من پێموایە سێ ویستگەی بەرامبەربوونەوەی نێوان مرۆڤ و مەیمون لەمۆدێرنەدا بوونیان هەیە؛
وێستگه‌ی یەکەمیان؛ لەخەیاڵگە و خەیاڵبەندی هۆلیوود و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی وێنەوە سەرچاوەی هەڵگرتووە، بەوەی زەقکردنەوەی وێنەی (پیاوی سپی) وەک تاکە وێنەی زاڵ بەسەر کۆی مرۆڤەکانی ئەم سەر ئه‌م زەویە. وێنەی (پیاوی سپی) دەکرێت لە ئۆیرۆ سێنتریک (ئەوروپا سێنترالیزم) نێزیکبێتەوە، بەو سیفەتەی هەموو ڕۆشناییەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەی ڕۆشنگەری و مۆدێرنە کە ئەوروپایە.
بێگومان یەکێک لەو ڕەخنانەی لە (یورگن هابرماس) دەگیرێت ئەوەیە کە زۆر (ئۆیرۆسێنتریک) کاردەکات و بڕوایەکی تەواوی بە نۆرمە ئۆیرۆپاییانەی ڕۆشنگەری هەیە و بەدەر لەسەرچاوەکانی دیکەی کولتوری دونیا، ئه‌و فۆکۆسی سەرەکی لەسەر ئه‌وروپا کردووە. تەنانەت لەدیالۆگی ڕەخنەگرانەیدا لەدژی ئەمریکانزم و نیو لیبرالیزم هابرماس وەک ئۆیرۆسێنریکێك دێتە پێشەوە. ئەم حاڵەتە لەلای بیرمەندێکی وەک (سلۆته‌ردایک) نابینی و بەرای ئەو کولتوری مەشقکردن و زوهدییەت ، کولتورێکە لەڕۆژهەلاتەوە فێریدەبین، زوهدیەت ئەو چەکە گەورەیە کە دژی شمەکخۆری و تەماعی مرۆڤی پۆست مۆدێرنه…دیارە لێرەدا بەوەندە دەوەستین و دەڵێین؛ بەشێکی دیکەی وێنەی (پیاوی سپی) بەر نیولیبرالەکان و نیوکۆنزەڤاتیڤی ئەمریکی دەکەوێت بەوەی بەشێکی زۆری (ئەمریکانیزم) وەک پڕۆژەی باڵادەستی پیاوی سپی خۆی نمایشدەکات. به‌جۆرێك لەکارەساتە گەورەکاندا کاتێک بەرژەوەندی پیاوی سپی دێتە پیشەوە و هەستدەکات لەمەترسیدایە، ئەمریکاییه‌كان و ئه‌وروپی و بریتانییه‌كان، لەشێوەی ئەو پیاوە سپیە گەورەیە دەردەکەون كه جیهان ڕزگاردەکهن و به‌تایبه‌ت له دوای جه‌نگی جیهانییه‌وه ئه‌م وێنه‌یه له ئه‌مریكانیزمدا خۆی به‌رجه‌سته كردووه. ئێمە نابێت لێرەدا ڕەهەندە ڕەمزیەکانی فلیمی (ڕامبۆ)ی (سلڤستەر ستالۆن) لەبیربكهین كه لە ڤێتنامدا شه‌ڕی كردووه و دەچێت بۆ ئەفغانستان و ڕووسەکان دەکوژێت و ئەمریکاییەکان ڕزگاردەکات. هەروەها هەمان وێنە بو کە (جۆرج بۆشی باوک) ویستی (سەدامی دیکتاتۆر) بڕوخێنێت و (جۆرج بۆشی کوڕ) ئەو ئەرکەی تەواوکرد. ئێستاش هەمان خەیاڵ دەجوڵێنن بەوەی پاڵەوانە ئەمریکاییەکان دێن و ئێمە لەدەست داعش و له‌دواجاردا له‌ده‌ست ڤیرۆسێكی كوشنده‌ی چینی كه ناوی؛ كۆرۆنایه.
