له‌دوای گوتاره‌كه‌ی ترامپ كه‌ته‌عبیر له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكای درێژخایه‌ن ده‌كات له‌ناوچه‌كه‌دا، ده‌بێت هه‌مان سیناریۆیی ڕووخانی ڕژێمی به‌عس بهێنینه‌وه یاد، ده‌نا ناتوانین له‌م گوتاره تێبگه‌ین. بێگومان هه‌مان گوتاره‌كه‌ی (جۆرج ده‌بلیو بۆش) ی كوڕمان بیردێته‌وه، كه‌باسی له‌چه‌كه كیمیاویه‌كانی ئێراق كرد و دوایش باسی له‌وه كرد كه‌حكومه‌تی سه‌دام بۆته سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوكێی و نیگه‌رانی بۆ ناوچه‌كه. لێره‌وه كۆی گوتاره‌كه ته‌عبیره له‌سیاسه‌تی درێژخایه‌نی ئه‌مریكاییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا، ئیدی (سیاسی لۆكالی) چۆن ده‌یخوێنێته‌وه ئه‌وه كێشه‌ی خۆیه‌تی.
به‌داخه‌وه، ئه‌م پێشهاته وه‌ك تانكێكی ترسناك وه‌هایه یان خۆتی لێ لادهدایت یان پانت ده‌كاته‌وه و دهتهاڕێت، یان ده‌بێت له‌دوایه‌وه بڕۆیت و ئه‌وه بچنیته‌وه كه‌دێته ڕێگه‌ت، یاخود ده‌بێت سواری دهبابهكه بیت و ببیت به‌به‌شێك له‌و…له‌م ناوچه‌یه‌دا كه هێزه لۆكالییه‌كان هیچ چارێكی دیكه‌یان بۆ نامێنێته‌وه، جگه له‌م هه‌ڵبژارده به‌زۆر سه‌پاوانه‌دا نه‌بێت، ده‌بێت یه‌كێك له‌م چارهسانه هه‌ڵبژێریت ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ت وه‌ك (ژیانی ڕووت) به‌ته‌عبیری ئاگامبێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئیباده و ته‌هجیر نه‌كرێیت، ده‌نا هه‌ڵبژارده‌كان ئایدیال نین. بێگومان ئه‌مه (ڕیاڵ پۆلهتیكه) ده‌نا (ئایدیال پۆله‌تیك) شتێكی دیكه‌یه و خۆزگه‌كانی دیموكراتیه‌ت و ئازادی شتێكی دیكه‌ن.
باسه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین كه نیو لیبرالیزمی ئه‌مریكایی چۆن كارده‌كات، كاتێك ده‌یه‌وێت نه‌خشه‌یه‌كی سیاسی و جوگرافی و دیمۆگرافی بگۆڕێت؛ سه‌ره‌تا ئه‌مریكاییه‌كان – یان بڵێێن (نیو- لیبرالیزم) سه‌رۆكێك ده‌هێنن كه گوایه هه‌ڵه‌شه‌یه و نه‌زانه، بۆ نمونه بیرمدێت (جۆرج ده‌بلیو بۆش)ی كوڕ، كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی بوو له‌وه‌ڵامی پرسیاری كه‌ناڵێكی ئه‌ڵمانیدا به‌وه‌ی؛ تاڵیبان لهئهفغانستانن و ئه‌فغان كێن و له‌كوێ ده‌ژین؟ بۆش نه‌یزانی بڵێت ئه‌فغانستان ده‌كه‌وێته كوێوه… كه‌چی له‌دوایدا ده‌نگی زۆرینه‌ی هێناو بوو به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا!
نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین، كه (دۆناڵد ترامپ) پیاوێكی قومارچیه، كچه‌كه‌ی (ئیڤانكا ترامپ) پۆڕن ستار بووه، ژنه‌كه‌ی (مێلانی ترامپ) مۆدێلی سهلهبریتی و گۆڤاری ڕووت بووه، هه‌زاره‌ها فۆتۆیان هه‌یه له گۆڤاره و ڕۆژنامه بۆلیڤار (بازاڕییه‌كان) دونیادا. چاوێك بخشێنه به گوگله و ناوه‌كه‌یان لێده سه‌رت دهسوڕدهمێنێت. له‌به‌رنامه‌یه‌كی (تۆك شۆ) دا ترامپ له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا گووتی؛ گه‌ر (ئێڤانكا) كچم نه‌بووایه، له‌گه‌ڵیدا ده‌خه‌وتم! چونكه له‌شێكی پێرفێكتی هه‌یه … ئه‌مه‌ی كاتێك گووت كه ئێڤانكای كچی بهجلێكی كورته‌وه له‌ته‌نیشتیه‌وه دانیشتبوو.
به‌مجۆره ئه‌م پیاوه له‌م كه‌ش و هه‌وا و ژینگه خراپه‌وه به‌پاره‌ی قومار زل بووه و نیولیبرالیزمی ئه‌مریكی (پنتاگۆن – سی ئای ئه‌ی) هێناویانه بۆ لێدانی ئه‌و به‌هایانه‌ی كه (ئۆباما) و خانمه‌كه وه‌ك دوو (ڕه‌ش پێستی ڕۆشنبیر) وورده وورده هه‌وڵیانده‌دا له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكایدا بیچێنن. به‌ڵام مه‌كینه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی نیولیبرالیزم ئه‌مانه‌ی ته‌نها بۆ شۆ و نمایش هێنا بوو، هه‌ربۆیه نه‌یهێشێت ببن به‌خه‌تی سیاسی و ڕای سیاسی گه‌وره دروستبكه‌ن، به‌تایبه‌ت كچه‌كه‌ی ئۆباما له (بورگه‌ر هاوس) كاری ده‌كرد و له‌ته‌نیشتیه‌وه درێژه‌ی به‌خوێنی خۆی ده‌دا له‌زانكۆ. ئه‌م ڕۆ مۆدێله پۆزه‌تیڤه كه‌ئۆباما خه‌ریكی دروستكردنی بوو ده‌بوایه لابچوایه، هه‌ر بۆیه جێگره‌وه‌كه‌یان دهستینشانكرد، كه ترامپی قومارچی و ژنه پۆڕن ستار و كچه‌كه نه‌خوێنده‌وار و بازاڕچیه پۆڕن ستارهكهیهتی. ئاوه‌ها نمونه‌یه‌كی ته‌واو بێ مۆڕاڵ و بێ پڕنسیبی وه‌ك ترامپ هات و هه‌موو گوڵه‌كانی لهبێخهوه هه‌ڵكێشان و (سیاسه‌تی پیاوی سپی ئه‌مریكی) دووباره هێنایه‌وه سه‌ر شانۆ. كه‌سیاسه‌تێكی سپی پێستی پیاوگه‌رایی و به‌ته‌ماع و چڵێسه، دژی هه‌موو ئه‌كتێكی ڕۆشنبیرییه و وه‌هاش بڕیاڕه ئه‌مریكا لهئێرای ترامپدا لهیۆنسكۆ بكشێته‌وه، هه‌روه‌ها له كۆبه‌ندی دونیا له دژی ژینگه پیسبوونیش بكشێته دواوه.
له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌مریكییه ڕێگه نادات كاپیتالێكی دیكه له‌ته‌نیشت بیره نه‌وه‌ته‌كانی ئێراق گه‌شه بكات، و چاویشی له‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی ئێرانه و ناهێڵێت (كاپیتالیستی شیعه‌گه‌رایی -ئاینی) ته‌واوی سامانی ناوچه‌كه بخاته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه. به‌تایبه‌ت كه‌ئێستا توركیا له‌وپه‌ڕی لاوازیدایهتی و له‌ژێر باری ئابووری خراپ‌دا له لێوار ڕووخانه. هه‌ر بۆیه له‌ت له‌تكردنی ئێران وه‌ك سوریا و ئێراق پلانی داهاتووه و به‌ئاشكرا دوێنی شه‌و 13.09.2017 له‌گوتاره‌كه‌یدا پڕۆگرامی خۆیان ئاشكرا كرد. ئاوه‌ها ترامپ بوكه‌ڵه جوڵاوه‌كه‌ی له‌دایكبووی سیاسه‌تی نیولیبرالیزمه، كه كاپیتالیزمی گلۆباڵ به‌ڕێوه‌ده‌بات، ده‌یه‌وێت ئێران پارچه پارچه بكات و سه‌رچاوه‌ی زیاتری وزه بخاته ژێرده‌ستیه‌وه، ئه‌مه سیاسه‌ته بانگه‌شه بۆكراوهكهیه بێ دوودڵی.
لێره‌وه هێنانی ئه‌م كه‌سایه‌تیانه بۆ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌ئه‌مریكا هیچیتر نییه، جگه له درێژه‌پێدانی سیاسه‌تی پنتاگۆن و سیا نه‌بێت له‌دونیادا. هه‌موویان كه‌دێن به‌شێك له‌م سیاسیه‌ته درێژخایه‌نه جێبه‌جێده‌كه‌ن و ده‌ڕۆن، به‌مانای ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن بۆ پاراستنی سوستێمی كاپیتالیزمه وهحشیهكهیان.
