بڕیاڕەکەی ماکرۆن لەم هەفتەیەدا ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ کە چیتر کاریکاتێر لەسەر ئیسلام بە هاوشێوەی کارتۆن لەسەر کریستەکان نەشادرێتەوە و لە شوێنە گشتیەکان نیشانبدرێت. باڵاخانەیەک لە فەڕەنسا کارتۆنی شارلی ئێبدۆ لە دژی ئاینەکان

ئیسلامیزمی میانڕەو بوونی نییە


Loading

ئیسلام جیاوازە لە ئیسلامیەکان، ئیسلامیزمی میانڕەو بوونی نییە

گفتوگۆیی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئیسماعیل حەمەئەمین

 

 

 

بڕیاڕەکەی ماکرۆن لەم هەفتەیەدا ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ کە چیتر کاریکاتێر لەسەر ئیسلام بە هاوشێوەی کارتۆن لەسەر کریستەکان نەشادرێتەوە و لە شوێنە گشتیەکان نیشانبدرێت. باڵاخانەیەک لە فەڕەنسا کارتۆنی شارلی ئێبدۆ لە دژی ئاینەکان

گفتوگۆیەک نیو کاژێری دەربارەی ئیسلامیزم و توندڕەوی ئیسلامی، بەتایبەت لە گۆشەنیگای ڕووداوەکەی پاریس، کە گەنجێکی چیچانی مامۆستا فەڕەنسیەکەی سەربڕی،  چونکە بەڕای ئەو وانەیەکی دژە ئیسلام بووە. لێرەوە گفتوگۆکەی نێوان پێشکەشاری بەرنامەی دەنگی ئەمریکا (بەڵێن ساڵح) و (ئیسماعیل حەمەئەمین) دەستپێدەکات.

 

دەتوانین هەندێک لەم تەوارانەی گفتوگۆ رادیۆییەکە دیاری بکەین؛

  • ئیسلام کایەکی ئاینی گەورەیە، کایەکی میتافیزیکیە، بەمانای لە بان پرسی  مادە  و  ژیانی دونیاییەوەیە، دەچێتە پەیوەندیەکی گەورەتر کە پەیوەندی مرۆڤ و ڕۆحە، پەیوەندی نێوان خوا و مرۆڤە. ئیسلامیزم وەک هەموو سیاسەتەک دێت ئەم پەیوەندییە تێکدەدات بۆ بەژەوەندی سەرکردەکان و دەسەڵاتی خۆیان.

  • لە مۆدێرنەوە سینیزم (ئەقڵی گاڵتەجاڕی) دەبێتە خەسڵەتی سوبێکتی مۆدێرن، بەمانای مرۆڤی مۆدێرن بە شێوەیەک دەژی و بە شێوەیەکی تر قسەدەکات، بێگومان ئەمەش ڕژاوەتە ناو  ئیسلامی سیاسیەوە.  ئەو خودە عاریفانەی خەریکی مزگەوت و خوای خۆیەتی دوورە لەم دوو فاقییە مۆدێرنەوە، بەڵام کە دەبێتە ئیسلامی سیاسی ئەم خودە لە ڕۆح دوور دەکەوێتەوە و دەبێتە کەسێکی مۆدێرنی دوو فاق و دوو ڕوو.  لەملا دژی خۆرئاوایە و لەولاش ژمارە حسابی بانقی و ژیانی خۆی و منداڵەکانی ئەوروپیی و ئەمریکییە… سەکردە ئیسلامییەکانی دونیا باشترین نمونەن.

  • ئیسلامیزم هیچیتر نییە، جگە لە بەکارهێنانی ئاین و ڕۆحە بۆ مەبەستی دەسەڵات و پارە و حوکمکردن.

  • ئیسلامیزم سوبێکتێکی مۆدێرنەی دووفاقە، سینیستە، ئەقڵێکی گاڵتەجاڕە، بەوەی ئەوەی دەیڵێت شتێکە و ئەوەی دەیکات شتێکی تر.

  • ئیسلامی میانڕەوی سیاسی بوونی نییە، تەنها هەنگاوێکە بۆ ئیسلامی جیهادیی، چونکە جوڵەی لەناو دەقەکاندا دیارکراوە …

  • ئەم جۆرە کوشتنانەی ئیسلامی سیاسی، ڕاومێک، ژوورێکی گەورە دەکاتەوە  بۆ ڕەگەزپەرستی دژی  بێگانە و کۆچبەران و موسوڵمانان

 

ئەمە و زۆریتر فەرموون کرتە بکەنە سەر ئەم بەستەرە بۆ گوێگرتن  لە گفتوگۆکە؛

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: توندڕەوان لە کلتوری دیموکراسی و مافی مرۆڤدا