وێستگه‌ی دووهه‌م؛ خه‌یاڵی ڕاهێنانی دڕنده‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دونیای پیاوی سپییه. مه‌یمونه ئهفریقاییهكه ، ورچه ڕووسییه‌كه و ڤیرۆسه زه‌رده چینییه‌كه…هتد. ئه‌م ڕامكردنی دڕنده‌یه ڕه‌گی قووڵی له كۆلۆنیالیزمدا هه‌یه و به‌شێكی زۆر میراتی كۆلۆنیالیزمه گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ده‌ی بیستویه‌ك. لە خەیاڵی هۆلیوودا (مرۆڤی سپی) دڕندەكان بەجوانی و زیره‌كی خۆی سەرسامدەکات وەک لەفلیمی (کینگ کۆنگ) دا دەبینین کە (مێینەی سپی ) دەتوانێت بەسیحری مێینەیی و زیرەکی خۆی دڕندە ڕامبکات. وێنەی ڕەمزی پیاوی سپی کە مەیمون، كه دڕندە ده‌کاتە مەخلوقیکی زیرەک و شارستانی دەکات، ڕەمزە بۆ هەموو ئەو وێنانەی کە لەدەرەوەی شارستانیەتی پیاوی سپی بوونیان هەیە، ئەم وێنە ڕەمزیە لەسیاسەتی دەرەوەدا بەتەواوەتی بەرجەستەیە. ئێستاش هه‌مان سیناریۆیه به‌رامبه‌ر ڤیرۆسهكهك له كیشوه‌رێكه‌وه دێت كه مرۆڤه‌كانی شه‌مشه‌مه كوێر و سه‌گ ده‌خۆن و نه‌خۆشی بڵاوده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه ئه‌م وێنه‌یه‌یه كه پیاوی سپی بۆ دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌ڵیگرتووه و كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
بێگومان له خه‌یاڵی نه‌خۆشی پیاوی سپی‌دا، وێستگه‌یه‌ی نێوان (مرۆڤی سپی و مه‌یمونه‌كه‌ی) له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كیشوه‌ریی پیاوی سپیدایه، به‌مه‌رجێك لە تێۆرەی گەشەسەندن و باڵابوونی داروینی فێرمانده‌كات لەم ویستگەیەکدا مرۆڤی سپی و ڕه‌ش و مۆر و زه‌رد بوونی نه‌بووه، بەڵکو مرۆڤ له‌ڕووی مێژووی بایه‌لۆژی خۆیه‌وه. لەنێو خۆیدا هەڵگری مەیمونێکە کەدەبێت شارستانی بکات. ئێمە دەرئەنجامی گەشەسەندنی مەیمونین، هه‌ر بۆیه زۆرانبازییهكانمان شهمبازیانهن، مل شکاندنەکانمان بۆ ئەویتر و دەستبەسەراگرتنی ماڵی خه‌ڵكی و كوشتن و بڕین و فره‌ژنی و گه‌نده‌ڵی، له‌ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه گەڕانەوەیە بۆئەو مەیمونە وه‌حشییه‌ی کە نەمانتوانیوە لەنیو خۆماندا بەرەو باڵایی پەرەی پێدبدەین کە مرۆڤە. به‌دیوێكی تردا قسه بكه‌م مرۆڤ له‌وه‌دا شكستی هێناوه ببێته ئاژه‌ڵێك، ببێته مه‌یمونێكی ئاسایی (نه‌ك وه‌حشی)، مرۆڤ مه‌یمونێكی شكسته خواردووه كه به‌دووی مهیمونبوونی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت.
لەشیکاری دەروونی کۆمەڵی (کارل گۆستاف یۆنگ) بەسەر ئەو ڕاستیەدا دەکەوین، کەچیتر ئێمە لەیادەرەوەریەکانی مەیمونە گەورەکانی باپیرمان قوتارنەبووین، ئەو گرێ دەروونی وئازاری بەربوونەوەیە لەمنداڵیەوە له خه‌ونه‌كانماندا بەدوومانەوەیە. ئه‌و ڕیخۆڵە کوێرە و کلێنچکدا کە شوێنی کلکە دێرینەکانمانن، میراتی مەیمونمان لەگەڵ خۆدا هەڵگرتووە. ئاوەها لەڕووی تێرمی کۆمەڵناسیەوە (داروینزمی کۆمەڵایەتی) ئاماژەیە بەو زۆرانبازیەی لەجەنگەڵدا ڕوودەدات کە بەهێز بێهێز دەخوات و مانەوە بۆ دەسەڵات و هێز و ڕەچەڵەکی ئەسڵە، لەپشت ئەم تێۆریەوە کەزۆر تەوژمی هەیە.
