گه‌ر هاتن به‌فڕۆكه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌و تراژیدۆكۆمیدییه بێت كه له به‌شی یه‌كه‌مدا باسمان كرد، به‌وه‌ی كه ده‌خرێیته ناو پاسه خولاوهیهك بۆ سی چركه و له‌به‌رده‌م هۆڵێكی بچوكدا داتبگرن و پاشان ببینیت چۆن ئاسایشه‌كان وه‌ك به‌ندكراوێك لێره‌و له‌وێی و لهكونێكهوه خۆیان ده‌كه‌ن به هۆڵی پێش كۆنترۆڵدا و په‌لی ئه‌م و ئه‌وی ناسیاو و ئه‌حبابی ده‌گرن لهڕیزوهستاوێكی ئاساییه‌وه ده‌یانكه‌ن به (VIP) و له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت نۆبهبڕیی بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌وا گه‌ڕانه‌وه و سه‌فه‌ركردن له به‌جێهێشتنی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی ئه‌م (گه‌راجی فڕۆكه‌یه)وه كۆمیدیایه‌كی دیكه‌یه كه ئه‌قڵیه‌تی دێرینی فاشیزمی به‌عسمان دێنێته‌وه بیر. بێگومان له به‌شی سێهه‌مدا دێینه سه‌ر پڕنسیبه فیكریه‌كانی ئه‌م نوسینه له‌مه‌ڕ فاشیزم و به‌عسیزمی نوێ ده‌خه‌ینه ڕوو، به‌مانای كۆی ئه‌م كاره چاوی منه له‌گه‌ڕان به‌دووی فاشیزمدا له‌جیهانی شته بچوكه‌كاندا و هه‌ر له‌ده‌روازه‌ی سلێمانیه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه فڕۆكهخانهكهیهتی و له نوسینی دیكه‌دا دێنه سه‌ر گه‌ڕان به‌دووی ئه‌قڵی فاشیزم له‌ناو شتهووردهكانی ژیانی ڕۆژانه‌دا؛ هه‌ر لهتهلارسازییهوه بیگره تاوه‌كو ڕێكخستنی جاده‌وبان و شه‌قامه‌كان و فه‌رمانگه‌كان و شوێنه گشتیه‌كان. به‌گشتی ئه‌م نوسیانه له چاوی سیاسیه‌وه ڕه‌خنه ناگرێت، به‌ڵكو له‌چاوی فیكره‌وه كاتێك به‌دووی فاشیزمدا ده‌گه‌ڕێت.
بێگومان لێره‌دا بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵه تێگه‌یشتن ڕوونه‌ده‌دات، ده‌بێت بڵێین؛ كۆی ئه‌م نوسینه له‌دژی كارمه‌نده به‌ڕێزه‌كان نییه، به‌ڵكو له‌دژی (ئه‌قڵیه‌تی ئیداریی)ه و (سیاسه‌تی ئیداریی)ه كه دوور له بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ڕێزگرتن له كه‌رامه‌تی مرۆڤ كاری خۆی ده‌كات و پاساو بۆ خۆی دێنێته‌وه، گومانی تێدا نییه كه كارمه‌نده به‌ڕێزه‌كانیش له‌ژێر ئه‌م كوتله‌گه‌ری و جیاكردنه‌وه و دیسپۆتیزمهدا ده‌ناڵێین. هه‌ربۆیه ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته فاشیستیه له‌هه‌موو فه‌رمانگه و شێوازی ئیداره‌دا و له كۆی ئێراقدا بۆته نه‌خۆشی و ئه‌مه‌ش وه‌هایكردووه كه گه‌نده‌ڵی تێدا بحه‌وێته‌وه و ته‌شه‌نه‌بكات. ئه‌م ئه‌قڵیه‌تیه‌ی ده‌ڵێت؛ مادام من لێره دانراوم كه‌واته ده‌توانم ئه‌وه‌بكه‌م كه ده‌مه‌وێت و به دوو ڕوونكردنه‌وه و ناردنی دووكه‌س بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ر فه‌یسبوك و شاشه‌كان ڕه‌خنه‌كان له‌كۆڵ خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه و كێهاش قسه‌ی هه‌یه با بێته لامان داواكاری پێشكه‌ش بكات و ئه‌وسا بڕیاڕی گوێگرتن ده‌ده‌ین یان نا!
