فلیمی شنیك شانك شنوك Schnick Schnack Schnuck به‌كوردی (فیكڵانكۆ ) یه‌كێكه له‌و فلیمه ئه‌ڵمانیانه‌ی كه گفتوگۆیه‌كی زۆری به‌دووی خۆیدا هێناوه. ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فلیمه (مایكه برۆخهاوس Mike Brochhaus) كهخانمه ده‌رهێنه‌رێكه له‌ڕوانگه‌ی هۆشیاری جێنده‌ری تایبه‌ته‌وه ئه‌م فلیمه‌ی ده‌رهێناوه. مایكه برۆخهاوس له‌وبڕوایه‌دایه كه كولتوری باڵاده‌ستی پۆڕنۆگرافی، كولتورێكه له‌سه‌ر بنه‌مای ماسكولێنیتی و حه‌زی پیاوانه بیناكراوه، له‌م فلیمانه‌دا پیاو باڵاده‌سته بهكێرێكی زله‌وه و به‌رده‌وام سێكس ده‌كات، به‌مه‌رجێك ئه‌م وێنه‌یه له‌گه‌ڵ ژیانی سێكسوالی ئاسایی ژنان و پیاواندا یه‌كناگرێته‌وه.
له فلیمه ڕووته‌كاندا (پۆڕنۆگرافی) پیاوه‌كان هه‌موویان بۆ ماوه‌ی دوو كاژێر به‌رده‌وام سێكس ده‌كه‌ن و ژنه‌كان له‌ژێریاندا ده‌ناڵێنن و ئازاردهكێشن. ژن له‌م فلیمه ڕووتانهدا ته‌نها ڕۆڵی قوربانی و نێچیر ده‌بینن، ناوگه‌ڵیان هه‌مووی تاشراوه و له‌شیان هه‌مووی تورت و لوسه و هاواره‌كانیان په‌رده‌ی ته‌نكی مایكه‌كانی كامێره‌كان ده‌له‌رێنێته‌وه. به‌گشتی ئه‌م وێناكردنه‌ی سێكسكردن له‌نێوان ژن و پیاودا وێناكردنێكی ناشرین و پڕدهسهڵاتخوازیه .
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه (مایكه بروخهاوس) ڕای وه‌هایه كه‌ئه‌م یه‌كێكه له‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی ؛ ده‌یه‌وێت كۆی ئه‌م پۆڕنۆگرافیه بازرگانیه وه‌رچه‌رخێنێت بۆ وێنای ڕاسته‌قینه‌ی په‌یوه‌ندی سێكسوالی له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌و ته‌نانه‌ت له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا له لێسبیه‌ن (مێخواز)ن یاخود گه‌ی (نێرخواز ) ن .
له‌وێنای ڕاسته‌قینه‌دا ژنه‌كان هه‌میشه تووكه‌به‌ریان نه‌تاشراوه و تووكه‌به‌ریان هه‌یه، پیاوه‌كان گینیتالیان (ئه‌ندامی نێر یان مێیینه) زل نییه و وه‌ك مه‌كینه به‌رده‌وام خه‌ریكی سێكس نین!پیاو و ژنه‌كان له‌شیان قه‌ڵه‌وه، یان لاوازن یان گۆشتن یان ئاسایین ، یاخود په‌ڵه‌یان پێوه‌یه یاخود به‌ریان نه‌تاشراوه و ده‌شێت سێكسكردن و گه‌یشتن بهترۆپكی چێژ له‌چه‌ند خوله‌كێكدا كۆتایی پێبێت، نه‌ك چه‌ند كاژێرێك وه‌ك چۆن له‌فلیمی ڕووتدا هه‌یه.
(مایكه بروخهاوس) كه‌ساڵانێكه ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته نه‌رمكردووه و له‌كاری دكتۆراكه‌یدا زیاتر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان پۆڕنۆگرافی و و هونه‌ر دواوه، هه‌وڵیداوه ده‌روازه‌یه‌كی دیكه له‌نێوان ئه‌م دووانه‌دا سێكس و هونه‌ری سینه‌ما بدۆزێته‌وه. ده‌روازه‌یه‌ك له‌ڕوانگه‌یه‌كی فیمینستانه دوور لهپۆڕنۆگرافیهتی ماسكولێنتی، وه‌ك ئه‌لته‌رناتیفێك بۆ پۆڕۆنگرافی دامه‌زراو له‌سه‌ر حه‌زی پیاوانه.
