سەرهەڵگرتن، مردوویەک ئەم کتێبە دەنووسێت


نوێترین بەرهەمی داستان بەرزان

Loading

سەرهەڵگرتن، مردوویەک ئەم کتێبە دەنووسێت

نوێترین بەرهەمی داستان بەرزان

یادداشتەڕۆمانی (سەرهەڵگرتن مردوویەک ئەم کتێبە دەنووسێت) نوێترین کتێبی شاعیر و نووسەر (داستان بەرزان)ە کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێی (٢٠٢٥) بڵاوبێتەوە، کتێبەکە لەلایەن (زاری)یەوە دیزاین کراوە و (ناوەندی یاسەمین) چاپی دەکات…

سەبارەت بە کتێبە نوێیەکەی (داستان بەرزان) وتی: یادداشتەڕۆمانی (سەرهەڵگرتن مردوویەک ئەم کتێبە دەنووسێت) وەک بەشێکی تر لە زنجیرەی یادداشتەڕۆمانەکانی ( ١٩٨٧کتێبی برینی من – بەرلین کتێبی پەناهەندەیی من) کارم تێدا کردووە و دەبێتە کۆتا بەشی ئەو زنجیرەیە، هەرچەندە خوێنەر دەتوانێت سەربەخۆ هەر کام لە بەشەکان بخوێنێتەوە، بەڵام کاتێک هەرسێکیان دەخوێنیتەوە بۆی دەردەکەوێت پەیوەندییەکی بابەتی و هێڵێکی سەرەکی چیرۆک و تەکنیک و شێوەی گێڕانەوە هەر سێکیان پێکەوە گرێ دەدات، ئەوەی لەم بەشەدا بۆم گرنگ بووە تەواوکردنی سەرجەم ئەو چیرۆک و بەسەرهاتانەبووە کە مەبەستم بووە لە میانی ئەم زنجیرەیەدا کاریان لەسەر بکەم، هەڵبەت بە تەکنیک و شێوازێک کە بۆ ئەم شێوە کارکردنە بەشیاوم زانیوە…

  شایەنی باسە لە  ساڵانی پێشوودا هەر دوو بەشەکەی ئەم زنجیرە یادداشتەڕۆمانەی (داستان بەرزان) لە دوو کتێبی جیادا  بڵاوبوونەتەوە و ئەم کتێبە دەبێتە سێیەم و کۆتا بەشی ئەو زنجیرەیە کە نووسەر لە ساڵی (٢٠١٨) دەستی بە نووسینی کردووە و لە ساڵی (٢٠٢٥)دا دوایین بەشی بڵاودەکاتەوە…

کتێبە چاپکراوەکانی دیکەی داستان بەرزان

         لە نێوان ساڵانی (٢٠١٢ بۆ ٢٠٢٣)

١- تۆم هەبێت/ شیعر/ یانەى قەڵەم.

٢- بووم بە ژێر ڕۆژە خێراکانى مۆدێرنەوە/ شیعر/ یانەى قەڵەم.

 ٣- خودێکى پەرتبوو/ شیعر/ خانەى ڕۆنان.

٤- کتێبی شانۆ/ وتاری شانۆیی/ تیپی شانۆی ئەزموونگەری کەرکوک.

٥- ئەستێرەکان برینى مرۆڤن/ شیعر/ خانەى ڕۆنان.

٦- ١٩٨٧ کتێبی برینى من/ یادداشتەڕۆمان/ خانەى ڕۆنان.

٧- لە نەخۆشییەک دەترسم نامەوێت ناوى لەم کتێبەدا هەبێت/ شیعر/ناوەندى یاسەمین.

٨- دەروازەیەک بۆ دراماتۆرگی/ تیۆری شانۆیی/ گروپی شانۆی گۆدۆ.

٩- تێرمیناڵ/ چیرۆک/ ناوەندەى یاسەمین.

١٠- کۆڤید/19 تەوەر/ دەزگاى میدیایی ژیان.

١١- بەرلین کتێبی پەناهەندەیی من/ یادداشتەڕۆمان/ ناوەندەى یاسەمین.

١٢- فرۆشراو وەرناگیرێتەوە/ شیعر/ ناوەندەى یاسەمین.

١٣- باڵندەیەک هەبوو… دڵی نەبوو/ ڕۆمان/ ناوەندەى یاسەمین.

١٤- من ئۆرژیناڵم/ شیعر/ ناوەندی یاسەمین.

١٥- شاعیرەکان دڵستەمدیدەن/ شیعر/ دەزگای نووسیار.

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و شێوازی نوسین و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