بێگومان ئه‌م (ئه‌قڵیه‌ته بێباكه له‌ڕه‌خنه ) به‌تایبه‌ت له‌ناو كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی سلێمانیدا و ئه‌و ئازادییه‌یان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگرتووه كه شه‌ڕی كوتله‌كانی ناو یه‌كێتی له دانانی فه‌رمانبه‌ری نێو فه‌رمانگه‌كان ئه‌م فه‌واز و بێ ڕێزییه‌ی له یاسا خوڵقاندووه. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌س نه‌وێرێت وه‌ك یاسا لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ بچوكترین فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندا بكات، چونكه فڵان كارمه‌ند؛ ئه‌فسه‌ر، پۆلیس، پاسه‌وان، چایچی، جێگر و پرسگه و… هتد، به ته‌زكیه‌ی فڵان و ئه‌ویتریش بهتهزكیهی فڵانی دیكه دامه‌زراوه. لێره‌وه گه‌ر لێپێچینه‌وه بكه‌یت پڕنسیبی داش به‌داشی لێپسراوهكانی حیزب ده‌ستپێده‌كات. خۆ ئه‌وه باسی به‌شه وه‌زیفی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكه‌م كه ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌كات نه‌توانیت لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ كه‌سدا بكه‌یت، نه‌بادا بیخه‌نه كایه‌ی ململانێی سیاسیه‌وه. له‌به‌رئه‌وه گه‌وره‌ترین وه‌زیر و به‌ڕێوبه‌ڕ و فه‌رمانبه‌ر ناتوانێت له‌م زۆنه‌دا و بێگومان له زۆنه‌كه‌ی دیكه‌شدا، به‌هۆی دابه‌شبوونی به‌رژه‌وه‌ندی لێپسراوان و سیاسه‌ت و كوتله و لق و مه‌كۆ و كۆمیته و…ناتوانێت مه‌سله‌كی بێت و به‌پێی یاسا له كه‌موكوڕیه‌كان بپێچێته‌وه و گۆڕانكاری له سوستێمی ئیداریدا بكات. به‌كورتی كه‌س خۆی ناخاته به‌ر شه‌ڕێك كه دوایی سه‌ری خۆی تێدا ده‌چێت. بێگومان ئه‌م هه‌ویره ئاوه‌كه‌ی لای شه‌ڕی كوتله و شه‌ڕ حزب و لێپسراوانه و چیرۆكه‌كه‌شی درێژه. لێره‌وه فاشیزمی نوێیی كوردی له‌سه‌ره گهندهڵهكهیهوه سهرهتاكێی له‌جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌كات و مهدهنترین فه‌رمانگه‌ی كوردی كه فڕۆكه‌خانه‌یه، بێبه‌ش نییه له‌و مهحسبوبیهته كه هه‌ر له‌گه‌ڵ دابه‌زینت له فڕۆكه یان پێ خستن بۆ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌زه‌قی هه‌ستی پێده‌كه‌یت.
له‌م خاڵه‌وه نوسه‌ری ئه‌م گوتاره باش ده‌زانێت كه ئه‌م نوسینه حكومه‌تێكی پڕ جه‌سته نه‌خۆش و ئه‌قڵیه‌تێك وه‌ئاگا ناهێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ویژدانی نوسین ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌رماندا ئه‌وه‌یه، ئه‌وه بنوسین كه ده‌یبینین و ئه‌وه‌ش بڵێین كه بڕوامان پێیه‌تی و ئه‌ویتر له توانای نوسه‌ر ده‌رده‌چێت. ئه‌وه‌نده‌ش ده‌زانین كه نوسین به‌ناو مێژوودا تێده‌په‌ڕێت و چ نه‌بێت ده‌توانین سووچ و په‌ناكانی فاشیزم له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا له‌چه‌ند جومگه‌یه‌كدا ئاشكرابكه‌ین و پهرهدهیان له‌سه‌ر هه‌ڵبه‌ینه‌وه. فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نمونه‌یه‌كی بچوكه له كۆی ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته ئیدارییه حزبی و ئه‌منیه‌ی كه وڵات به‌ره‌و وێرانی ده‌بات و ڕۆژ به‌ڕۆژ كۆمه‌ڵگه و بیری سه‌ربه‌خۆیی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ره‌و داڕزان ده‌بات.
