دیداره مه‌زنه‌که‌ی زاوا
محه‌مه‌د ناکام
١
بووکێ له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌که‌دا خه‌ریکی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمان و ڕه‌نگانه بوو، که پێی وابوو ڕووخساریان ماندووکردووه و پێیانه‌وه به‌ته‌مه‌نتر ده‌رده‌که‌وێت. له گۆشه‌یه‌کی ئاوێنه‌که‌وه چاوی له زاوا بوو که خه‌ریکی داکه‌ندنی چاکه‌ته‌که‌ی بوو، بۆینباخه‌که‌ی شلکرده‌وه و به دوودڵییه‌وه ده‌ستی له‌سه‌ر قایشی پانتۆڵه‌که‌ی دانا. هه‌ردووکیان له ئاوێنه‌که‌دا نیگاکانیان یه‌کانگیربوون. هه‌رچه‌نده بوکێ بزه‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕووخساره نیوه ئاسایی و نیوه سواغدراوهکهی نیشته‌وه، به‌ڵام ویستی وا خۆی نیشانبدات که هێشتا زووه. زاوا به‌ده‌م گووتنی ئه‌م ڕسته‌یه‌وه “ ئێستا که ئیدی به من و تۆ ده‌ڵێن ژن و مێرد، پێویسته زیاتر و باشتر یه‌کدی بناسین“ له بووکێ نزیکبۆوه و له دواوه ده‌ستی خسته سه‌ر شانه بچوکه‌کانی و وه‌ک ئه‌وه‌ی بیه‌وێت په‌یڤێک به گوێیه‌کانیدا بچرپێنێت، به ئه‌سپایی که‌وته لستنه‌وه‌ی بناگوێ و لاگهردنهکانی و به ماچێکی قووڵی ژێرگهردنی، ده‌می لێبه‌ردا و کشایه دواوه. بوکێ هیچ جۆره کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بوو، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت، هه‌ستیکرد خوێن له ده‌ماره‌کانی له‌شیدا خرۆشاوه و پێویسته ئۆکسجینی زیاتر هه‌ڵبمژێت.
بووکێ به کراسه درێژه‌که‌یه‌وه هه‌ستایه سه‌رپێ و ڕووی له زاوا کرد و پرسی “مه‌به‌ستت چییه زیاتر یه‌کتر بناسین؟“ کاکی زاوا وه‌ک ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی شتێکی له‌وجۆره بووبێت، ده‌ستی بوکێی گرت و ویستی شتێک بڵێت، به‌ڵام به بێده‌نگی مایه‌وه و یارمه‌تی بووکێی دا له كردنه‌وه‌ی زنجیری کراسه‌که‌یدا و له‌سه‌ر لێواری سیسه‌مه‌که داینیشاند. بۆخۆیشی له‌به‌رده‌میدا ڕاوه‌ستا و بێ دوودڵیی، قایشی پانتۆڵه‌که‌ی کرده‌وه و دوای ده‌رکه‌وتنی ڕانه تووکن و لاوازه‌کانی، شۆرته ته‌سکه‌که‌شی داکه‌ند و که‌مێک کێری ڕاوه‌شاند و گووتی “جوان سه‌یری بکه، ئه‌مه کێره داماوه‌که‌ی منه. ببوره که‌مێک به‌لای چه‌پدا لاربۆته‌وه و تهپڵهسهریشی که‌مێک ڕووه‌و لای ڕاست سوڕاوه. هیچ نیگه‌ران مه‌به و له شوێنی خۆت دابنیشه، هه‌ر ئێستا ئه‌م ئه‌ندامه‌ی جه‌سته‌مت پێده‌ناسێنم“