بۆ نموونه؛ ناسیونال سۆسیالزم (نازیەت) و فاشیزم کوشتنی مرۆڤی لاواز یان نەتەوەکانی دیکەیان بەڕەوا زانیوە. بێگومان لەژێر ناوی پاکردنەوەی ڕەگەزی مرۆڤایەتی له مه‌یمونه وه‌حشیه‌كان. كه ئه‌مه له ڕاستیدا هیچیتر نه‌بوو جگه له دژایەتیکردنەی مەیمونه سروشتییه‌كه‌ی نێو خۆمان لەڕێگەی ئەقڵانیەتەوە و لکاندنی شارستانی مەیمون بەئەوانیتری دەرەوەی ڕۆشنگەری و بەئایدۆلۆژیستەکردنی تێۆرەی گەشەسەندنی داروینی بۆ مەبەستی پاکتاوی ڕەگەزی دیکەی نامۆ. بێگومان جەنگ لەدژی مەیمونی نێو ناخمان لەنێو مۆدێرنەدا هەمیشە گەورەو گەورەتر دەبێت، هه‌ر بۆیه مرۆڤی مۆدێرن به‌رده‌وام له شاشه و پسخۆری پیسكردنی ژینگه نێزیكه وه‌ك له‌وه‌ی ببێت به به‌شه‌ك له سه‌وزایی و سروشت و ژینگه.
بۆ نموونە؛ لەئەوروپادا تەوژمە ڕەگەزپەرستەکان لەدژی بێگانەو پەنابەران، له‌وه هه‌سته‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگرتووه كه ڕه‌گه‌زپه‌رستی سپی خۆی به‌پارێزه‌ری كیشوه‌ری سپی تێده‌گات له‌دژی ئەو مەیمونەی لەجەنگەڵستانەکانی دیکەوە دێتە نێو شارستانی ئەوانەوە. کەم نییە ئەو هاوارانەی کە داوادەکەن پەناهەندەکان لەشارەکان دووربخرێنەوە بۆ دەرەوەی شارەکان، بەمەرجێک ئەو ژمارە زۆره نین ببنه مه‌ترسی لەشارێکی یەک ملیۆنیدا لەوانەیە لەچەند هەزاریک تێپەڕنەکات!
ئەم دەنگە ڕاسیستیه بەناوی پاراستنی نەژاد کاردەکات، بەناوی پاراستنی نەتەوە داوای (كه‌ره‌نتێنه كردنی ) په‌نابه‌ران دەکات، به‌جۆرێك كه كه‌مپی په‌ناهه‌نده‌كان تا ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و وه‌ك كه‌رنتینه‌ی ئه‌به‌دی له هه‌شتاكانه‌وه بوونیان هه‌یه. هه‌موو ئه‌م په‌نابه‌رانه ، وه‌ك ڤیرۆسێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و بەناوی پاراستنی بەهاکان خۆی ڕه‌واخواز ده‌كات. ئەم تەوژمە ڕاسیزمەی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌تایبه‌ت، هەڵگری نەخۆشیەکانی وێنەی (پیاوی سپی)ە كه خۆی لەسەروو مرۆڤی دیکەوە دادەنێت. پیاوێکی سپی ئەوەندە نۆرمەکانی زاڵکردووە، بە جۆرێک سنوورەکانی بڕیووە و لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە و لەڕێگەی نێتەوە ئەم وێنەو ئایدیا ناشرین مۆدێرنە پەرە پێدەدات. لێره‌وه فاشیزم پرۆسەی ( بەمەیمونکردنی ئەویترە) و ( به ڤایرۆسیزهكردنی ئه‌ویتره) پرۆسەیەکە کەئەم خەیاڵبەندیە ڕه‌گه‌زپه‌رستیه سپییه بەرهەمیـدێنێتەوە و لەفۆرمی جیاوازدا نمایشی خۆیدەکات.