به‌مانای جۆرێك لهپۆڕنۆ له‌سه‌ر بنه‌مای چێژی ژنانه و دونیای یه‌كسانی نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان. له‌مباریه‌وه (مایكه بروخهاوس) ده‌ڵێت؛ ( ئه‌و كلیبه ناشرینانه هه‌میشه قێزه‌وه‌نی له‌مندا دروستكردووه ) .
له‌فلیمی (فیكڵان كۆ \ شنیك شناك شنوك – Schnick Schnack Schnuck ) سێكسكردنی به‌ته‌واوه‌تی نیشانده‌درێت، به‌ڵام به‌شێوازه سروشتیه‌كه‌ی نه‌ك پۆڕنۆگرافیهكهی. سێكسكردن له‌م فلیمه‌دا خۆشهویستیكردنه، ئهشقكردنه لهوهڕگێڕانه جهستهیهكهیدا، سێكس وه‌ك خۆی نیشانده‌درێت له‌ژیاندا وه‌ك چۆن مرۆڤی ئاسایی و له په‌یوه‌ندی یه‌كسانی نێوان چێژی هه‌ردوولادا ئازادانه سێكس ده‌كه‌ن. سێكس له‌م فلیمه‌دا ڕوانگه‌یه‌كی ژنانه‌ی ئیستاتیكیه نه‌ك گوتارێكی فالۆس سێنتریكی پیاوانه.
له‌فلیمی (فیكڵان كۆ- شنیك شناك شنوك) هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه یاخود دوو هاوڕهگهزهكه له‌ژن و پیاو بكه‌رن و چێژ وه‌رگرن، نه‌ك یه‌كێك ئۆبێكت و نێچیر و ئه‌ویتر ڕاوچی و چێژوه‌رگر .(مایكه بروخهاوس ) ده‌رباره‌ی فلیمه‌كه‌ی ( فیكڵانكۆ) ده‌ڵێت : له‌م فلیمه‌دا ئاوهاتنه‌وه‌ی پیاوان وه‌ك ترۆپكه چێژ نیشان نادرێت ، به‌ڵكو ترۆپكه چێژی هه‌ردووكیان له‌ئاستێكی یه‌كساندا ده‌بینرێت…
فه‌رموون له‌گه‌ڵ: چه‌ند به‌شێكی ترێله‌ی فلیمه‌كه ؛
http://schnick-schnack-schnuck.net
سه‌رنجێكی ڕه‌خنه‌یی كو‌لتور مه‌گه‌زین؛ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌یه، كه ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فلیمه (مایكه بروخهاوس) به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ڕووی تیۆریه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌كته‌ره‌كانی هه‌مووی كچ و كوڕی گه‌نجن و هه‌مووشیان كه‌سانی وه‌رزشكارن و جه‌سته‌یان جه‌سته‌ی ژن و پیاوی ئاسایی نییه، به‌ڵكو نێزیكه له‌جه‌سته‌ی ئه‌كته‌رانی فلیمی پۆڕنۆگرافی.
گه‌ر هاتوو هه‌ندێك لهئهكتهرانی ئه‌م فلیمه له‌ته‌مه‌نی ههڵكشاودا بوونایه و جه‌سته‌یان ئاوه‌ها گه‌نج نه‌بوایه، بۆ نمونه ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ن یاخود ژنان و پیاوانی جه‌سته ئاسایی، قه‌ڵه‌و یان خاوه‌ن ورگ بوونایه، یان پێستیان پێچی ته‌مه‌نی كامڵی پێوه دیاربوایه، ئه‌وا فلیمه‌كه زیاتر لهكۆنسێپتی بانگهشهبۆكراوی نێزیك ده‌بۆوه … ( ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین)