ئەی ژن تۆ لەم خۆپیشاندانەدا نەبینراویت

Loading

ڕەنگە باشترین تێز بۆ ڕاڤەکردنی پاسیڤی و بێدەنگی ژنی باشوور لە خۆپیشاندانەکانی ئێستادا ئەوەی هانا ئارێنت بێت سەبارەت بە جێندەر کە دەلێت: فەزای سیاسەت بۆ پیاوان و کرێکاری و ماڵەوە ش بۆ ژنان. ئەی ژن کە تۆ لە ئێستادا بێدەنگیت هەڵبژارد و لە ماڵەوە خزایت، دوایی بە تەنیا مەیەرە سەرجادە و بڵێیت ( نا بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان). من دڵنیات دەکەمەوە کە نەبینراویت و ناشبینرێیت، چونکە لە بنەڕەتدا تۆ نەتتوانیوە بە ئاکتەکانت فەزایەکی گشتی بۆ نمایشکردنی خۆت دروستبکەیت ! تۆ خۆت پیشان نادەیت بە ئاکتەکان : تۆ نەبینراویت..

 

سەرنجیک لەفەیسبوکی نوسەر شارا تاهیرەوە.

 

فۆتۆ؛ ئەی ژن تۆ نەبینراویت !
فۆتۆ؛ ئەی ژن تۆ نەبینراویت !