زاوا به‌رده‌وام بوو گووتی “من له لادێ له‌دایکبووم و هه‌ر له‌وێش سهرپێکهوتم، ڕۆژێکیان باوکم تازه‌کی له‌شار گه‌ڕابۆوه، شۆفڵێکی تایه ڕه‌ش وبیچم سه‌وز و که‌وچک پرته‌قاڵی بۆ کڕیبووم. به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ شۆفڵه‌که‌ی نه‌دامێ، به‌ڵکو به داوێک ده‌زووی سپی، به‌نێوان هه‌ردوو نیرگه ئه‌ستوره‌که‌ی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵاشی ژووره‌که‌وه هه‌ڵواسرابوو و دهلاژایهوه. منیش لیک بهژێرچهنهمدا ده‌چۆڕا و هه‌ر که سه‌روگوێلاکی که‌سێکی نه‌ناسراوم لێوه‌ده‌رکه‌وت هه‌ردوو باسکم کردبوونه‌وه و له هه‌وڵی فڕیندابووم بۆ داگرتنی. پاشه‌وپاش کشامه دواوه و توند خۆم به قاچی باوکمه‌وه نوساند. باوکم دانه‌وییه‌وه و بیجامه‌که‌می تا خوار ئه‌ژنۆکانم ڕاکێشایه خواره‌وه و به په‌له ده‌ستمکرد به گریان… باوکم ڕانه‌کانمی گرتبوو و ناوگه‌ڵی پێکردبوومهوه. پیاوه نه‌ناسراوه‌که زیاتر لێم نزیکبۆوه و تووندتر زریکاندم، ناچار باوکم ده‌ستی ڕاستی له ڕانم به‌ردا و په‌نجه‌ی دۆشاومژه‌ی ڕوو به شۆفڵه‌که ڕادێرا و گوتی ئه‌ها ته‌ته. بۆ تاوێک سه‌رم به‌رزکرده‌وه و کابرایش که پێده‌چێت مقه‌سته‌که‌ی کول بووبێت، یان به‌هۆی خۆ ڕاته‌کاندن و جوڵه‌جوڵی خۆمه‌وه بووبێت مقه‌ستێکی له سه‌ری کێرمدا و، کێربڕینهکهم لار ده‌رچوو…“
تا ئێره زاوا به دوودڵییه‌وه ده‌دوا و بووکێش به بێزارییه‌وه گوێی ڕا گرتبوو. به‌ڵام کاتێک بوکێ به پێکه‌نینه‌وه له شوێنی خۆی بزوا و به نیگایه‌کی بێشه‌رمانه و وردتر سه‌رنجی کێری زاوایدا، هه‌ردووکیان ڕوخساریان گه‌شایه‌وه و به بایه‌خێکی زیاتره‌وه درێژه‌یان به ناساندنه‌که دا.
“ هێشتا سه‌ری کێرم به له‌فاف پێچرابوو و به ئاسته‌م میزم بۆ ده‌کرا، له باوه‌شی ئه‌و جۆلانهیهدا که ڕاسته‌وخۆ دوای کێر بڕینهکهم له بانیژه‌که بۆیان دروستکردبووم، خه‌ریکبوو خهوملێدهکهوت. له‌پڕ ده‌نگه ده‌نگ و په‌له په‌ل ده‌ستیپێکرد و هه‌موو شتێکی ئه‌و ناوه له‌خه‌و ڕاپه‌ڕین. دایکم له باوه‌شی گرتم و له جۆلانه‌که ده‌ریهێنام، به‌ڵام له‌وکاته‌دا حه‌زمده‌کرد بتوانم باوه‌شبکه‌م به جۆلانه‌که‌دا و له‌گه‌ڵ خۆمدا بیبه‌م، که به دۆشه‌که چکۆلانه‌که‌ی ناوییه‌وه هه‌ر ڕاده‌ژا و هه‌وای ده‌خه‌واند. خاڵم به هه‌ناسه‌بڕکێ وه هات و پشتیکرده دایکم و گووتی؛ خێرا بمده‌رێ با ڕابکه‌ین، تۆپبارانه… ئیدی هه‌رکاتێک به کۆڵی خاڵمه‌وه ڕادهتهکام، کێرم به تووندی به‌ر پشتی ده‌که‌وت و ده‌کولایه‌وه…“
بوکێ شێوازی دانیشتنه‌که‌ی گۆڕی و گووتی “هه‌رچه‌نده ئه‌م شتانه بۆ تۆ به ئازاربوون، به‌ڵام زۆر خۆش ده‌یانگێڕیته‌وه، ئاده‌ی بزانم چیترت لێ به‌سه‌رهاتووه!“
