زۆر ساده‌ ئه‌ترسم

ئه‌ترسم بڕۆیت، ئه‌ترسم که‌ ئه‌مرم تۆ نه‌یه‌یت. ئه‌ترسم بێیت و بڕۆیت، بێ ئه‌وه‌ی بێیته‌ لام، ئه‌ترسم که‌ مردم له‌پاڵتا وه‌ک تۆ خه‌مبار بوه‌ستم و که‌چی تۆ نه‌مبینی. ئه‌ترسم، له‌ ژیان به‌بێ تۆ، ئه‌ترسم له‌ مردن به‌بێ جوانی یادوه‌ری، ئه‌ترسم،…

بیرتدەکەم کاک شێرکۆ

ئەمڕۆ دوو ساڵ تێئەپەرێت بەسەر مەرگی شێرکۆ بێکەسدا، بڕیارمدا بچمە باخچەکە تا سەبەتەیەک لە نۆبەرەی هەنجیری دوو ڕیزە دارهەنجیرەکە و جوانترین بۆڵەترێ لە ناو ترێکاندا هەڵبژێرم و لێی بکەمەوە، ئەو هەنجیرانەی لەباڵای من بەرزتر بوون و تەواو گەیبوون…

بۆچی سه‌فه‌رنامه‌م نووسی

پلانی نووسینی کتێبی سه‌فه‌رنامه‌، بۆ من له‌ هیچکام لە پلانی پیشوه‌خت و ناوه‌ختی نووسینه‌کانی پێشووترم نەئەچوو، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی تایبه‌تی ئه‌و کاته‌ی خۆمه‌وه‌ هه‌بوو، چونکە ئه‌و ڕۆژانه‌ ته‌واو ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیم به‌سه‌ر یه‌کتردا…

پاسکیلە سوورەکە

کچەکەم: باوکت بە پاسکیلێکی سوورەوە لەسەر هەوری سپی ئاسمانە شینەکانەوە سەربەرەوخوار، بەخۆی و دوو قەلەڕەشکەی سەر شانی و حاجی لەقلەقەکەی سەر سەری و پوشکە بەقنەکانی سەر عەینەکەکەی و پانتۆڵە هەنگ لەسەر نیشتووەکەی و کراسە خاڵخاڵۆکەکەیەوە، بەبێ…