شاكرۆ ، شای ده‌نگبێژان

شاكرۆ، شای ده‌نگبێژان


Loading

شاكرۆ، شای ده‌نگبێژان 
كورته‌ بیۆگرافیه‌كی شای ده‌نگبێژان و گوێگرتن له‌ ده‌نگی شاكرۆ
ئاژیر عه‌بدولخالق
 

– دەنگبێژ شاكرۆ ناسراو بە (شای دەنگبێژان)  شاكرۆ لە ساڵی ١٩٣٦ لە ئاگری باكووری كوردستان لەدایكبووە. شاكرۆ قوتابی هیچ قوتابخانەیەك نەبووە. لە تەمەنی دا، سێ جار هاوسەرگیری كردووە.

– باوكی شاكرۆ (بەدیع) بە هەمان شێوە دەنگبێژ بووە، شاكرۆ لە باوكییەوە فێری دەنگبێژی بووە، یەكلایی نەبۆتەوە كە ئایا قوتابی ڕەسۆ بووە یاخود تەنها پێی كاریگەر بووە، بەڵام ڕێزێكی زۆر لە نێوان ئەو دوو كەڵە هونەرمەندە هەبووە.

–  لە منداڵییەوە دەستی بە دەنگبێژی كردووە و بە كەوی ڕەبات ناسراوە ئەوكات. كەوی ڕەبات، جۆرێكی كەوە كە دەنگێكی زۆر خۆشی هەیە.

– دەنگبێژی سیفەتی گئڕانەوەی چیرۆك و ڕووداوەكانی مێژووی هەیە، شاكرۆش لەوە بێبەش نەبووە و چەندان چیرۆك و ڕووداو لە هونەرەكەیدا هەیە. وەك براكەی دەڵێت؛  شاكرۆ هەر ڕووداوێكی بینی با، لە توانایدا هەبوو ڕاستەوخۆ بیكات بە گۆرانی.

– لە ساڵی ١٩٩٦، لە ئەزمیر كۆچی دوایی كردووە.

 

 

 

 

 

 

فه‌رموون شاكرۆ له‌ نمونه‌یه‌كی بچوكدا ؛

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