بیرمه له سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكاندا كۆمه‌ڵێك ئاواز و لیریك نوێ و جیاواز ده‌ركه‌وتن، ئه‌وكاتانه ئێمه به‌موڵكی (سالار محمود) و (كمال موحه‌مه‌د) و چه‌ند كه‌سێكی ترمان ده‌زانی، كه‌چی چه‌ندین كه‌سی تریش ئاوازه‌كانی (سالار سه‌لمانیان) به‌كارده‌هێنا و ئاماژه‌یان به خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد.
سالار سه‌لمان خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردوستان ده‌ژیا و هه‌ر به‌رهه‌مێكی نوێی دابنایه له‌سه‌ر كاسێت دهیناردوه بۆ كوردوستان، به‌ڵام له بازنه‌یه‌كی داخراوی زۆر ته‌سك و بچوكدا ده‌مایه‌وه. ئیدی به مه‌به‌ست یان به بێ مه‌به‌ست هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ شاردنه‌وه‌ی ده‌نگێك كه له‌و كاتانه‌دا به ته‌واوه‌تی جیاواز و خاوه‌ن ی خۆی بوو.به كورتیه‌كه‌ی ئه‌مانه نه‌وه‌یه‌كیان به درۆ له‌گه‌ڵ خۆیان ڕاهێنابوو، چونكه زۆر دره‌نگ زانرا خاوه‌نی ئه‌م كاره جوانانانه كێیه.
وابزانم كاتی ئه‌و هاتوه تاوه‌كو (سالار سه‌لمان) له ژیانداماوه ڕێز له خۆی و به‌رهه‌مه‌كانی بگیرێت به‌م شێوه‌یه‌ش (ڕه‌دی ئیعتبار) ێك بۆ (سالار سه‌لمان) بگه‌ڕێنرێته‌وه و بڵێن؛ كێ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی (بهكۆترێكی سپیم ووت) و (له پاش تۆ)ن كه وه‌ك وه‌ك خه‌زێنه‌یه‌كی پڕ نۆستالژیا له یاده‌وه‌ری و ڕۆحی ڕه‌گی داكوتاوه. بڵێین خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی (سالار سه‌لمانه) .
فه‌رموون له‌گه‌ڵ گۆرانیهكان