وێستگەی سێهەمی بەرامبوونەوەی مەیمون و مرۆڤ (ئەقڵانیەتی ئامڕزگەرای زانستیە) كه له تەماعی زانستی کۆمپانیا مۆنۆپۆڵەکانی دەرمان و لابۆرهكاندا خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات، به‌وه‌ی مەیمون دەکەن بەکیڵگەی تاقیکردنەوەکانی خۆیان و بەزیندوویی دەیانگوورن و گورچیلەیان دەردەهێنن. لێرەوە ئایدز بەرهەمدێت وەک پڕۆسەیەکی بەمەیمونکردنی مرۆڤی ڕەش پێست و پڕۆسەی بەمەیمونکردنی سیکسوالیەتە، لێرەوە مۆدێرنە لەڕێگەی ئایدزەوە پڕۆسەیەکی بەردەوامی بەمەیمونکردنی ئەویتری دەرەوەی ڕۆشنگەریە.
له‌م خاڵه‌وه ئێمه له‌به‌رامبه‌ر دوو نه‌خۆشی مۆدێرنه‌دا ده‌وه‌ستین یه‌كه‌م ئایدز له ناوه‌ڕستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیست و دووهه‌میان كۆرۆنا له چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا.
ئایدز کۆلۆنیەکی نوێی بۆ مرۆڤایەتی
نەخۆشی ئایدز لەدوای شەستەکانی سەدەی بیست لەئەفریقادا بڵاوبۆوە. بەڵام بەناهەق بەپێست ڕەشەکانەوە لێکنرا، گەر وابێت دەبوایە بەریتانیا وئەمریکا، هەروەها وڵاتانی کۆلۆنی لەسەدەی پانزەوە لەکۆیلەکانیانەوە ئەم نەخۆشیەیان بۆ گواسترابێتەوە! ئەورپاییەکان بەژن و پیاوەوە لەگەڵ ژن و پیاوە کۆیلەکاندا دەخەوتن و ڕایاندەبوارد، گەر ئەم گریمانەیە ڕاست بوایە، دەبوایە ئەوروپا لەسەدە دێرینەکانی كۆیلایتییه‌وه تووشی ئایدز بوونایە و ئایدز نەخۆشیەکی دێرین بوایە بۆ چەند سەدەیەک خۆی درێژبکردایەتەوە. یاخود وەک (پیاوی سپی) پڕوپاگەندەی بۆدەکات، بەوەی ئایدز لەخواردنی گۆشتی مەیمونەوە بێت، بێگومان بۆ كۆرۆناش گووتیان چونكه چینییه‌كان مار و كرم و شه‌مشه‌مه كوێره ده‌خۆن. بۆ ئایدز گووتیان گوایە ئەفریقیەکان گۆشتی مەیمون دەخۆن. خۆ گه‌ر ئه‌م قسه‌یه ڕاست بوایه دەبوایە ئەوروپاو ئەمریکا دەمێک بوایە لەکۆیلەکانیانەوە هەڵگری ئەم ڤایرۆسانە بووبێتن و دونیاش ده‌مێك بێت له چینیه‌كانه‌وه تووشی كۆرۆنا بوایه، بەڵام لە سەرەتاکانی شەستەکانی سەدەی بیستدا ئەم نەخۆشیە دەردەکەێت و بڵاودەبێتەوە و كۆرۆناش له چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك!