فاشیزم به‌ڕێزانم ژهنگێكی هه‌راشه كه دای له هه‌ر بۆدیه‌كی ئاسنی پته‌ویش فریای نه‌كه‌ویت تاوه‌كو ئاوڕده‌ده‌یته‌وه هه‌ناوی خواردووه و كۆی پایه‌ی باڵاخانه‌كه داده‌ڕزێنێت و ده‌یڕوخێنێت، فاشیزم وه‌ك له كتێبه‌كه‌مدا (قهوزهیهكی دیكه‌ی فاشیزم ) وه‌ك ئه‌و قهوزهیهم چوواندووه كه ده‌یدا له‌ناو ماڵ و له‌ناو دیواره‌كاندا ژێر به‌ژێر په‌ره‌ده‌ستێنێت، به‌جۆرێك كه چار نییه ده‌بێت ماڵه‌كه باربكه‌ن و كۆی خانووه‌كه سه‌ر له‌نوێ له‌به‌ر هه‌وا و خۆری نوێ بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ به‌به‌تاڵی بهێڵیته‌وه. قهوزهیهكه ده‌بێت شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و له‌كوێ سه‌ریهه‌ڵدا ده‌بێت به‌ده‌رمان و ژه‌هر بنبڕی بكه‌یت. فاشیزم به‌دیوێكی تردا سیفه‌تێكی سه‌یری هه‌یه هه‌میشه كه ده‌گاته ترۆپك ئه‌وسا وورده وورده خۆی ده‌خوات، به‌مانای كۆی ده‌روربه‌ری بۆگهندهكات و تاوه‌كو ڕزاندنی ئه‌و دیواره‌ی له‌سه‌ری گه‌شه‌ده‌كات. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ئێمه ڕاوی فاشیزیم ده‌كه‌ین له (شوێن) و (كایه‌ی گشتی) و (ئه‌قڵی ئیداری) دا و كۆی ئه‌م دوو به‌شه‌ی نوسینه‌مان له‌مه‌ڕ (فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی) گه‌ڕانه به‌دووی فاشیزمدا له دوای هه‌ره‌سی جه‌سته‌یی شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌بی و فاشیزمی به‌عسی له‌ناوچه‌كه‌دا. به‌ڵام له‌دایكبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌عس ده‌مێكه وه‌ك قه‌وزه‌ی نێو دیوار خۆی له‌ناو (نه‌ستی كۆگه‌لی) كوردیدا پاڵخستووه و به‌فۆرمێكی كوردیه‌وه كه به‌درێژایی بیست و هه‌شت ساڵی حوكمی ئیدراه‌ی كوردی گه‌شه‌ی كردووه و ده‌بێت ڕێگه‌ی پێ بگرین ده‌نا كۆی ئه‌زموونه‌كه ده‌خوات. ئه‌م تۆوی فاشیزمه به‌ناوی؛ (پاراستن) و (زانیاری) و (ئاسایش) و (هێزی تایبه‌ت) وه گوزارش له‌خۆی ده‌كات.
فاشیزمی نوێی كوردی خه‌ریكه كۆی ئه‌زموونی كوردی به‌ره‌و فۆرمی به‌عس و ئه‌قڵیه‌تی به‌عس ده‌بات، هه‌ر بۆیه سه‌یر نییه كه به‌عسی و جاشه‌كان كه‌ده‌ستیان سووره به خوێنی ئه‌م میلله‌ته‌مان له گوڵ كاڵتریان پێ نه‌وتراوه و له‌پله و ئیمتیازات بێبه‌ش نه‌كراون.