له‌ڕووی لۆكالیهوه، ئه‌وه‌ی كورد ده‌گرێته‌وه له‌باشوور و ڕۆژهه‌ڵات، گوتاری دوێنێ شه‌وی دۆناڵد ترامپ له 13.10.2017 ئاماژه بوو بۆ هێزه‌كانی ناوچه‌كه، كه‌خۆیان یهكلایبكهنهوه له‌نێوان لایه‌نگری كاپیتالیزمی ئاینی شیعه‌گه‌رایی و كاپیتالیزمی ئه‌مریكی. به‌مه‌ش شه‌ڕی كه‌ركوك ڕه‌هه‌ندی زۆرانبازی خامه‌نه‌ئی – ترامپی وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مه ساده‌ترین خوێندنه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت سیاسی كورد بیخوێنێته‌وه و له‌سه‌ری كار بكات. كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆی به‌زووترین كات له‌ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بكات، دیموكراتی و بژێوی خه‌ڵك ئارامبكهنهوه، چونكه سیاسه‌تی لێدانی ئێران ده‌ستیپێكردووه و چیتر ڕێگه به‌گه‌مه‌ی دوولایه‌نه نادات.
شه‌ڕی كه‌ركوك و هێرشی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ كه چوارده‌ی ئۆكتۆبه‌ره چیتر زۆرانبازی كورد و حه‌شد نه‌ما وه‌ك پێرێ كه سیانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر بوو، به‌ڵكو له‌دوێنی شه‌وه‌وه 13.10.2017 و دوای گوتاره‌كه‌ی ترامپ ، بووه شه‌ڕو زۆانبازی نێوان ترامپ و خامه‌نه‌ئی.
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خشه تازه‌یه له‌سه‌ر ئه‌كته‌ره سیاسیه‌كانی كورد وه‌ستاوه، به‌وه‌ی چۆن ده‌بێت بازبده‌ن به‌سه‌ر كێشه‌ناوخۆییه‌كانیان و پرسه گه‌وره‌كه نه‌كه‌نه قوربانی كێشه ناوخۆییه لۆكالیهكانیان. كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م ئه‌قڵه سیاسیه جیاوازییه‌ك بكات له‌نێوان (لۆكال) و (گڵۆباڵ) دا. له‌نێوان جێگه‌ی خۆی له‌سه‌ر نه‌خشه‌كانی دونیا و جێگه‌ی له‌ناو شار و گهڕهكانی خۆیدا. تاوه‌كو ئێستا ئه‌م هه‌ستكردنه به‌جیاوازی له‌نێوان ئه‌م دوو نه‌خشه‌یه‌دا له‌ناو سیاسی و میدیا و هه‌ندێك ڕۆشنبیری به‌ناو ئۆپۆزیسێۆنی كوردا دروستنه‌بووه و ئه‌مه پابه‌نده به (گرێی خۆبه‌كه‌مزانینی كوردی) به‌رامبه‌ر بێگانه و ئه‌م گرێیه هه‌ڵسوڕێنه‌ری پاشهكشێیهتی له‌هه‌موو هه‌نگاوێك به‌ره‌و هه‌بوونی شوناسێكی تایبه‌ت به‌خۆی له‌جیهاندا.
یه‌كێك دیارده كوشنده‌كانی ئه‌م (گرێی خۆبهكمزانینه كوردییه) به‌درێژایی مێژوو ئه‌وه‌یه، كه لۆكال و گڵۆباڵی لێ تێكه‌ڵ بوو، شوێنی خۆی لهگهڕهكدا ، لهكۆمیته و مه‌كۆ و لق و دیوه‌خاندا لێ تێكه‌ڵ بووه له‌گه‌ڵ شوێنای له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و نه‌خشه گڵۆباڵهكاندا. واده‌زانێ گه‌ر شه‌ڕی دیوه‌خان و حزب یه‌كلابكاته‌وه ، ئه‌وا شوێناكهی له نه‌خشه‌ی گڵۆباڵدا بۆ دانراوه و له‌سه‌ری داده‌نیشێت. ئه‌مه‌ش به‌درێژایی مێژوو وه‌ها بووه كه پرسه لۆكالییه‌كان خه‌مه گڵۆباڵیهكانی له‌ناوبردووه. مێژووی شهرهفنامهو مێژووی بابانیه‌كان ومیرانی ئه‌رده‌ڵان و شۆڕشی شێخ مه‌حمود كه به‌زۆر خۆی كرد به‌مه‌لیك، ده‌رئه‌نجامه‌كانیان به‌قوربانیكردنی گڵۆباڵ بووه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی نوێی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له‌پێناو قازانجه لۆكالیه‌كان. سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی له‌كاتی ده‌ستپێشخه‌رییه مێژوویه‌كاندا هه‌له‌كه له‌بارده‌به‌ن بۆ قازانجی كورت مه‌ودای لۆكالی، دوایش ئه‌وه‌شیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه كهههیانبووه و فڕێدراونه‌ته ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی مێژووه‌وه. نێزیكترین مێژوو نسكۆی ١٩٧٥ مه‌لاموسته‌فا بارزانی بوو، كه به‌داخه‌وه له‌مه‌نفادا به‌غه‌ریبی سه‌ری نایه‌وه.
