![]()
ڕۆژانێـك
نه‌ژاد عزیز سورمێ

ڕۆژ و مانگ و ساڵ به‌سه‌ر ناچن، ئه‌وه ئێمه‌ین وه‌ك سێبه‌رێـك
تارمایی له خانووییه‌كی كۆنی قوڕ به‌جێهێشتبێ پـێـیدا ده‌ڕۆین..
به‌م هه‌وایه:
ڕابردوو وا دێته به‌رچاو دوا جگه‌ره‌ی ته‌مه‌نمان به ته‌نیایی بكێشێ..
سۆز بۆ گه‌ڕانه‌وه ، هه‌میشه ڕابردوومان به سیمایـێـك دێـنێـته‌وه بیر
ئاسه‌واری له دڵ دا نه‌سڕاوه‌ته‌وه..
ئێمه بـیری شوێن وه‌ك شوێن ناكه‌ین، بیری شوێن به‌و ئاراسته‌یه ده‌كه‌ین
به‌شێـكی زیندووی ڕۆحمانی تـێدا ماوه..
بۆیه ڕابردوومان پێ جوانتره..
بۆیه عاشقی نۆستالیژیاین چوون له خه‌یاڵی خۆماندا هه‌میشه هه‌ڵـپه‌مان
بۆ ڕاگرتنی كات یا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامه..
هه‌ر له‌م ڕاسته‌شدایه مرۆڤ له‌و نادیاره ده‌ترسێ، كه ڕۆژێ له ڕۆژان
ده‌بێـته شتگه‌لێـك سۆزمان بۆی ده‌بزوێ..
یادگارییه‌كان،
كه زاده‌ی كات و ته‌مه‌نێـك و هشیارییه‌كی دیاریكراون،
شه‌ره‌نگی نۆستالیژیامان پێ هه‌ڵئه‌ده‌ن..
ژیانمان به‌بیر دێننه‌وه كه نه‌ده‌بووایه وه‌كو هاتبوو ڕاببرێ.
ئه‌م یه‌ك دوو دێره‌م بۆ شیعرێـكی شاعیری لوبنانی (مونیر بو عه‌ساف)نووسی كه به زاری لوبنانی نوسراوه و هونه‌رمه‌ندی جه‌زاییری (وه‌رده) له دوا سترانیدا چڕیویه‌تی، وه‌ك بڵێی ئه‌و خانمه له دوا ساته‌كانی ژیانیدا ئه‌و ڕۆژانه‌ی بیر كه‌وتبـێـته‌وه و له‌گه‌ڵ ڕۆحی ئه‌وان ڕۆژاندا بدوێ و كات بگه‌ڕێـنێـته‌وه كه ناگه‌ڕێته‌وه.
وه‌ك خوولیا و په‌رۆشی بۆ ژیان،
كه مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن
ده‌نا به بێباكی و شاشی و تێـنه‌گه‌یشتنی مه‌وداكانی به‌ڕێ كراوه و ده‌كرێ..
ڕۆژانێـك
ڕۆژانێـكمان به‌سه‌ر برد
گه‌ر تێماندابووایه ده‌مانگه‌ڕاندنه‌وه..
بمانتوانیبووایه
كاته‌كانیمان،
كه نهۆ بووه به یادگاری
ده‌گه‌ڕانده‌وه..
به‌ڵام ئه‌فسووس ژیان!
كات ده‌ڕوا و
ناتوانین بیگه‌ڕێـنینه‌وه
گه‌ر بمانتوانیبووایه،
ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌مان دێـنانه‌وه
لێـیان جودا بووینه‌وه ..
ئه‌و هاوڕێـیـانه‌مان ئاشت ده‌كردنه‌وه
دڵمان ئێشاندوون..
ده‌هاتین،
له‌وانه خۆش ده‌بوویـن
برینداریان كردووین..
ئه‌وه‌شی جارێ
ئێمه بریندارمان كردووه
پێی ده‌ڵێین بمانبه‌خشه!
ئای ساڵانی ته‌مه‌ن!
گه‌ر بمانتوانیبووایه
ڕابردوومان بـێـنینه‌وه
تا هه‌ر فرمێسكێـكمان باراندبێ
به پێكه‌نین ده‌مانسڕیه‌وه..
ڕه‌وا نییه ڕۆژگارمان ون كه‌ین
نه‌توانین بیگه‌ڕێنینه‌وه..
(*) ده‌قی شیعره‌كه‌ی (مونیر بو عه‌ساف) ڕاسته‌وخۆ له‌به‌ر كاسێت
له گۆرانییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ( ورده الجزائریة) وه‌رگیراوه

