ئه‌م فیگوره بۆماوه‌ی زیاتر ده‌ساڵه له‌ڕێگه‌ی ستووننوسی و گوتاری كورته‌وه باس له دین ده‌كات له فه‌زای گشتیدا. تێبینی بكه‌ن ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه چه‌نده سیحری خۆی هه‌یه؛ ئاین له‌فه‌زای گشتیدا!
كاتێك كه ئاكاپهی ئۆردوگانی له‌توركیادا په‌یدابوو كه بێگومان مۆدێلی (نیو – ئیخوانی) بوون و به قات و بۆینباخه‌وه باسی موتوربه‌كردنی نێوان ئیسلام و مۆدێرنه‌یان كرد و به‌ناوی ئۆپۆزیسێۆنهوه هاتنه ناو گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌م فیگوره جهماوهرخوازه له‌ناو خوێنه‌ری كوردا باسیان له‌وه كرد كه؛ ئیسلامیه‌كان ده‌توانن مۆدێلێكی هاوشێوه‌ی (كریست دیموكراتی ئه‌ڵمانی) و (پارتی موحافزكارانی بریتانی) و هاوشێوه‌كانی پێكبهێنن!
بێگومان ئه‌م ئه‌قڵه ئیسلامیسته كه نازانێت له نه‌ستێكی ئیسلامیتیهوه قسه ده‌كات، هه‌موو ئه‌و جیاوازییه مێژوویی و دیالۆگه عه‌لمانیه‌ی به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست فه‌رامۆشكرد كه له ئه‌ڵمانیا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا پێدا تێپه‌ڕیووه. ئه‌م هێزه موحافزكار و كریست دیموكراتانه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورێكی عه‌لمانی خۆی ڕێكخستووه، نه‌ك پشتبه‌ستوو بێت به (سه‌وابتی دینی).
ئه‌م هێزانه له ئه‌وروپا به‌پرۆسه‌یه‌كی مێژوویدا تێپه‌ڕیوون، به‌ڵام ئه‌م براده‌رانه بازیانههڵدا به‌سه‌ر ئه‌م پڕۆسه مێژووییه قووڵهكهدا، كه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مه‌وه، له‌لایه‌ن (مارتین لوته‌ر)ه‌وه درێژده‌بێته‌وه تاوه‌كو ده‌گاته دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی و مۆدێرن له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م. هه‌ره‌وها كاریگه‌ریه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ١٩٦٨ خوێندكاران و ڕیفۆرمی چه‌په‌كان و خه‌باتی بزوتنه‌وه‌كانی چه‌پ، كاریگه‌ری قووڵیان هه‌بوو له‌ڕووی فراونكردنی ئازادییه‌كان كه بووه هۆی ڕیفۆرمی بنچینه‌یی و سنووری مافه‌كانی ژنان و مافه‌كانی تاكه كه‌سی و بژێوی و ئازادی جه‌سته‌ی له‌گوتاری دینی و موحافزكارانه هێنایه ده‌ره‌وه بۆ فه‌زایه‌كی گه‌وره‌تری ئازادی…به‌ڵام ئه‌م ئه‌قڵه جهماوهرخوازییه كوردیه كه له‌ژێر ماسكی ڕۆشنبیریدا خۆی نمایشده‌كات، هه‌موو ئه‌م فاكته مێژوویانه‌ی فه‌رامۆشكرد و نه‌ك هه‌ر هاتن بانگه‌شه‌یان بۆ ئاكاپه ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه و ناڕاسته‌وخۆ و پڕۆسه‌ی گه‌وجاندنی جه‌ماوه‌ری ساده‌یان جوڵاند، به‌ڵكو یه‌كگرتویی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیان له‌ساڵانی ئۆپۆزیسێۆنبوونیاندا كرده مۆدێلێكی نوێیی (ئاین له‌فه‌زای گشتیدا) كه‌له ڕاستیدا هیچیتر نه‌بوو جگه له(ئیسلامیست له فه‌زای گشتیدا).