كورد به‌رده‌وام له‌ژێر چه‌قۆی شۆڤێنزمی ناوچه‌كه‌دایه، كه‌چی كه‌دێته سه‌ر پرسی شوناس، هه‌زاره‌ها پۆزشی بۆ دههێێتهوه، كه‌هه‌نگاو نه‌نێت بۆ پێشه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌قۆی عه‌ره‌ب و تورك و فارس و شۆڤێنێزم به‌وه وازی لێدێنن. هه‌روه‌ها جێگه‌ی پێكه‌نینه مه‌زنده بكه‌ین، شیعه‌یه‌ك كه تاوه‌كو بینه‌قاقای له‌گه‌نده‌ڵیدا نقوومه سوپایه‌ك بهێنێت و گه‌نده‌ڵی بۆ تۆی كورد بنه‌بڕبكات. ئه‌م حونجهتانه (گرێی خۆ به‌كه‌مزانینی كوردی ) له‌پشتیه‌وه وه‌ستاوه، كاتی ئه‌وه هاتووه له‌ڕووی ڕهمزیشهوه بێت باز بده‌ین به‌سه‌ر ئه‌م گرێیه‌دا.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌م حكومه‌تی ئێراق بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا مه‌رجه كوشنده‌كه‌ی لابه‌رێت، كهههڵوهشاندنهوهی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆمه. ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه زۆرینه‌ی ڕه‌هایه و كایه‌كانی قسه‌كردنی سیاسی له‌ئێراقدا به‌ئاڕاسته‌یه‌كی باش‌دا ده‌بات. به‌ڵام به‌دیوێكی تردا، ئه‌م نه‌رمییه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێران دیسانه‌وه كورد بهێنێته‌وه ناو (سیاسه‌تی دووگهمهیی) كه‌ئه‌مه زۆر ترسناكه. به‌مانای ئه‌و مه‌رجانه لاده‌به‌ن ته‌نها بۆ ڕزگاكردنی فه‌یله‌قی به‌در و هێزه‌كانی حه‌شد له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لێدانی ئابووری و سه‌ربازیی ئه‌مریكییه‌كان. شه‌ڕكردنی ئه‌و هێزانه له‌كه‌ركوك شانسێكه بۆ ههڵوهشاندهوهیان له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێت هێزه‌كانیان چیتر نه‌جوڵێن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووناكیان نه‌چێته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی حونجهت نه‌ده‌ن به‌ئه‌مریكا فشاربخاته سه‌ر ئێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان. مه‌گه‌ر خۆیان سه‌ركێشی ئێرانیانه بكه‌ن!
به‌دیوێكی تردا، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆ یه‌كێتی نیشتمانی خۆی بخاته ناو ئه‌م هاوكێشه قورسه‌وه و (قاسم سڵێمانی) بهێنن بۆ شاری سلێمانی، به‌تایبه‌ت (قاسم سڵێمانی) ئه‌م هاوكاتیه (ته‌وقیت) هه‌ڵده‌بژێرێت وه‌ك جه‌نگی ده‌روونی و به‌ترامپ ده‌ڵێت؛ تۆ به سوپای پاسداران ده‌ڵێت تیرۆریست، فه‌رموو من سهرۆكهكهیم و ئه‌وه‌تا كوردی ئه‌م شاره‌م له‌گه‌ڵدایه!
له‌م هاوكاتیهدا كه دۆناڵد ترامپ و ئیداره‌كه‌ی سوپای پاسدارانی خستۆته لیستی تیرۆره‌وه، ئه‌م ئه‌كته بهپشتگیركردنی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت. له‌دوێنێ شه‌وه وه سیناریۆكانی ڕووخانی ئێران ده‌ستی پێكردووه، یه‌كه‌م هه‌نگاویش تێكشاكندنی ئێران و مل شكاندنی حه‌شد وحكومه‌تی ئێڕاقییه، به‌مه‌ش كارتی كه‌ركوك دیسانه‌وه ده‌چێته‌وه ناو ده‌ستی زلهێزه‌كان.
ئه‌وه‌شی كه له‌داهاتوودا ڕووده‌دات ئه‌رك و ماندبوونی پارته كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان قورس‌تر ده‌كات. هه‌ر بۆیه چۆن ده‌بێت له‌باشوور یه‌كگرتووبین و گرفته‌كان له‌ده‌ست یه‌ك پارت و لایه‌ندا گیرنه‌خۆن، ئاوه‌هاش ده‌بێت له‌ڕۆژهه‌ڵات كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوودا. باشترین چاره‌سه‌ریش (به‌ڕای مته‌وازیعی من) چالاككردنه‌وه‌ی كۆنگرهوهی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌دا.