دۆنالد ترامپ چ مانایه‌كی هه‌یه بۆ دیموكراسی له‌فۆڕمی ئه‌مڕۆیدا؟ حوكمكردن چۆنه له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانی تاكه‌كه‌سیه‌وه؟ هه‌روه‌ها (دۆنالد ترامپ) وه‌ك ناشیهك و بێگانه‌یه‌ك له‌ناو ده‌زگای ده‌وڵه‌تدا، وه‌ك گه‌مه‌كه‌رێكی ناو وه‌به‌رهێنان كه‌هاتۆته سیاسه‌ته‌وه و سیاسه‌ت ده‌كات به‌گه‌مه و شۆیهك، كه‌ناوی ترامپ شۆیه…ئه‌مه‌و زۆریتر له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌چڕی گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه. شتێفان بوخن Stefan Buchen له ماڵپه‌ڕی كهناڵییهكهمی ئه‌ڵمانیDas Erste ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوف و كولتورناسی ئه‌ڵمانی (پیته‌ر سڵۆتهردایك ئه‌نجامداوه .
پرسیار:به‌ڕێز سڵۆتهردایك دونیا ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌چ ڕێڕه‌وێكدا ڕێگه ده‌برێت ؟
سلۆته‌ردایك:جه‌ماوه‌ر ئالوودهییهكی هه‌یه بۆ(ئاوتۆكراتی)، ئه‌وان به‌دوای هۆمۆگینیهت و یه‌كسانیدا ده‌گه‌ڕێن كه له لوتكه‌دا بێت. له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه دیموكراسیه‌كاندا نیو ده‌رزه‌ن خه‌ڵك هه‌یه، كه به‌ڕێڕه‌وی ئاوتۆكراتیدا گه‌شه‌ده‌كه‌ن.
پرسیار:بیر له‌چ وڵاتێك ده‌كه‌یته‌وه كهنێزیك بێته‌وه له‌م باره‌ی ئاماژه‌ت پێكرد؟
سڵۆتهردایك:پۆلۆنیا، هه‌نگاریا و ئۆسته‌رایخ (نه‌مسا) ئه‌مانه ئه‌گه‌ری نێزیكبوونهوهیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت تێندێنس و ههوادارییهك هه‌بوو بۆ (خود-لابردنی) دیموكراسیه‌ت. سه‌یری وڵاتێكی وه‌ك توركیا بكه بۆ نمونه. هه‌تاوه‌كو مرۆڤ زیاتر بیر له‌م بابه‌ته بكاته‌وه، ژماره‌ی وڵاته‌كان و ئه‌گه‌ره‌كان زیاتر ده‌بن.
پرسیار:كه‌واته هۆكاری ئه‌م ئالووده‌ییه چییه؟
سڵۆتهردایك:له‌ڕاستیدا نیگهرانیهك هه‌یه به‌رامبه‌ر دیموكراسی، ناڕه‌حه‌تیه‌ك هه‌یه له‌وه‌ی دیموكراسی زۆر قورس كه‌وتۆته‌وه، زۆر ته‌ڵخ و لێڵه و زۆر ئاڵۆزه له‌فۆرم و به‌كاربردنی گشتیدا. ئالووده‌بوون و حه‌زكردن له‌ساده‌یی و سادهخوازی به‌ره‌و بهپێرسۆنیفیكاسیۆن- Personifikation به‌مانای به‌ره‌و (به‌كه‌سی كردن) ڕێگهدهبڕهت. بهكهسیكردن یاخود پێرسۆنیفیكاسۆن، مانای سیاسه‌تێكی ئاوتۆكراتی ده‌گه‌یه‌نێت، و گه‌ڕانه‌وه‌ی بونیاده‌كانی ئاوتۆكراتیهته.
پرسیار: باشه ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كهسوستێم ئاوه‌ها به‌ئاسانی بگۆڕدرێت؟
سلۆته‌ردایك: لهدیموكراسیهتیدا پراكیتزهكردنی ده‌سه‌ڵات له‌كاتی قهیرانهسیاسیهكاندا ته‌نها له‌ڕێگه‌ی بڕیاڕی ڕه‌سمیه‌وه یان (دیكرێت Dekret ) وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت. دۆناڵد ترامپ ئه‌م باره هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌و یه‌كه‌مجار قه‌یرانێك دروستده‌كات، دیاره له‌جیاتی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕاون ئه‌وه بێت كه دۆخی نائاسایی ڕووبدات، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌یه‌وه فه‌رمانی گونجاو ده‌ربكات، ئه‌م دێت له‌ڕێگه‌ی دیكرێتهوه، له‌ڕێگه‌ی بڕیاڕه‌وه، دۆخه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات و دۆخێكی هاوشێوه دروستده‌كات.
پرسیار: كه‌واته ئه‌مه له‌ڕێگه‌ی سوستێمی سیاسی كلاسیكیه‌وه كۆنترۆڵ ناكرێت؟
سلۆته‌ردایك: وابزانم هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكین، كه فاكتۆری له‌گرێژنه ده‌رچوون و له‌كۆنترۆڵ ده‌رچوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستی ترامپ به‌شێوه‌یه‌كی درامی له‌هه‌ڵكشاندایه. له‌ناو گروپێك چاودێردا، هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه كه‌سانێك ئالووده‌ن به (كات گوزه‌راندن) و (لهپڕهاتهكان – سپرایس4) وه. هه‌روه‌ها گروپهیهكی تر زۆر له‌خه‌می ئه‌وه‌دان كه به‌بێ ئه‌مانه بینای ئه‌م جیهانه زۆر لاواز ده‌بینرێت، به‌جۆرێك، كه‌هه‌موو بێزاركردنێكی دیكه و ده‌ستێوه‌ردانێكی دیكه، له‌لایان جێگه‌ی پێشوازیكردن نییه .
پرسیار: كه‌واته بۆیه ترامپ كار له‌سه‌ر (لهپڕهاته) ده‌كات چونكه ئه‌و بێ كۆنترۆڵ حوكمده‌كات.
سلۆته‌ردایك: تاوه‌كو ئێره كهللهسهره دیموكراته‌كان له‌ڕاكردن و پێشبڕكێدا بوون، ئه‌مانه به‌شێك بوون لهسوستێمی سیاسی. ئه‌مانه نه فاكتی تایبه‌تمه‌ندیی بوون و نهنامۆبوون بهتایبهتمهندیهت و پڕۆفیشنالیهت. لێره‌وه دهرهكیهك، كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه دێت، له( شۆ بزنس) و كۆمپانیای خانوبه‌ره كڕین و فرۆشتنه‌وه دێت، دیاره وه‌ك نهشارهزایهك دێت ، به‌ڵام له‌پارتێكی سیاسی ته‌قلیدیه‌وه دێت، كه‌چه‌نده‌ها سه‌رۆكی به‌رهه‌مهێناوه. وه‌ك له‌ته هوزارێنتێكHusarenstück له‌جۆری سیاسه‌تی چهتهگهراییهوه بارێكی تازه دروستبوو و هاته ناوه‌وه. ده‌توانین ئه‌مه بهدیلیتانیزمێكی Dilettantismus بێ سنوور پێناسه بكه‌ین.
پرسیار: دیلیتانیزم! هه‌ستناكه‌یت ئه‌مه زۆر ساده و بێ‌تاوان ده‌رده‌كه‌وێت؟
سلۆته‌ردایك: ئێستا عهنتیكهترین نمایش ڕووده‌دات له‌به‌رچاوماندا، نمایشی وه‌به‌رهێنه‌رێكه بێئاگایه له‌وه‌ی خۆی كهموفلسێكی ماسكدار و نه‌بینراوه، بیزنسی سیاسه‌تی بۆ خۆی پچڕیووه. ئه‌مه وه‌ك ناشیهك، وه‌ك دیلیتانتێك، وه‌ك نهشارهزایهك، هاتۆته بواره‌كه‌وه، وه‌ك بێگانه‌یه‌ك له‌كۆشكی سپی‌دا ده‌ژی و نازانێت ده‌وڵه‌تداری چییه و فه‌زای گشتی سیاسی كردۆته جۆرێك له‌یاریگای شۆیهك، ناوی ترامپ شۆیه…
—— ماویه‌تی —–
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو چاوپێكه‌وتنه‌كه، تكایه ژماره دووهه‌می (كو‌لتور مه‌گه‌زین) لهكتێبفرۆشیهكانی كوردستان به‌ده‌ست بهێنه .