زاوا به‌رده‌وام بوو و گووتی “ که هاتین بۆ شار، مانگایه‌کمان هه‌بوو، هاوته‌مه‌نی من بوو، گۆلكی مانگاکه‌ی نه‌نکم بوو. دایکی ئه‌و به‌سته‌زمانه له شاڵاوێکی سوپا و خۆفرۆشهکاندا به تاڵانی برابوو. له‌به‌ر ئه‌وه گۆلكه تاقانه‌که‌ی زۆر خۆشه‌ویست و له‌به‌ردڵان بوو. له حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌ماندا، ئه‌ویش گه‌وڕی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو. له به‌ره‌به‌یانییه‌کی باراناویدا به یه‌که‌مین گۆلك زا. به‌و بۆنه‌یه‌وه زیاتر سه‌ردانی ماڵی مانگاکه‌م ده‌کرد و لووتم به بۆنی شیاکه و میزی وشکه‌وه‌بوو ڕاهاتبوو. ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رمی هاوین، کاتێک له ئاوده‌سته‌که کێرم ده‌رهێنا بۆ میزکردن، دیمه‌نی ئاوسان و سور هه‌ڵگه‌ڕانی سه‌ری کێرم توشی سه‌رسوڕمانی کردم و بێهوده که‌وتمه هه‌ڵکڕاندنی. هه‌تا زیاتر ده‌ستم تێوه دابا و زیاتر بمخوراندبایه، سورتر هه‌ڵده‌گه‌ڕا و پتر ده‌ئاوسا. شه‌رمم ده‌کرد لای هیچ که‌سێک سکاڵا بکه‌م. شه‌وێک به‌و حاڵه‌وه مامه‌وه. ڕۆژی دواتر دایکم پێشخۆیدام و بردمی بۆ گه‌رماوه‌که بمشوات. کاتێک ڕووتیکردمهوه، ئیدی ده‌رفه‌تی خۆدزینه‌وه نه‌ما و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی زووتر قسه‌م نه‌کردووه، قاپێک ئاوی گه‌رمی کرد به پشته‌ملمدا. دوای خۆشۆردن دایکم چه‌ند ژنێکی به‌ته‌مه‌ن و ژماره‌یه‌کی زۆر کچی گه‌نجی له ده‌وره‌م کۆکردنه‌وه و بیجامه‌که‌می ڕاکێشایه خواره‌وه و منیش له شه‌رماندا، نه‌ک هه‌ر سه‌ری کێرم، ته‌واوی ڕووخساریشم سور هه‌ڵگه‌ڕا. ژنه به‌ته‌مه‌نه‌کان به نۆره و به سه‌ری په‌نجه‌کانیان کێرمیان ئه‌م دیوو و ئه‌ودیوو ده‌کرد و لێی ورد ده‌بوونه‌وه تا بزانن هۆکاره‌که‌ی چییه… ئاکامه‌که‌شی به‌وه کۆتاییهات، له‌سه‌ر پشت ڕایانکێشام و توند ده‌ست و قاچمیان گرت و کچێکی گه‌نجیان ڕاسپارد، که پێده‌چێت له‌به‌ر ئه‌وه بووبێت نینۆکه‌کانی له هی هه‌رهه‌موویان تیژتربووه. چه‌ند نقوورچکێک له سه‌ری کێرم بگرێت و قیژه قیژم تێبه‌ربدات. گووتیان؛ گوایه چه‌ند مانگه مژهیهكی ورد و بچکۆلانه، که به‌زۆری خۆیان به بن گووانی مه‌ڕ و مانگا و بزنه‌وه هه‌ڵده‌واسن، پێمههڵگهڕاون و هاتوون کێرم بمژن…“
ماوه‌یه‌کی زۆر هه‌ردووکیان به‌جۆرێک که‌وتنه پێکه‌نین، هه‌موو له‌شیان ده‌له‌رزی و ئاو به چاویاندا ده‌هاته خوارێ. به‌ده‌م شه‌ڕه سه‌رین و ده‌ستبازی و ختووکه‌دانی یه‌کترییه‌وه، زۆری نه‌مابوو شێوازی پێناساندنه‌که له بواری زاره‌کییه‌وه، بگۆڕێت بۆ کرداره‌کی. به‌ڵام بوکێ بنی پێی نا به سنگی زاواوه و گووتی “ئه‌وه‌ی تا ئێستا باستکردووه، هه‌مووی هی سه‌رده‌می منداڵیته. پێمخۆشه بزانم دوای باڵقبوون چیتان لێبه‌سه‌رهاتووه؟“
ئه‌ویش گووتی“له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونمدا، کێریشم ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خه‌ونه‌کانی گه‌وره ده‌بوون. به جۆره‌ها شێواز بیانوی ده‌گرت و له کاتی جیاواز و شوێنی نابه‌جێدا ملی قوتدهکردهوه و خۆپیشاندانی ساز ده‌کرد. ئه‌ی هاوار چ ساتگه‌لێکی سه‌خت بوون. مه‌گه‌ر بۆخۆیشت ڕۆژێک له ڕۆژان کێرێکی ڕهپت لێ بڕوێت و هه‌ر له‌م وڵاته‌دا بژیت، ئینجا به باشی له‌وه تێده‌گه‌یت، که چه‌ند ڕوو ڕه‌شی و خه‌جاڵه‌تیم کێشاوه به ده‌ستییه‌وه. ئاخر خۆشه‌ویستم، ئه‌و داوای شاراوه‌ترین و حه‌رامترین شتێکی ده‌کرد که من به دروستی شتێکی ئه‌وتۆم ده‌رباره‌ی شوێن و قه‌باره و چۆنێتی چاوپێکه‌وتن و سازدانی دیدار له‌گه‌ڵیدا نه‌ده‌زانی. نه‌مده‌زانی چۆن و که‌ی و له‌کوێ و به‌چه‌ند، ده‌توانم ئه‌و شته به‌رده‌ست بخه‌م. هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌شدا نه‌بووم تا ئه‌م ساته‌وه‌خته درێژه بکێشێت و چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک به ده‌ستییه‌وه گیره‌وه بم.“
بووكی گووتی“ئاده‌ی به‌ڕێزگیان ئه‌رک نه‌بێ و شه‌رم نه‌تگرێ، که‌مێک زیاتر ناوگه‌ڵت بکه‌یته‌وه تا باشر بیبینم، ئێ، که‌مێکیتر وه‌ره پێشه‌وه، ئاوا زۆر باشه…“
زاوا به‌رده‌وام بوو له گێڕانه‌وه و گووتی “به‌ر له‌وه‌ی به وێنه بیبینم، چه‌ند جارێک له خه‌ونمدا بینیبووم. به‌ڵام کاتێک بۆ یه‌که‌مجار له وێنه‌یه‌کی چکۆلانه‌دا، له نێوان په‌نجه ترسا‌و و نیگا قووڵه‌کانی دوو کوڕی دیکه‌دا چاوم پێیکه‌وت، جیاوازییه‌کی زۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناو خه‌ونه‌کانمدا. هه‌ر به‌ده‌م سه‌یرکردنی وێنه‌که‌وه، کێرم سه‌ری به‌رزکرده‌وه و به ده‌نگی به‌رز چه‌ند قسه‌یه‌کی پێگووتم که ئێستا به باشی له بیرم نه‌ماون. دوای ئه‌وه، چه‌ندین ڕێگای ئابڕووبه‌رانه و ترسناکم گرته به‌ر، بۆئه‌وه‌ی گه‌ر بۆ ته‌نها جارێکیشبێت، به چاوی ڕاسته‌قینه و به زیندوێتی، به‌و شێوه‌یه‌ی که کێرم هه‌میشه داوای لێده‌کردم، بیبینم. به‌ڵام هه‌ر ڕێنه‌ده‌که‌وت. به‌وجۆره ته‌واوی خه‌یاڵم و نیوه‌ی ژیانی ڕاسته‌قینه‌م به‌و بابه‌ته‌وه سه‌رقاڵبوون و هه‌میشه له دوای ده‌روازه‌یه‌ک و ده‌لاقه‌یه‌کی تاریک و نهێنی ده‌گه‌ڕان، تا ئه‌گه‌ر له ئه‌وپه‌ڕی تاریکیشدا بێت، کێرم دیدارێک له‌گه‌ڵ ئه‌وینداره‌که‌یدا سازبدات. دڵنیام بۆخۆت باش ده‌زانیت، سازدانی ئه‌و دیداره، هه‌میشه له خه‌یاڵدا زۆر جوان و ئاسان و تیژتێپه‌ڕ و ساده‌یه. به‌ڵام کاتێک ده‌ته‌وێت به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه ئه‌نجامی بده‌یت، بایی ئه‌وه ترسناک و دزێو و درێژخایه‌ن و ئاڵۆزه، که به ناچاری په‌نا بۆ خه‌یاڵ ببه‌یته‌وه و زۆریش سوپاسگوزاری بیت…“