ئەم وێناکردنەی ئایدز کە لە پێست ڕەشەوە هاتوو بۆ گەورەکردنی وێنەی پاکێتی و ڕێکی مرۆڤی سپیە، کە ئۆتۆماتیکی مرۆڤێکی مۆدیرن و ڕۆشنگەر تێدەگات. هەمیشە مرۆڤی سپی، ئەو وێنەیە گەورە و دەسەڵاتدارەیە کە لەپشت وێنەی ئەم مرۆڤەوە وەستاوە. ئەم مرۆڤە سپیە ئەوەندەی گرنگیدەدات بە(نۆرمە ئەوروپاییەکانی ڕۆشنگەری) ئەوەندە ئاوڕ لەکارەساتەکانی مرۆڤی نێو ئەم پڕنسیبانە و سوستێمی دەرهاویشتەی پڕنسیبانە ناداتەوە. سەرقاڵە بەسەقامکیردنی ئەم سوستێمە (ئەقڵانیە ئامڕازگەرایە) کە وەک شەمەندەفەرێک وەهایە و تەنها ئامانجی خۆی دەبینێت. تەنها ئەقڵانیەتی بەرژەوەندخوازی خۆی دەبینێت، ئەم ئەقڵانیەتە هابرماس ڕەخنەی لێگرتووە. بە (ئەقڵانیەتێکی ترسناک ) پێناسەی کردووە، لەبەرئەوە ناهەقی دەکەین زۆر دڵڕەقانە ڕەخنە لە نیەتەکانی (یورگن هابرماس) بگرین و بڵیین دەیەوێت بەرگری لەم جۆرە ئەقڵانیەتە بکات، بەڵام ڕەخنە لەوە دەگرین کە بەڕێزی ئاوڕ لەکارەساتەکانی مۆدێرنە ناداتەوە، دیارە لەپشت ئەم بازدانەوە دەشێت ئەو بیرۆکەیە وەستابێت، کە نۆرمە ئەوروپاییەکان یەکساندەکاتەوە بە نۆرمەکانی ڕۆشنگەری.
بەمەرجێک ئەوروپا وەک (پیتەر سڵۆتێردایک) ئاماژەی پێدەدا؛ کیشوەرێکی کۆن و پیرە، هێشتا بەئەقڵیەتی کۆلۆنیەوە کاردەکات. دەکرێت بڵێین ئەوروپا لە فۆرمدا گۆڕاوە، بەڵام لەسیاسەتدا هەمان خەونی ئەوروپای کۆنی هەیە. بەگشتی کۆی وێنەکانی مۆدێرنە دەمانخاتەوە بەردەم وێنەکانی پیاوی سپی لەجیهاندا. بەڵام من پێموایە کەپیاوی سپی و کولتورەکەی یەکەم ڕێگر بووە لەبەردەم ئەوەی مرۆڤایەتی لەمرۆڤبوون نێزیکبێتەوە و پێدەچێت چیرۆکی ئایدز باشترین نموونە بێت .
گیرخواردنی مرۆڤ لەنێو مەیموندا
لە ساڵی ١٩٥٦ تاوەکو ١٩٥٨ زیاتر لەچوارسەد شەمپانزی تاقیکردنەوەیان لەسەر دەکرێت، ئەم تاقیکردنەوەیە بەسەرپەرشتی( دکتۆر کۆبرۆڤسکی) لەکۆتایی ساڵی پەنجاکانی سەدەی بیستدا ئەنجامدەدرێت. دیارە ئەمە لەچوارچێوەی دۆزینەوەی دەرمانێک یان دەرزیەکی کوترانە لەدژی ئیفلیجی منداڵان. لەبەرئەوەی ئەم ئەمبولە لەئەمریکادا سەرکەوتنی باش بەدەست ناهێنێت، ئەوا بڕیاردەدرێت کەتاقیکردنەوەی زیاتر لەلابۆرەکاندا بکرێت.