فه‌رهه‌نگۆكی ساده‌ی ئه‌م گوتاره:
-
ئاوتۆكراتیAutokratie؛ مانای حوكمی تاكه‌كه‌س یاخود كۆمه‌ڵێك كه‌س كه‌ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان به‌كاردێنن. ده‌توانین بڵێین كهئاوتۆكراتی خود ده‌سه‌ڵاتخوازی و تاكڕه‌وی ده‌سه‌ڵاته به‌بێ بوونی هیچ كۆنتڕۆڵێكی یاسایی و ئه‌خلاقی یونیڤێرسالی.
-
هۆمۆگین: وه‌كیه‌كی، یه‌كسانی، یه‌ك هاوتایی.
-
دیكرێت – das Dekret مانای بڕیاڕێك یان فه‌رمانێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه، حكومه‌تێكه‌وه، فه‌رمانڕه‌وایه‌وه ده‌ربكرێت.
-
لهپڕهاته – له‌جیاتی Surprise – له‌جیاتی – die Überraschung من وشه‌ی (لهپڕهاته) به‌كاردێنم و لهكردارهكهوه وه‌ریده‌گرم، به‌وه‌ی شتێكه لهپڕهاته، شتێكه چاوه‌ڕوانی ناكه‌یت به‌ڵام له‌پڕ دێت و ڕووده‌دات، یاخود چاوه‌ڕێی لهپڕهاتهیهكیت.
-
ده‌ره‌كی –der Außenseiter – Outsider – ده‌ره‌كی – ئه‌و كه‌سه‌یه ده‌یه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی شته‌كاندا بێت، یاخود وه‌ك نامۆیه‌ك له‌شوێنێك یان ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و گروپهیهكدا ده‌ژی، به‌ڵام له‌ڕاستیدا نایه‌وێت پابه‌ند بێت به‌و ژنیگهیهوه، هه‌میشه وه‌ك دهرهكییهك ده‌ژی. لێره‌دا من (بهدهرهكی) وهسفیدهكهم. دیاره عه‌ره‌ب به (اللامنتمی) وه‌ریانگێڕاوه، كه كردهرهكهیه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا نه‌یان پێكاوه. كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (كۆلن ولسن ) The Outsider زیاتر له‌م چه‌مكه‌مان نێزیك ده‌كاته‌وه.
-
das Husarenstück له‌كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده (هوزارن شتوك – لهتههوزارن) وه‌ك ناو په‌یدابوون، بریتی بوون له‌و یه‌كه سه‌ربازیانه‌ی له‌ناو سوپای ئۆستهرایخیدا ( یاخود عه‌ره‌ب گووته‌نی نه‌مسا) دروستبوون، ئه‌ركیان دنهكردن و لێدانی كتوپڕی دوژمن بوو، به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێیان ده‌خسته دڵی سوپای دوژمنه‌وه. هوزارن وه‌ك ناو هاتۆته به‌كارهێنانی تێرمینۆلۆژیهوه و بۆ ئه‌و كه‌س و كردانهیه، كه‌به‌په‌له و بروسكه‌یی دێنه ناو شته‌كانه‌وه و تێكیاندهدهن، یاخود بۆ ماوه‌یه‌كی كورت سه‌رلێشواندن دروستده‌كه‌ن.
-
der Dilettantismus -دیلیتانتیسموس یاخود دیلیتانت، به‌كه‌سێك ده‌گوترێت كه ئاشقی كارێك یان هونه‌رێك یان زانستێكه، به‌ڵام پسپۆڕ نییه تێدا و ناژی له‌سه‌ری وه‌ك پسپۆڕی و كار. دیلیتانت وه‌ك (ناشی) له‌زمانی گشتیدا ناوده‌برێن.
سه‌رچاوه:
Philosoph Sloterdijk hält Trump für einen Oligarchen; Das Erste | Panorama | 02.03.2017 | 21:45 Uhr-
http://daserste.ndr.de/panorama/Peter-Sloterdijk,sloterdijk114.html