ئه‌م گه‌رای به‌عسه كوردییه ئه‌وه‌نده زه‌قه له ئه‌قڵی ئیداری كۆی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و ده‌زگاكاندا سێبه‌ره‌كانی ده‌بینین، و له نوسینی داهاتوودا خۆمان له‌چه‌نده‌ها نمونه‌ی زیندوو ده‌ده‌ین له‌ناو فه‌رمانگه‌كاندا. ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه كه بۆچی خه‌ڵكی كوردستان ئێستا ئاواته‌خوازی دیكتاتۆرێكی وه‌ك سه‌دامه؟! چونكه گه‌ر جاران یه‌ك ئاسایش له ئێراقدا هه‌بوو بێت ئێستا هه‌زار هه‌یه، ئێستا ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بانچی و شۆفێری ته‌كسی و جوتیار و دوكاندار و كۆی جومگه‌كان بوون به ئاسایش و ڕاپۆڕتلێدهر و له‌سه‌ر ئه‌م كاسبیه ناشرینه ده‌ژین. هه‌موویان به‌ناوی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌ك چۆن ئاسایشێكی فڕۆكه‌خانه پێیگووتم؛ بۆ ئاسایشی تۆیه…پۆزش ده‌هێننه‌وه. به‌مه‌رجێك هه‌ر له‌و فڕۆكه‌خانه‌وه به جانتا پاره‌ی ڕه‌ش بۆ سپیكردنه‌وه تێپه‌ڕیووه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی منداڵی لێپسراوان به‌قودره‌تی قادر ده‌بنه دبلۆمات و به‌جانتا پڕ ئه‌ڵماس و چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلاره‌وه له VIP تێده‌په‌ڕن و لێره له‌م ئه‌روپایه ده‌یانبینین له هۆتێل و قومارخانه و شۆپی ماركه‌ی گرانبه‌هادا خهرجیدهكهن!
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆی شار پڕێتی له ئیتلاعات و میت و ده‌زگای سیای ئه‌مریكی و ڕاپۆڕتنوسه زمانزانهكانیان و ئێن جی ئۆی سیخوڕی و باندی له‌شفرۆشی و باندی خواردنی ئێكسپایه‌ر هێنه‌ر و باندی ده‌رمانی ساخته و هێلكه‌ی ساخته و شووتی ساخته و هه‌موو شتێكی ساخته و ئاسایشی ته‌ندروستی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه به‌جۆرێك خه‌سته‌خانه‌ی حكومه‌ت كراوه بهقهسابخانه و به‌رده‌باز بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌ژار بچێته خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌هلی و ده‌رمانی ئه‌وان بكڕێت. ئیدی قسه‌كردن له‌مه‌ڕ (بۆ ئاسایشی تۆیه) و ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایش به‌به‌راوورد بههو هه‌موو ئاسایش و پاراستنه ده‌بێته قسه‌یه‌كی به‌تاڵ. خۆ باسی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ناكه‌م كه ته‌نانه‌ت شۆفێری تاكسیش ده‌مانچه‌ی بهقهدهوهیه و كوشتنی باوك و برا و درواسێ و پیاده‌ڕه‌و و منداڵ و قۆڵ بڕینی كۆمپانیاكانی لێپسراوان و و دزی و قۆڵبڕین و ژنكوشتن له‌ئاستێكی ترسناكدایه و ژن و پیاو له‌به‌رده‌م دادگادا ده‌كوژرێن.
چوونه به‌رده‌م ته‌لاسازی ئه‌منی
له‌م پێشهكهیهوه كه وه‌ڵامی كارمه‌نده‌كی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه به‌وه‌ی پێمیگووت؛ ئه‌م هه‌موو بگره و به‌رده‌یه بۆ ئاسایشی ئێوه‌یه!)…جارێكی‌تر ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كه‌ڕووی ئه‌نته‌رناسیونالی سلێمانییه، ئه‌و سلێمانیه‌ی تێدا گه‌وره‌بووم و هه‌موو جارێك كهدهگهڕێمهوه یاده‌وه‌ری هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان و كچان و كوڕانی شار و سه‌ردانی گۆڕی زۆر له‌و شه‌هیدانه غه‌مبارم ده‌كات. به‌تایبه‌ت كاتێك ده‌بینیم دوای ئه‌م هه‌موو خوێنه یه‌ك سانتیمه‌تر له ئه‌قڵیه‌تی به‌عس دوورنه‌كه‌وتووینه‌ته‌وه و ئه‌مجاره باسی ڕۆیشتن ده‌كه‌م كه دووباره به‌عس ده‌بینین به به‌رجه‌سته‌كراوی له‌م فڕۆكه‌خانه‌یه كوردییه.