بوکێ به که‌مێک نیگه‌رانی و گومانه‌وه پرسی “مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه، تۆ تا ئێستا، هیچ چالاکییه‌کت پێ ئه‌نجام نه‌داوه؟“
زاوا له نێوان شه‌رمه‌زاری و سه‌ربه‌رزیدا دۆشدامابوو. ویستی درۆیه‌ک ڕێکبخات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئاکامه‌که‌ی دڵنیا نه‌بوو، هه‌ر زوو په‌شیمان بۆوه و گووتی “به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر. هیچ کاتێک به‌خت و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نه‌بووه“
بووکێ به زیاتر لێک دوورخستنه‌وه‌ی ڕانه‌کانی، ئامێزی بۆ کرده‌وه و گووتی “که‌واته پێویسته تۆ په‌له بکه‌یت“
زاوا به‌ده‌م سه‌ر ڕاوه‌شاندنه‌وه گووتی “په‌له په‌لی ناوێت. پێویسته تۆیش وه‌کو من ئه‌ندامه‌که‌ی خۆتم پێبناسێنیت. ئینجا ده‌ستپێده‌که‌ین“
بوکێ هه‌ستایه سه‌رپێ و ئاماده‌یی خۆی بۆ پێناساندن و گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کان نیشاندا.
– له ڕاستیدا من….
زۆر ببورن، ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه و چه‌ند لاپه‌ڕه‌ی دواتر، ڤایرۆسی تێدایه.ناخوێندرێته‌وه.
سلێمانی 14/9/2014
بووكێ قسه‌كانی پێ بڕی و به توڕه‌ییه‌وه هاواریكرد “ تكایه بوه سته با قسه بكه‌م با ڤایرۆسه‌كان به ده‌نگم نه‌وێرن، من ئه‌زانم بۆ وات گووت ، چونكه دڵنیا نه‌بووی له‌وه‌ی كه من بتوانم ئه‌م ده‌نگه هه‌ڵبڕم، ئه‌زانم كه ئه‌م ده‌نگه بۆ تۆ زۆر نامۆیه، ژنێك باسی جه‌سته‌ی خۆی بكات به ده‌نگی به‌رز!“
زاوا سورهه‌ڵگه‌ڕاو ده‌نگی گۆڕا، به شڵهژاویهكهوه گووتی “من زۆرم پێخۆشه گوێم لێ بێت به‌س ویستم بێزارت نه‌كه‌م خۆت ده‌زانی ئه‌مشه‌و بۆ ئێمه تایبه‌ته هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه وام گووت“ بوكێ به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك كه شه‌رم و ڕق و توڕه‌یی و ترس و زۆر شتی تریشی له خۆ گرتبوو، به پێوه له‌به‌رده‌م زاوادا ڕاوه‌ستا وده‌سته‌كانی كه ده‌له‌رزین له سه‌رشانی كاكی زاوا دانا، چاوی بڕیه ناو چاوی و به‌هێمنی پێی گووت “به‌ڵێ ئه‌مشه‌و بۆ ئێمه تایبه‌ته! بۆ من زۆر زۆر تایبه‌ته… ده‌زانی چیرۆكی ئه‌مشه‌و له خه‌یاڵمدا به‌و شێوه‌یه دانه‌ڕێژرابوو كه به‌م باسه ده‌ست پێ بكات. ڕاستیت پێ بڵێم سه‌ره‌تا به داكه‌ندنی پانتۆڵه‌كه‌ت به خێرایی و ده‌ستكردن به باسه‌كه‌ت به‌وشێوه‌یه بێزارت كردم. تۆ نازانی كێر لار بێت، ڕێك بێت بۆ من وه‌ك یه‌ك بوو، به‌ڵام وا هه‌ستده‌كه‌م ئه‌وه گرێیه‌ك بوو له ناخی خۆت دا یا له‌وانه‌شه ترسێك بێت له‌وه‌ی من به دڵم نه‌بێت بۆیه به‌وه ده‌ستت پێكرد…
“ بۆ چیرۆكی دووهه‌م (دیداره مه‌زنه‌كه)