دکتۆر (کۆبرۆڤسکی) کە ئەمریکیەکی بەڕەچەڵەک پۆڵەندیە بڕیاڕدەدا دەوڵەتی (کۆنگۆ)ی ئەفریقا هەڵبژێرێت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی. (کۆنگۆ) کۆلۆنییەکی بەلجیکییە و لەلایەن بەلجیکاوە بەڕێوە دەبرا، لێرەوە ئەقڵی زانستی پەنادەبات بۆ کۆلۆنیالەکان و هێزیان بۆ تاقیکردنەوەکانی، چونکە باش دەزانێت لە کۆلۆنیەکاندا بەهەزاران نەخۆش بکەون یان بەشەڕ و پێکدادان بکوژرێن ئەوەندە (دڵی جیهان) ناجوڵێنێت. کۆلۆنیەکان فابریکی مرۆڤن کە دەتوانن تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەنجامبدرێت، یان ئەو مەیمونە داروینیە پێشکەوتووانەن کە دەکرێت تاقیکردنەوەی زۆریان لەسەر ئەنجامبدرێت. لە (کۆنگۆ) ئەم دکتۆرە دوای ئەوەی بەیارمەتی کۆمپانیەکانی دەرمانسازی و حکومەتی کۆنگۆی کۆلۆنی سەربازگەیەکی تایبەت و لابۆری خۆی دادەمەزرێنێت. ئەمبولکەی وەها دروستدەکات کە لەسەر جگەری شەمبانزی گەشەبکات و پاشان بکرێت بەدەرزی کوتان و خەڵکی کۆنگۆی پێ بکوترێت وەک تاقیکردنەوە، ئەمە کورتکراوەی ئەم چیرۆکەیە.
ئەم ڕاستیانە لەلایەن ڕۆژنامەنوسیکی بریتانی (ئێدوارد هۆپەرEdward Hooper) کەشفدەکرێت و لەدوایدا دەچێتە دادگاوە لەدژی (دکتۆر کۆبرۆڤسکی) خرایە ڕوو، کتێبەکەی هۆپەر بەناوی (ڕووباڕ The River) و چەندەها بەڵگەو بەدواداچوونی خستۆتە ڕوو، ڕاستە لەدادگایکردنی نێوان هۆپەر و دکتۆر کۆبرۆڤسکی نەتوانرا هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە بدۆزنەوە کەتاقیکردنەوەکان لەسەر شەمپانزی بوون، بەڵام لەفلیمی دۆکۆمێنتی ئەم ساڵانەی دوایدا، (کەئێمە لەخوارەوە لینکەکەیمان داناوە بۆ تەماشاکردن*) دەرکەوت کە ( دکتۆر دۆبرۆڤسکی) لەشاری ( کینسانگی) و لەشوێنێک دوور لەو شارەوە سەربازگەیەکی بۆ شەمبانزی دانابوو. بەپێی قسەی ئەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کرابوو لەئەفریقایەکان، دەبوایە شەمبانزیەکان بەزیندوویی بگوورن و سکیان هەڵبدڕن و کار لەسەر گورچیلەیان بکەن، بۆئەوەی دەرمانەکەی لەسەر تاقیبکەنەوە، چونکە گورچیلەی شامپانزی خانەکانی بەئاسانی کەرتدەبن و کاریگەردەبن ولەمرۆڤەوە نێزیکن.
یەکێک لەو پیرانەی ئەو کاتە ئەو کارەی دەکرد گووتی: لەکاتی سکهەڵدڕین و گووریندا مەیمونەکان زیندووبوون، نەده‌بوایە بیانکوژین، دەبوایە بە زیندوویی گورچیلەیان دەربهێنین و ڕۆژێک پێش ئەوە برسیماندەکردن وتەنها مادەیەکی هۆشبەری تەنکمان دەدانێ بۆئەوەی تووشی شەلەل بن و ڕێگرنەبن لەکارەکانمان، جوڵە زۆر نەکەن، ئەگینا هەستیان بەئازاردەکرد. لەدوای ئەم تاقیکردنەوانە مەیمونەکان دەکوژران و فرێدەدران و وندەکران…
دیارە (کۆنگۆ) ئەو کاتە کۆلۆنی (بەلجیکا) بوو، ئەمەش وەها دەکات کەبەڕەزامەندی (بەلجیکا) ی ڕۆشنگەر نێزیک لەپاریسی پایتەختی ڕۆشنگەریەوە، ئەم کارە ئەنجامبدرێت. دوای دروستکردنی ئەمبولەکە بەو شێوە وەحشیە لەسەر مەیمونەکان، دەبوایە زیاتر لەملیۆنیک دایک و منداڵ ئەم کوتانە تازەیە وەربگرن و حکومەتی کۆنگۆ بەخۆی و پۆلیس و دەزگاکانیەوە هەڵمەتی کوتانیان دەستپێکرد. لەدوای ساڵێک ئایدز لەئەفریقادا دەردەکەوێت وپاشان لەکۆلۆنیە فەڕەنسیەکان لەلایەن سەربازە فەڕەنسیەکان و پاشان لەئەمریکا لەساڵانی هەشتاکانەوە دەردەکەوێت. لە فەڕەنسادا بیرمەندی گەورە (میشێل فۆکۆ) بە ئایدز لە ١٩٨٤ دا دەمرێت.