به‌ڕێزانم؛ كه سه‌فه‌رت ده‌ستپێده‌كات بۆ چوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یان ڕۆیشتنه‌وه، هه‌ر كه ده‌گه‌یته به‌رده‌می فڕۆكه‌خانه ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت (ته‌لارسازییه‌كی ئه‌منی) ناشرینه و ناشرینسازی ئه‌قڵیه‌تی ئه‌ندازیاری به‌عسمان دێنێته‌وه یاد؛ سه‌ربازگه و مهشجهب و مه‌خفه‌ر و قووله‌ی حه‌ره‌سیات و ته‌وقیف و مه‌ركه‌ز ته‌دریب و وه‌حده‌ی عه‌سكه‌ری ئێراقی به ڕوونی دێته‌وه یاد … ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه وه‌ها بێ زه‌وق تهلارسازكراوه كه هه‌ستده‌كه‌یت تۆ ده‌چیت بۆ سه‌ردانی به‌ندیخانه‌یه‌كی ترسناك، یان زیندانیت و گومانلێكراویت و دهستگیكراویت، یان موالیدهكهت گیراوه و دواكهوتوویت و له‌به‌رده‌م مه‌ركه‌ز تهدریبدایت…هه‌ر له‌دووره‌وه ته‌لی دڕكهوی ده‌بینیت، كڵاشینكۆفی سواركراو ڕووكراو له ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كراوه، سه‌به‌ی گه‌وره‌ی چیمه‌نتۆی پێچاو پێچ و قه‌فه‌زی سه‌گه‌كان و زنجیره‌كانیان. ئه‌م ته‌لارسازییه ده‌كرا به‌هه‌مان وورده‌كاری ئه‌منی بكرایه، به‌ڵام ئه‌م دابه‌شبوونه ترسناكه‌ی سه‌گ و زنجیر و كڵاشینكۆف و ڕووتهكردنی چه‌ك و فڕێدانی سهبهكان لێره‌و له‌وێ كه ئۆتۆمبێل زیكزاك پێ ده‌كات، پێتده‌ڵێت؛ ئه‌و ئه‌قڵیه‌تی سه‌یته‌ره و به‌عسه له‌هه‌مان ته‌لارسازیدا ڕه‌نگی داته‌وه. لێره‌وه شوێن به‌رجه‌سته‌ی فاشیزمێكه كه به‌جه‌سته‌ی سیاسی ڕۆیشتووه به‌ڵام له‌ئه‌قڵی ئه‌منی و ته‌لارسازیدا ماوه‌ته‌وه.
لێره‌وه ئه‌ندازیاره‌كان ده‌بوایه له‌جیاتی ئه‌و (قووله‌ی پاساوانیه) و ته‌له دڕكاویانه به‌شی ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه بیریان له‌وه بكردایه‌ته‌وه كه ئه‌مه فڕۆكه‌خانه‌یه و ده‌موچاوی یه‌كه‌می هاتن و چوونه، نه‌ك به‌ندیخانه و سه‌ربازگه‌ی ئێراقی. لێره‌دا (نه‌ستی فاشیزم) كاری خۆی له‌سه‌ر هۆشمه‌ندی كردووه و ئه‌وه‌نده‌ی له‌ته‌لارسازیدا خه‌می كۆنترۆڵ و تیرۆركردنی ئه‌وی به‌رامبه‌ری هه‌بووه، ئه‌وه‌نده له‌خه‌می ئیستاتیكای ته‌لاسازیی فڕۆكه‌خانه نه‌بووه و به زیاده‌ی تێگه‌یشتووه.
من دوو ساڵ له سۆڤیه‌تی كۆندا ژیاوم و هه‌مان كۆنسێپتی ئه‌منی وههایكردبوو كه‌هه‌موو بیناكانی سۆڤیه‌ت له مۆسكۆ وه بیگره تاوه‌كو كێیڤ و بێلاڕووسیا و جۆرجیا و كازاغستان یه‌ك كۆنسێپت بێت، كه ئه‌ویش تێكترنجانی مرۆڤ و دابه‌شكردنی و چاودێریكردنی بوو، نه‌ك گرنگی به سایكۆلۆژیه‌تی و كوالێتی ژیان. ئه‌م كۆنسێپته سۆڤێتیه ئه‌منییه كه هه‌موو بینایه‌ك ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشی بۆ دانرابوو له پێناو (ئاسایشی هاوڵاتیانی) بلۆكی سۆسیالستی، به‌داخه‌وه كۆی وڵاتی كردبووه سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناشرین. ئه‌مه‌ش له تهلاسازیهكهیدا ئه‌و ئه‌قڵیه‌تیه ئه‌منییه‌ت بۆ درده‌كه‌وێت به‌وه‌ی هه‌موو بیناكانی له‌سه‌ر یه‌ك شێواز بوون ته‌نها ئه‌و بیناسازییه قه‌دیمانه نه‌بێت كه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ زه‌مه‌نی پێش سۆڤیه‌ت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه كۆی بیناكانی بلۆكی سۆسیالستی له ژێر ئه‌م (دزێویی- كردنه) ته‌لارسازی كرابوون.
