندروستی»ـیەوە، تەواو کورتبوەتەوە بۆ بەدەست هێنانی میدالیا و پلە و نازناو. «فیستیڤاڵی هونەریش»یش لەڕێگەی «خەڵات»ـەکانییەوە «هونەرمەند»ی لەشێوەی پاڵەوانی وەرزیشی بە کۆمەڵگا دەناسێنێت. دەرەنجامی هەردووکیانیش یەکسانە: «براوە»؛ ئەو کەسەی کە توانیوێتی بەختەوەری لەڕێگەی پارە و ناوبانگ بۆخۆی مسۆگەر بکات.  

 

٥

مەرجی وەرگیرانی بەرهەمی هونەرمەندانی ئێمە، لە «فیستیڤاڵە ڕۆژئاواییەکان» دوو پێودانگی نەگۆڕە: یەکەمیان ستایشکردنی بەها نیولیبڕاڵییەکانە و دووەمیش کۆمەڵگای خۆت کرچوکاڵ و «لە مۆدێڕنە بەجێماو» پیشان بدەی. دەستەواژەی «سینەمای کوردی» بەخۆماڵیکرن و جوانکردنی پێودانگی دووەمە. «فیستیڤاڵیستە سینەماکارەکان» لەپێناو وەرگیرانی بێئەملاوئەولای فیلمەکانیان لە «فیستیڤاڵە ڕۆژئاواییەکان»، بەرهەمەکانی خۆیان تەواو بەگوێرەی پێودانگی دووەم دروستدەکەن؛ چوونکە ئاوها  دەتوانن هاوکات ڕەزامەندی هەردووک «ئەویدی گەورەتر» بەدەستبێنن: ئەویدی گەورەتری ناوخۆ: فۆلکلۆریزم و ئەویدی گەورەتری ڕژئاوایی: کۆلۆنیالیزم. هەربۆیەش چەمکی «سینەمای کوردی»ی فڕی بەسەر «ژیانی ڕۆژانەی شارنشینی ئێمە»وە نییە. 

 

یلمی بێده‌نگی ئاسمان، نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره‌ ده‌رهێنه‌ر رایگه‌یاند: فیلمه‌كه‌م (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ خولی ٢٠١٧ی فیستیڤاڵی خه‌ڵاته‌كانی فیلمی باكووری ئه‌مریكا، خه‌ڵاتی زیوینی پێ به‌خشرا".
یلمی بێده‌نگی ئاسمان، نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره‌ ده‌رهێنه‌ر رایگه‌یاند: فیلمه‌كه‌م (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ خولی ٢٠١٧ی فیستیڤاڵی خه‌ڵاته‌كانی فیلمی باكووری ئه‌مریكا، خه‌ڵاتی زیوینی پێ به‌خشرا”.

 

 

٦

«کۆمەڵەی شانۆکارانی مەهاباد» و بەدیاریکراویش «کۆمەڵەی سینەمای لاوانی مەهاباد» ساڵانێکە ئادرێسی هەڵە بە فێرخوازە گەنجە تامەزرۆکانی ئێمە دەدەن و مێشکیان بەوە زاخاودەدەن کە: ئەرکی سەرەکی هونەرمەند هەوڵدانە بۆ وەرگیران لە  فیستیڤاڵ. هەر ئەوەشە وادەکات سینەماکارەکان و شانۆکارەکانی ئێمە وەک «بوونەوەرێکی  نامۆ» لەناو شاردا بسووڕێنەوە. شانۆگەری «دایکی نیشتمان» نموونەیەکی درەوشاوەی هونەری «نا_فیستیڤاڵ»ی و «جەماوەری»ییە کە لە «یادەوەری کولتوری شارنشینی مەهاباد»دا هەمیشە زیندوو دەمێنێتەوە: ئەو هونەرمەندانەی کە لە ئەوپەری بێدەرەتانیدا، لەڕێگەی شانۆگەرییەوە، پەیوەندیەکی گیانی بە گیانیان لەگەڵ سەردەمەکەی خۆیاندا سازکرد. بەڵام «ئیبراهیم سەعیدی» وەکو شارەزاترین و لێزانترین سینەماکاری هەنووکەی مەهاباد، هەتا شانسی فیلمەکەی بۆ وەرگرتنی «خەڵات» لە دوورەدەسترین فیستیڤاڵی جیهان بەتاقی نەکاتەوە، هەرگیزاوهەرگیز ئامادە نیە بۆ هاوشارییەکانی خۆی نمایشی بکات.  

 

٧

قەیرانی سینەما لە مەهاباد، نە  بە هۆڵی سینەما و نە بە سازدانی فیستیڤاڵ و نە بە پەیداکردنی سپۆنسەر چارەسەرنابێت؛ بەڵکوو لە گۆڕینی «ئاڕاستەی فیلمسازی»ـدا یەکلایی دەبێتەوە. یەکەم وازهێنان لە وابەستەکردنی فیلم بە فیستیڤاڵ دایە: واتە فیلم لەپێناو پیشاندانی بە خەڵک دروست بکرێت. دووم قبوڵکردنی واقیعی دەرەتانی ئابوورییە: واتە فیلم بەپێی توانا ئابوورییەکانی کۆمەڵگای خۆمان دروستبکرێت. سێیەم دەبێت کەڵکەڵەی سەرەکی سینەماکارەکان، «گێڕانەوەی  ژیانی ڕۆژانەی شارنشینی ئێمە» بێت بە خەمۆکییەکان و دڵخۆشییەکانییەوە.

 

٨

«فیستیڤاڵی ڕاستەقینە» ئەو فیستیڤاڵەیە کە خۆی لە کۆتوبەندی «لۆژیکی پێشبڕکێیی» ڕزگار بکات. دواجار لەپێناو سازدانی «جەژنێکی هونەری» هەستێت بە بانگهێشتکردنی سەرجەم ئەو سینەماکارانەی کە لە چەندین دەیەی ڕابردوو لەم شارەدا فیلمیان بەرهەم هێناوە؛ هەتا لەمیانەی یەکتر ناسینەوە، بتوانن ئەزموونەکان و بیرۆکەکانیان لەگەڵ یەکتر دابەش بکەن. بەدڵنیایەوە فیستیڤاڵێکی ئاوها نەک «هیوابەخش» بەڵکوو «بنیادنەر»ـیش دەبێت.

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و شێوازی نوسین و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌

 

زانیاری زیاتر  لەمەڕ فیلمی؛  بێدەنگی ئاسمان