دیداری ڕادوێی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و بیرمه‌ند (به‌كر عه‌لی) ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆیی و چه‌مكی ده‌وڵه‌ت بوو. گفتوگۆیه‌ك له‌چه‌نده‌ها سووچه‌وه ده‌چێته ناو پرسی سه‌ربه‌خۆیی ، لێره‌دا هه‌ندێك خاڵی سه‌ره‌كی گفتوگۆكه‌ی (به‌كر عه‌لی) بروسكه‌یی ئاماژه پێده‌ده‌ین و له‌خواره‌وه لینكی گفتوگۆكه بۆ خوێنه‌ر و گوێگر به‌جێدێڵین:
-
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه گه‌نده‌ڵی زه‌به‌لاح دروستبووه ، به‌ڵام نابێت پرسیاری كوردبوون ببێته كۆچی قوربانی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه، چونكه ده‌وڵه‌ت قهوارهكهیه و ده‌بێت هه‌بێت وه‌ك شوناس . ئه‌و شوناسه نابێت ببێته وقوربانی ئه‌وان.
-
چه‌مكی ده‌وڵه‌ت ، چه‌مكێكی نوێ نییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مه‌نی گریك و له‌لایه‌ن فه‌یله‌سوفێكی وه‌ك (پلاتۆن) ئاماژه‌ی پێكراوه، ئه‌و پێیوایه : گه‌ر له‌ژووری دانیشتن ڕێكه‌وتن سازبوو، ئه‌وا له‌ده‌ره‌وه ده‌وڵه‌ت دروستده‌بێت.
-
سیاسه‌ت هیچ نییه جگه له‌كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان فۆرموله‌كردنی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی گشتی به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت- بوون.
-
هێگڵ له‌كاتی خۆیدا ئه‌ڵمانیای پڕۆسیهكانی به‌ده‌وله‌ت نه‌ده‌ناساند، چونكه ئه‌ڵمان به‌به‌راوورد به فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا، پێكهاته‌یه‌كی چه‌نده‌ها هه‌رێمی ناكۆك بوون.
-
هێگڵ بڕوای به گه‌شه‌سه‌ندنی مێژوویی ده‌وڵه‌ت هه‌بووه، هه‌ر بۆیه هێگڵ بڕوای به‌گه‌شه‌سه‌ندنی بایه‌لۆجی ده‌وڵه‌ت هه‌بووه، كه وه‌ك ئۆرگانێك گه‌شه ده‌كات . هێگڵ له‌هه‌موو بیرمه‌نده‌كان باشتر باس له‌ده‌وڵه‌ت ده‌كات و پابه‌ندی ده‌كات به چه‌مكی ئازادی، به‌مانای ئازادی شتێكه كه‌هه‌یه و ئازادی وه‌ك ڕووباڕێك ده‌ڕوات و به‌رده‌وام ده‌ڕوات و ده‌بێت ده‌وڵه‌ت وه‌ك هه‌بوویه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م ئازادییه‌دا ڕێبكات.
-
نه‌فیكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی جۆرێكه لهنیهلیزم (عه‌ده‌میه‌ت) گاڵته‌جاری له‌وه‌دایه دژی خۆسه‌لماندنی خۆت بیت، دژی سوبێكتی خۆت بیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی بهرامبهرهكهیت، ئه‌مه جۆرێكه لهعهدهمیهت و دژی هه‌رچی به‌های مۆڕاڵییه كه‌هه‌یه.
-
سه‌رباری ئه‌م هه‌موو سه‌رنجه‌مان و ئازادییه‌ك هه‌یه له‌فۆرمی حوكمی كوردیدا كه‌ده‌كرێت گه‌شه‌بكات به‌ره‌و ئاستێكی باڵاتر. لێره‌وه له‌گه‌ڵ هێگڵدا یه‌كده‌گرینه‌وه كه‌ده‌بێت به‌ره‌و فۆرمێكی تر بڕۆین و ڕیفۆرمی تێدا بكه‌ین.
-
نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین كلوتوری دژه‌ده‌سه‌ڵاتی تێدایه بكه‌ره‌كانی ئه‌وانه كهخڵتهی پێش ڕاپهڕینینان تێدایه، به‌مانای جیاوازی ناكات له‌نێوان حوكمی سه‌دام و حوكمی ئێستا، كه‌له‌ڕووی مێژوویه‌وه زۆر جیاوازن.
-
خه‌ڵكێك له‌كوردستاندا هه‌یه داوای مۆدێلێك ده‌كات كه‌پێش كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌سینای كۆنه !
ئه‌مه‌و زۆریتر …
فه‌رموون له‌گه‌ڵ گفتوگۆكه:
https://www.dengiamerika.com/pp/4019242/ppt0.html