ڕاستی هه‌موو جارێك كه ده‌چمه به‌رده‌م ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌مان ئهقڵیهتم بیردێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شێوازه تهلاسازییه ئه‌منیه دووره له هه‌موو ئه‌قڵیه‌تێكی فڕۆكه‌خانه‌ی ئینته‌رناسیونالی كه ده‌موچاوی جوانی شاره‌كه نیشاندبدات، لێره‌وه ئه‌قڵیه‌تی به‌عسمان دێته‌وه یاد، به‌وه‌ی ته‌لارسازی به‌عسی فڕۆكهخانهت لێده‌كاته شوێنێكی بێزراو، چونكه ده‌ریچه‌یه‌كه بۆ ڕزگاربوون لهبهندیخانهكهی، به‌داخه‌وه ته‌لارسازیی ده‌روازه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی خزمه‌تی هه‌مان وێنه و كار -وێنه‌یی ده‌كات له خه‌یاڵدانی گشتیدا.
ته‌نسیق هه‌بووه‌كان و ته‌نسیق نه‌بووه‌كانی فاشیزم
با واز له‌م داواكارییه گه‌وره‌ش بهێنین كه ئه‌مه گه‌یشتنه به هونه‌ری ته‌لاسازی مۆدێرن له فڕۆكه‌خانه، به‌ڵام با بێین
و باسی شته بچوكه‌كان بكه‌ین كه له خزمه‌تی هه‌مان بیرۆكه‌ی (قێزهوهنكردنی فڕۆكه‌خانه‌یه) كه كڕۆكی ئه‌قڵی به‌عس بوو، به‌و سیفه‌ته‌ی به‌عس سه‌فه‌ری له‌هاوڵاتیانی بۆ زیاتر له چاركه سه‌ده‌یه‌ك له خه‌ڵك قه‌ده‌غه كردبوو، هه‌ر بۆیه كۆی ده‌زگای ئاسایش و موخابه‌راتی ئێراقی نیوسه‌ده له زه‌مه‌نی ژه‌نراڵ قاسمه‌وه تاوه‌كو ئێستا به‌ئه‌قڵیه‌تی (دژه سه‌فه‌ر) و (دژه موسافیر) و دژه فڕین و دژه به‌جێهێشتنی وڵات پهروردهكرابوون و ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه له ئه‌قڵیه‌تی ئیداری ئاسایشه‌كانی ئێمه‌دا وه‌ك میراتی له (نه‌ستی كۆگه‌لی) دا ڕۆچووه و ڕه‌نگده‌داته‌وه. بۆنموونه؛ هه‌مان مۆدێلی هاتوچۆ و سه‌ركردن به به‌ناو ئۆتۆمبێل و پرسیاركردن به‌ده‌نگی به‌رز و زبر وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانێكت كردبێت؛ سه‌فه‌ر بۆكوێ ده‌كه‌یت؟! و گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بێت ئه‌وا ڕاگرتن به‌پێی میزاج و ڕاگرتنت و ماتهڵكردنت به‌به هۆیه‌كی دیاریكراو ده‌ستپێده‌كات.
لێره‌وه هه‌مان مامه‌ڵه‌م له ساڵی ٢٠٠١ له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق ئه‌زموونكرد، ده‌مبینی چۆن هه‌ر له‌گه‌ڵ دابه‌زیندا ئاسایش دێته به‌رده‌مت و ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه وه‌ك سه‌ربازگه پڕی بوو له ئه‌من و سه‌ره‌تاتكێی و ماخۆلیانیان بوو به‌و ناوه‌دا، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێك بهدووتهوه بوون و وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانبارێك بیت و به پاسپۆرتی ساخته بته‌وێت له به‌ندیخانه‌كه هه‌ڵبێیت. به‌داخه‌وه هه‌مان ماخۆلان و سه‌ركردن به ئۆتۆمبێلدا له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تێبینی ده‌كه‌یت. لێره‌وه ده‌زانیت كه هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌قڵیه‌ت كارده‌كه‌ن، ئه‌میان به‌ناوی به‌عسه‌وه و ئه‌ویتر به‌ناوی دژه به‌عسه‌وه، به‌ڵام هه‌ردووكیان له مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وت و ئه‌قڵی ئیداری و ته‌لارسازیدا چوون یه‌ك و هاوشێوه‌ن.
