47 جار خوێنراوهتهوه
لە ئاوێنەی تاریکەوە
سەباح ڕەنجدەر
بە دەشتێکی ناسراو دەچوومە ھەڵبژاردن
کە نان و ئاو لەم دەست و ئەودەستی دانراوە

Nelken, 2018, Bhaiden
بەرازی لمووزڕەشی شێرپەنجە ڕێگای پێ گۆڕیم
من بە ڕێگای سێبووری و خەڵوەتی دڵ دەڕۆم
ئەویش بەو ڕێگایە دێ
لە شینایی دەریاوە ڕێگای بۆ ھاتووە
تێکەڵی بایەک دەبین
خەون و بیرەوەری شێدار کردووین
وا نزیکە ببییە نەبینراو
چی ما بە لێوی گەرم ماچی بکەم
ماسییەکم زمانگران
فڕێ دراومەتە بەردەڵانێک کەس بەلایدا ناچێ
ڕووەکان دەبینیت
خەتە جۆتەکەی کێڵات
شیری گوڵەگەنمی لەناو لەپی منداڵانمان ماوەتەوە
شاعیرێکم بەدبەختی ڕەھا
ژننەخۆش
سێبەری لێڵی بێھيوایی گەمارۆی داوم
ئەی شیعر شیری دایکی خودام خواردووەتەوە دڵم ڕاگرە
١٧/١١/٢٠٢١ ھەولێر