ئاوەها بەڕێزان چیرۆکی ئایدز، چیرۆکێکە وەک چیرۆکەکانی دیکەی مۆدێرنە ناشرین و بێمانایە، بەجۆرێک لەوبڕوایەدا نیم پڕۆژەیەک بێت تەواوبکرێت وەک بەڕێز هابرماس ئاماژەی پێدەدا، بەڵکو پڕۆژەیەکە لەسەرەتاوە تێکشکاندنی دونیای لەخۆیدا شاردۆتەوە. چیرۆکی گوورینی مەیمونەکان بەزیندووی ئەوەمان پێدەڵێت کەمرۆڤی مۆدێرن لەچیرۆکی ئایدزدا ئەقڵانیەتی ئامڕازگەرایی خۆی نمایشدەکات، بەمەش نەک هەر مرۆڤبوونی لەدەستداوە، بەڵکو ئاژەڵبوونی خۆیشی خستۆتە ژێر پرسیارەوە، لەنێوان ئەم دووانەدا چەقی بەستووە.
كۆرۆنا، ڤایرۆسێك بۆ مرۆڤی زه‌رد
مرۆڤی سپی ڕۆشنگه‌ره، زانستخوازه، به‌هێزه، خاوه‌نی دونیایه و هه‌رچی وێنه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه دروست بێت، ده‌بێت به زوویی مۆری لێ بدرێت، جیابكرێته‌وه، دابه‌ش بكرێت، ده‌سته‌مۆ بكرێت و لاوازبكرێت و له‌ناو ببرێت. لێره‌وه چۆن له‌ڕووی مێژووییه‌وه مرۆڤی ئه‌فریقاییان به ڤایرۆسی ئایدزه‌وه گرێدا، ئاوه‌ها ڤایرۆسی كۆرۆنا مرۆڤی زه‌ردیان به ڤایرۆسی كۆرۆناوه وابهستكرد.
دروستكردنی وێنه له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان، و پۆڵێنكردنیان كه زاده‌ی ئه‌قڵی نازیزمی ئه‌ڵمانی و فاشیزمی ئیتاڵیی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئه‌مریكایی و فه‌ڕه‌نسیی و هۆڵه‌ندی و به‌لجیكییه، ڕه‌گه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆلۆنیالیزم و ئه‌و وێنه‌یه‌ی مرۆڤی سپی به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه به‌خۆی ببه‌خشێت، وه‌ك نوێنه‌ری خوایه‌ك كه ده‌توانێت مرۆڤه‌كانی دیكه به‌نه‌عله‌ت بكات و مۆریان لێبدات. هه‌ر بۆیه مرۆڤی سپی به‌رده‌وام مرۆڤه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه به ناو لێنانی پێناسه‌ده‌كات؛ سه‌ر ڕه‌شه‌كان، قووله ڕه‌شه‌كان، زه‌رده‌كان، ئه‌سمه‌ره‌كان…. هتد. ئه‌مریكانیزم و ئه‌وروپییه‌كان له سووچی ده‌زگا فهرمییهكانیانهوه زیره‌كانه سه‌رقاڵی مۆرلێدان و دۆزینه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی میلله‌تانی دیكه‌ن و كۆی ئه‌مه‌ش ده‌خه‌نه خزمه‌تی ڕهگهزپهرستییهك كه له‌قازانجی ده‌زگای سه‌رمایه‌داری كۆمپانیا مۆنۆپۆلخوازهكانیانه.
