لوتریک - ئیمپریشینزم هینری لوتریك تولوزه‌

لە قووڵایی ئایدیالیستەوە هێڵنج


Loading

لە قووڵایی ئایدیالیستەوە هێڵنج

 دەقی شیعریی

* ڕێدار فەریق شێخانی*

 

 

ژیان هێندە قورس نییە

بیرکردنەوە لێی

سەر گرانکا و لەش داهێزرێ

لە دەلاقەکی بچوکەوە

تەماشای ئەو هەموو زۆرانە-

ئەو هەموو باڵەکوتێ و

ملهوڕیی و خوێنڕژانە!

سەرەنجام سەوزایی بەهار

دەبێتە پەپولەیەکی  وشکی پاییز

هەموو رەنگەکان تیایدا دەمرێ ،

ژیان سیس ئەبێ و

بەسەر پرچتەوە  دەنیشێ

ئەی چی ئەبێ

لوتریک – ئیمپریشینزم
هینری لوتریك تولوزه‌

گەر ئا ئەو درزەش بگیرێ؟

ئەوە تەنیاییە

سەفەرو خەم و گریان

دژوار دەکا

کەچی هەموو سەرکێشی و

یاخیبوون و هەڵهاتنەکان

تەنیایی بوون.

ئیدی بەسە!

لەو درزە  شکاوە  کپەوە-

سەیری ئەو هەموو قەرەباڵغییە درۆزنە

زیاتر دووریی،

زیاتر نامۆیی،

زیاتر تەنیایی..

لەبەرانبەریشدا

پردێ نابێ بۆ جەمسەریی هامنشینی،

 دووڕوویی!

دیوێکی دراوە

ئەو هەموو بەندو داوە

دیوەکەی تری  مەرگەموشە

ئەم بەرگە کۆن و دڕاوە.

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