ئه‌م شیعره، كۆمیدییه…
ئه‌م شیعره، بۆ پێكه‌نین باشه،
ته‌نیا پێكه‌نین.
لۆمه‌ی شاعیران مه‌كه‌ن
دنیای خۆی توڕه‌هاته.
شوێنێك نییه، تێیدا بگریه‌م،
بۆیه گریانم بیرچۆته‌وه
له هه‌موو جێیه‌ك شكێنراوم
بۆیه واده‌زانم ده‌بێت بگریه‌م.
جاران بیرم ده‌كرده‌وه
كه‌ی گریانم هات،
له باوه‌شی یادگاریدا ده‌بارێم
كه‌ی دڵم تووندبوو
له‌سه‌ر سینه‌ی هاوڕێكانمدا
پڕمه لێده‌ده‌م.
ئێستا ده‌بێت پاره بده‌یت
بۆ هێناوه‌وه‌ی ته‌رمی بیره‌وه‌رییه‌كان،
ده‌بێت مێزت هه‌بێت
بۆ گریان له‌سه‌ر سینه‌ی هاوڕێیان.
من ده‌ڕۆم و
ده‌ست له ته‌كسیه‌ك ڕاده‌گرم
چه‌ند دۆلارێك ده‌كه‌م
به قوڕگی ئۆتۆمبێلێكدا و
به‌خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ڵێم:بڕۆ، دووررر بڕۆ..
ته‌نیا ده‌مه‌وێت بگریه‌م
من شوێنێكم نییه بۆ گریان
ڕاستت بوێت
شتێكیش شك نابه‌م بۆی بگریه‌م
به زله له‌خۆم ده‌ده‌م،
تا چاوانم ئاویدێته‌وه.
ئاوهاتنه‌وه‌ی چاو
جیاوازه له گریان.
بۆئه‌وه‌ی كه‌مێك پێبكه‌نم
به توندی هاوارێك ده‌كه‌م،
ده‌قیژێنم،
له‌پڕ شۆفێری ته‌كسییه‌كه
ده‌په‌شۆكێت و ڕاده‌چڵه‌كێت…
پێده‌كه‌نم، پێده‌كه‌نم،
وای چۆن پێكه‌نیمان دۆڕاند
ده‌بێت بۆسه بنێینه‌وه
تا كه‌مێك پێبكه‌نین.
جاران بۆئه‌وه‌ی پێبكه‌نین،
نیگایه‌ك به‌س بوو،
گێڕانه‌وه‌ی سه‌فه‌ركردنێكی ناو فڕۆكه
شارێكی ده‌خسته پێكه‌نین.
بۆئه‌وه‌ی گریان له‌م شیعره‌دا
بوونی هه‌بێت
ده‌بێت بڵێم: ئێستا قوونم دێشێت،
چونكه مایه‌سیریمه
به‌ڵام دڵنیام ئێوه پێده‌كه‌نن!
ژنێك، خۆیكردووه به په‌ن
تا منداڵه‌كه‌ی پێبكه‌نێت.
پیاوێك وه‌ك سه‌گ ده‌وه‌ڕێت
تا كه‌مێك ژنه‌كه‌ی بگریه‌ت
نازانم بۆ به‌مه ده‌ڵێن ژيان؟
به‌ڵام
من تێده‌گه‌م
تووشی كاره‌سات بووین
ئێمه مانامان دۆڕاندووه
هیچ شتێك
هێنده‌ی ونبوونی مانا به‌ئازار نییه
هیچ شتێك
هێنده‌ی دروستكردنی
ڤێرژنێكی نوێی مانا زه‌حمه‌ت نییه.
ناڵێم سه‌رده‌م،
به‌ڵام ئێمه‌مانامان دۆڕاندووه.
تۆ كه ئه‌م شیعره ده‌خوێنیته‌وه
ژیانت كه‌ی مانای ماوه؟
سبه‌ینێ له‌خه‌و هه‌ڵده‌سیت و
ئاوێك به‌خۆتدا ده‌كه‌ی
له‌پڕ تێده‌گه‌یت
قورس‌تر له دروستكردنه‌وه‌ی مانا
دروستكردنی ئومێده
كه ئه‌ویشت گایراوه.
ده‌ستده‌به‌یت، لوتت پاكبكه‌یته‌وه،
دووكه‌ڵی جه‌نگ، لووتی قه‌پاتكردووه.
ده‌ست ده‌به‌یت، ددانت بشۆیت،
خوێنی ئه‌م سه‌ده‌یه
ددانتی ڕه‌ش، ڕه‌ش كردووه
ده‌ست ده‌به‌یت، زمانت پاكبكه‌یته‌وه،
درۆی ئه‌م هه‌ساره‌یه،
بۆته به‌ڵخێكی قێزه‌ون له‌سه‌ر زمانت
ئاخ درۆچۆن هێنده سووك بوویت
له‌م شیعره‌شدا ده‌تریقێیته‌وه.
ده‌ست بۆ هه‌ر شوێنێكی
جه‌سته‌ت ده‌به‌یت،
هیچ ئومێدێكی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه
تێده‌گه‌یت
دروستكردنی ئومێد
له گه‌ڕانه‌وه‌ی مانا قورستره
ئینسان له‌مێژه مانای دۆڕاندووه…
به‌ڵام ئومێد شتێكی تره
حیكایه‌تێكی تری هه‌یه
لێكئاڵاوه به جوڵه‌ی مرۆڤه‌وه
ئێوه بڵێن:جوانترین جوڵه‌ی مرۆڤجگه له جه‌نگ، چی تر بووه؟
زه‌وی ته‌مه‌ڵخانه‌یه‌ك بوایه باشتربوو
له‌وه‌ی مرۆڤ جوڵه بكات
زه‌وی گه‌مژه‌خانه‌یه‌ك بوایه باشتربوو
له‌وه‌ی مرۆڤ به‌ناوی ژیانه‌وه
ئاگری جه‌نگ جۆشبدات
ئاره‌زووی مرۆڤ
ته‌مه‌ڵخانه‌یه‌كی ئه‌به‌دیه و
ناونراوه ژیان
ناونراوه جه‌نگ.
هیچ كه‌سێك نییه،
خه‌ونی یاریكردنی نه‌بێت
له ته‌مه‌ڵخانه‌دا
به‌ناوی شتێكه‌وه، ده‌یشارینه‌وه
كه ناوی ژیانه
مرۆڤ به‌شوێن پاكبوونه‌وه‌دا وێڵه و
هه‌رگیز پاكنابێته‌وه
چونكه له یارییه‌كی هه‌ڵه‌دایه
كه ناوده‌برێت به ژیان
من كێشه‌م له‌گه‌ڵ ناوی ژیاندا هه‌یه…
ده‌بوو له‌بری ژیان،
ناوی جه‌نگ بوایه!
ئێمه كه ژیان ده‌كه‌ین،واته ئێمه له جه‌نگداین
شاردنه‌وه‌ی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌نگ،
درۆیه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مانا
من درۆناكه‌م
چونكه باوكم سه‌ربازبوو
ڕقم له جه‌نگه
رقم له سيستم وهه‌موو سنوورێكه بۆ خه‌ياڵى مرۆڤ
ژيان ببێته زه‌لكاوێكى ره‌ش و
وه‌ك قڕبۆقێكى گێژ مه‌له‌بكه‌ين تێيدا
باشتره له‌وه‌ى مرۆڤ ئاهه‌نگ
بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانى جه‌نگ بگێڕێت
ژيان ببێته مه‌نهۆڵێكى گه‌وره و
وه‌ك جرجه‌كان تێيدا بژين.
باشتره له‌وه‌ى مرۆڤ شانازى بكات
به دروستكردنى
بارووت و ئه‌تۆم و بۆمبه‌كان
من درۆناكه‌م
چونكه مرۆڤ بۆته وه‌حشى و دڕنده
حه‌زم له ته‌مه‌ڵخانه‌یه‌كی ئه‌به‌دییه
حه‌زده‌كه‌م هه‌موومان و
هه‌مووتان
پێكه‌وه له بری جه‌نگ
ته‌مه‌ڵخانه‌یه‌ك دروستبكه‌ین
تا كۆتایی بێت ئه‌م
ژیانه
كه ناوی ڕاسته‌قينه‌ى جه‌نگه…
ته‌واو
تابلۆكان: ئێدوارد مونخ – 1863 – 1944