لێره‌دا باسی مامه‌ڵه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ مرۆڤدا و هه‌ر سه‌ره‌تا له‌ده‌روازه‌ی یه‌كه‌می فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه ده‌چیته به‌رده‌م چه‌كدارێك كه بهخێسه و شێوازی سه‌یته‌ره‌ی سه‌ر ڕێگا قاچاخه‌كان سه‌ر ده‌باته ژووره‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌دووی ههڵاتوویهكدا بگه‌ڕێت به‌میزاجی ئه‌و ڕۆژه‌ی مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات و سه‌ر ده‌باته ژووره‌وه. له‌دووره‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك سه‌گ ده‌بینیت كه له‌ولاوه به‌زنجیر بهستروانهتهوه كه ئه‌مه كارێكی باشه هه‌بێت، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه‌كانی دونیادا سه‌گه‌كان و به‌و دڕی و وه‌ڕین زنجیر و قه‌فه‌سه‌وه نمایش ناكرێن. به هه‌میشه چیرۆكی سه‌گه‌كان پابه‌ندن به‌چیرۆكی میزاجی خاوه‌نه‌كانیان… بۆ نموونه؛ ساڵێكیان له‌دوای ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئێمه‌وه خێزانێكی دیكه له‌سه‌ره‌دا وهساتبوون، هه‌ر كه‌سه سه‌گه‌كه هات منداڵه‌كان له‌ترساندا ده‌ستیانكرد به‌گریان. ئه‌و كارمه‌نده به‌ئه‌نقه‌ست سه‌گه‌كانی نێزكدهخستهوه و بزه‌ی ده‌هاتێ، تاوه‌كو باوكی منداڵه‌كان كردی به‌هه‌را و بووه ده‌مه‌قاڵه. بێگومان له‌م گه‌راجه‌دا ده‌بێت هه‌میشه ئه‌م دهقاڵهیهت لای ئاسایی بێت، چونكه لای هه‌ندێك له كارمه‌نده میزاجیهكان ئاساییه و بۆته ژیانی ڕۆژانه‌یان و ئه‌وانه‌ی وه‌ك من كه ساڵانێكه به‌م سهیتهرهیهدا تێده‌په‌ڕین، ڕاهاتووین به‌م ده‌مه‌قاڵێی و سهگهدڕانه، گه‌ر له‌وێ نه‌بن و نه‌بێته هه‌را ئه‌وا هه‌ستده‌كه‌ین شتێكمان لێ ونبووه!
به‌هه‌ر حاڵ كۆی ئه‌م دیمه‌نه و هاتوچۆی چه‌كدار و دووباره هاتن و چوونێكی سه‌یر و داگرتنت و ڕاگرتنت له سووچێكێدا به شێوازێكی ناشرین سه‌گێكی دڕت به‌لادا ده‌هێنن و ده‌به‌ن و جوڵه‌ی مامهخولهیی ده‌ستپێده‌كات، كه ئیدی هه‌ستده‌كه‌یت تاوانێك كردووه و هه‌سته‌ت ده‌داتێ كه تۆ له‌به‌رده‌م به‌ندیخانه‌یه‌كی ترسناكدایت.
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كاتێك تووشی ئه‌م گێچه‌ڵه ده‌بیت، كه به‌نه‌خێر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌یته‌وه كه‌لێتی ده‌كه‌ن؛ تهنسیقتان هه‌یه؟!… ئیدی كه‌ده‌ڵێت نه‌خێر، سه‌گ به‌زنجیره دێت و ئیدی سه‌ربردنه ژووره‌وه و ده‌ستبردن بۆ ناو شتومه‌ك و داگرتنت له ئۆتۆمبێل و پرسیاری نه‌شیاو ده‌ستپێده‌كات. من دوایی تێگه‌یشتم كه (ته‌نسیق ) مانای ئه‌وه‌یه؛ واستهتان هه‌یه… خۆ گه‌ر بڵێیت نه‌خێر ئه‌وا ده‌كه‌ویته به‌رده‌م ڕه‌حمه‌ت و میزاجی كاكی پاسه‌وان و گه‌ر میزاجی باش بێت ده‌ڵێت بڕۆ، گه‌ر نا سه‌گه بۆر به‌زنجیره‌وه دێت و تۆش لهسووچێكدا ڕاده‌گرن و به به‌رچاوته‌وه ئه‌وانه ده‌بینت كه ته‌نسیقیان هه‌یه و پۆزه‌وه به‌لاتدا تێده‌په‌ڕن، بێگومان دیاره ئه‌وانه له مرۆڤه باڵاكه‌ی نیتچهن و تۆش له قوڕه عه‌مه‌له!
