بڵاوکرندەوەی کتێبی “شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە”


Loading

کتێبی “شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە” یه‌كه‌مین كتێبی وه‌رگێڕانمە له‌ دانیماركیه‌وە بۆ كوردی. ئەم کتێبە پێک هاتووە لە کورتەیەک لە ژیان و بەرهەمی شاعیر و نووسەری دانیمارکی “نیلس هاو-Niels Hav ” لەگەڵ چاوپێکەتنێکی و وەرگێڕانی ٦ وتاری ئەدەبیی, نووسەر, لەگەڵ هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی شاعیر.ئەم کتێبە بە پلەی یەکەم بۆ شاعیرەکان نووسراوە، وردبوونەوەیەکە لە ئەزمونی شاعیرێکی ئازادیخواز و سەرمەست بە مرۆڤایەتی. هەروەها لە ڕێی وتارە ئەدەبیەکانی چەندین بیر و دیدگەلێکی نوێ دەخاتە ڕوو کە بۆ ئێمەی کورد تا ئاستێکی زۆر دیدێکی تازە و جیاوازە.

لەم کتێبەدا، نیلس هاو باس لە ڕەوشی شیعر و نووسەر دەکات، باس لە ئەدەبی جیهان دەکات، دەست بۆ چەند نووسەرێک ڕادەکێشێت کە کاریگەریەکی ئێجگار زۆریان لەسەر وشە و هزر و ئازادیی هەیە، ئاشنامان دەکات بە شێوازێکی نوێ بۆ ژیان و ئازادی، ڕێز لە هزری هەموو نەتەوەیک دەگرێت و سەفریشیان بۆ دەکات. شیعر بۆ خانمانی کۆپنهاگن دەنووسێت و باس لە بەسەرهاتێکی خۆی دەکات لە قاوەخانەیەک لە مۆسکۆ. ئەگەر ترسنۆکیت یان بە ناز پەروەردەبوویت ئەوا شیعر کاری تۆ نیە!

هیوادارم ئەم هەوڵە بچوکەم توانیبێت کەلێنێک بگرێت، لە دنیای وەرگێڕانی ئەدەبی گەلانی تر.
ئەم کتێبە لە ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشە لە فیستڤاڵی زستانە لە بەرواری 11.02.16بڵاو بکرێتەوە.