ده‌ركه‌وتنی چین به‌و زه‌به‌لاحییه‌ی كه به‌ره‌و ئیمپراتۆریه‌تێكی پیشه‌سازی و ئابووری گه‌وره له‌دونیا هه‌نگاوی ده‌نا، جێگه‌ی نیگه‌رانی پیاوی سپی بووه. ئێستاش له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی ئه‌م ڤایرۆسه، كۆی ئه‌م ئیمپراتۆریه‌ته گه‌وره‌یه له ناوێك‌دا بچوكده‌كه‌نه‌وه كه‌ناوی (مرۆڤی زه‌رده)… هه‌ر زوو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت گۆڤاره‌كانی وڵاتێكی وه‌ك كه‌ندا باسیان له ( نه‌خۆشه زه‌رده‌كان ) كرد و وێنه‌ی خواردن و قه‌سابی سه‌گ و پشیله و شه‌مشه‌كوێره تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی داپۆشی. سه‌یر له‌وه‌دایه گه‌ر هه‌ر یه‌كێك ڕه‌خنه له ئیسلام بگرێت فه‌یسبوك خێرا بلۆكی ده‌كات، ئه‌مه ڕێزگرتن نییه له ئیسلام، نه‌خێر، ئه‌مه له‌ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگرتووه كه مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی خاوه‌نی كو‌لتور نییه، به‌ڵكو خاوه‌نی ئاینه. له ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا و كۆی ئه‌وروپا و سكه‌نده‌نافیا و ئه‌مریكا هه‌میشه هه‌ڵده‌ده‌ن مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی له مزگه‌وت و مه‌لا و حیجابدا كورتبكه‌نه‌وه. مرۆڤی سپی پشتگیری ئه‌م گوتاره ده‌كه‌ن، گوتاری ده‌ركردنی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی له كو‌لتور و نیشاندانی وه‌ك كۆیله‌ی مه‌لا و بانگخواز و مزگه‌وت و نه‌ك وه‌ك مرۆڤێكی ئازادی خاوه‌ن كو‌لتور.
به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌م هه‌موو پۆستی سووكایه‌تیه به چینیه‌كان و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه ناشرینه سیاسه‌تی فه‌یسبوك ناجوڵێنێت و پۆسته‌كان تا ئێستاش به ئاشكرا مرۆڤی چینی له كو‌لتور ده‌رده‌هێنێت و له ڤایرۆسێكدا كورتی ده‌كاته‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بینیمان ئه‌وه‌یه له زۆربه‌ی ڕیستۆڕانت و دوكان و شۆپه‌كانی كه‌نده‌دا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا نوسراوه ( چینیه‌كان جێگه‌ی پێشوازی نین) یان (گه‌ر خه‌ڵكی چینیت مه‌یه‌ره ژووره‌وه). ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی هێڵی ئاسمانیه‌كانی دونیا خه‌ته‌كانیان به‌ڕووی چین و چینییه‌كاندا داخستووه.
ئه‌فسانه‌ی چین له گه‌مه‌ی سیاسی‌دا به‌م (ڤایرۆسه سه‌رچاوه نادیاره) زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت، ئیدی ئه‌م بیرۆكه‌یه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌وه‌ی گه‌ر ئه‌م ئیمپراتۆریه‌ته گه‌وره‌یه به‌ده‌ست ڤایرۆسێكی بچوكه‌وه بناڵێنێت، ئیدی چۆن ده‌توانێت به‌شدار بێت له سیاسه‌تی جیهانیدا. به‌دیوێكی تردا ئه‌و وێنه‌یه جێگرده‌كه‌ن به‌وه‌ی، مرۆڤی چینی له یاده‌وه‌ری میلله‌تاندا كیسه‌یه‌كی نه‌خۆشه و نابێت كه‌س لێی نێزیك ببێته‌وه. ئیدی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و شتومه‌كی چینی كه دونیای داگیركردبوو به‌م ڤایرۆسه لهكشانهوهدایه و له داهاتووشدا كاریگه‌رییه‌كانی سه‌خت و بێ ئامان ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كان:
بڕوانە: فلیمی دۆکۆمینتاری لەسەر چیرۆکی ئایدز
https://www.youtube.com/watch?v=M9-LgYKWn8Q
*Edward Hooper. The River : A Journey to the Source of HIV and AIDS، 1999