لێره‌وه هه‌ستده‌كه‌یت سووكایت پێ كراوه و جودا كراویتهوه و مۆرت لێدراوه وه‌ك مرۆڤی پله چوار و شه‌ش و له‌وێ فڕێدراویت، چونكه ژماره‌ی تهنسیقهكان زۆرن و به‌به‌رده‌می موسافیردا تێده‌په‌ڕن، نه كه‌س لووتی ده‌خاته ئۆتۆمبێهكه و نه‌كه‌س دایاندهگرێت و نه‌كه‌س سه‌گه بۆر ده‌هێنێت بۆیان و نه‌كه‌س تێیاندهخوڕێت…
لێره‌وه ئه‌قڵیه‌تی فاشیستی كاری خۆی ده‌كات، به‌وه‌ی ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته ئه‌م له ئه‌ویتر جودا ده‌كاته‌وه، مرۆڤه‌كان ده‌كاته چه‌ند پله‌یه‌كه‌وه له‌به‌ر هۆكاری ئایدۆلۆژی، ئیتنی و ئینی و ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ڕه‌نگی پێست و …هتد. مرۆڤه‌كان به‌شێكیان ده‌بنه باڵا و ئه‌وانیتر كوێله. یاسایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وانیتر كه تهنسقیان نییه و یاسایه‌كیش نییه بۆ ئه‌وانه‌ی كه منداڵی مه‌نسول و قه‌یتولی مه‌نسول و حیمایه‌ی مه‌نسول و میزههڵگری مهنسولن…ته‌نانه‌ت زۆرجار سه‌گه سپیه‌كانی منداڵی مهنسولهكان ده‌بینیت له باوه‌شی منداڵی خاوه تهنسیقهكاندا. ئیدی به‌لاتدا تێده‌په‌ڕن و ده‌بێت تۆ و پیره دایكی چاو پڕ فرمێسك و ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵت هاتوون بۆ ماڵئاوایی بخرێنه قه‌راغ سه‌یته‌ره‌كه. به‌ڵام ئه‌وانی دیكه (تهنسیقكاران) جا موسافیرن یان ده‌ڕۆن بۆ خواحافیزی تا به‌رده‌می ترانزێتی VIP ناوه‌ستن و سه‌گه تووكنه سپیهكنیش له‌باوه‌شیان به‌رنابێت.
ئاوه‌ها ئه‌قڵیه‌تی به‌عس چۆن به‌عسیه‌كی له نا -به‌عسیه‌كی جودا ده‌كرده‌وه، ئاوه‌ها لهدهروازهكهوه ته‌نسیق له ( نا – ته‌نسیق) جودا ده‌كرێته‌وه. لێره‌وه سێبه‌ره سه‌خته‌كانی فاشیزمی نوێ ده‌بینیت چ له مامه‌ڵه‌ی توندی ئاسایش و پاسه‌وانی ده‌روازه ساده‌كاندا و چ له‌وه‌ڕینی سه‌گه‌كان و چ له تێپه‌ڕبوونی تهنسیقهكان به‌و بهرهبایانیه بهبهردهمتدا و هه‌ڵله‌رزینی خزمه‌كانت له‌سه‌رمای به‌یانیاندا، ئیدی له‌ناخه‌وه په‌شیمانیت كه بۆچی هێناوتن بۆ ئه‌م زه‌لیلیه. به‌م شێوازه ئه‌قڵیه‌تی فاشیزم له‌ده‌روازه‌ی ته‌نسیقه‌وه پێتده‌ڵێت؛ ئه‌مه جارێ سه‌ره‌تای شكاندنته ئه‌ی تۆی (نا- ته‌نسیق) و چیرۆكه‌كه‌ت تازه ده‌ستیپێكردووه …..