ئه‌م ئه‌قڵه، ئه‌م سوبێكته، ئه‌م سوژه پۆپۆلیست و جهماوهرخوازییه هات هه‌مان ئارگومێنتی ئیسلامیه‌كانی به‌كاردێنا له‌دژی عه‌لمانیه‌ت و ده‌یانگووت؛ سه‌دام حوسێن عه‌لمانیه، گه‌نده‌ڵی كوردی عه‌لمانیه…به‌مه‌رجێك هه‌ر خۆیان وه‌ك ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمیستی نیو لیبرال و ئیسلامیه‌كانی هاوپه‌یمانه‌كانیان له ڕۆژئاوا ده‌ژیان و له‌ژێر سایه‌ی سێكۆلایستی ڕۆژئاوایدا له‌ژێر سایه‌ی دادپه‌روه‌ری یاسا سروشتی و عه‌لمانیه‌كاندا ژیانیان به‌سه‌رده‌برد! كه‌چی كه ده‌هاتنه‌وه دونیای سێهه‌م و له كوردستان له‌سه‌ر تهلفیزۆنهكان ئیسلامیه‌كانی كوردستانیان به ڕێبه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دادوه‌ری وێناده‌كرد!
ته‌نانه‌ت له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ستوونه ڕۆژنامه‌وانیه‌كانیان پشتگیری لهفیگوره ئیخوانیه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه به‌ڕێزه ده‌كرد و هێزه‌كانی شهكۆلاریستهكهی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان فه‌رامۆشكرد…نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو بازیان به‌سه‌ر (سه‌وابتی دینی) بزوتنه‌وه‌كه‌دا ده‌دا و بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد كه مانای ڕازیبووینان بوو. سه‌خترین نوكته‌ش ئه‌وه‌بوو كه داعش په‌لاماری زیاتر لهههزارو پێنج سه‌د كیلۆمه‌تری كوردستانی دا، ئه‌م فیگوره پۆپۆلیسته داعشی به شۆڕشگێڕه چه‌په‌كانی سه‌ده‌ی بیست چوواند، كه بێگومان ئه‌م بهراووردكردنه وه‌ك بهراووردكردنی پێكه‌نینی تاوانبارێك وه‌هایه، به پێكه‌نینی مرۆڤێكی ئاسایی.
بۆچی ئه‌م بهراووردكاریه له‌نه‌ستی ئه‌م فیگورهوه سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌وه پرسیارێكه ده‌بێت ئه‌م فیگوره له‌خۆی بكات! بۆچی سه‌دامێك كه لێپسراوه له كوشتنی زیاتر له‌شه‌ش ملیۆن مرۆڤ له‌ناوچه‌كه‌دا و وێرانكردنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه، لای ئه‌مانه ده‌بێته سێكۆلاریست؟! بۆچی داعش و سه‌ربڕه‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌بنه گیڤارا لای ئه‌مانه؟ بۆچی سكرتێری حزبێكی ئیسلامی كه (چوار ژن) ی هێناوه ئه‌می ڕۆشنبیری به‌ناو عه‌لمانی ده‌چێته به‌رده‌می؟ بۆچی له گۆڕه‌پانه گشتیهكانهدا وه‌ك ئیسلامیستێك هاوار ده‌كات ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ر؟ بۆچی ئه‌و (سه‌وابتی دینی) له‌لا ئاساییه كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی هه‌ڵگرێتی؟ ئه‌مه‌و چه‌نده‌ها پرسیاری دیكه به‌كراوه‌یی جێدێڵم ….
به‌گشتی ئه‌وه چاڵه پیسه‌كانی ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی نمایشكرای و پۆپۆلیستیه كه ئێستا له‌گه‌ڵ شكستی له‌سه‌رخۆی ئیسلامیزمدا ده‌یانه‌وێت ژوورێكی دیكه بۆ پۆپۆلیزمی خۆیان بدۆزنه‌وه و هه‌ناسه‌یه‌كی تر بده‌ن بهئیسلامیزم و بڵێن؛ ئاها ئێمه كۆڕی جه‌ماوه‌ری بۆ عه‌لمانیه‌ت ده‌گرین. ئه‌مانه چۆن له‌ماوه‌ی ئه‌م ده ساڵه‌دا هه‌وڵیاندا گفتوگۆی فیكری قووڵ له ڕه‌هه‌نده دیالۆگخوازیه لهسهرخۆكهی بكه‌نه ناو شه‌ڕه‌جنێوی سیاسی و ستووننوسی، ئێستاش ده‌یانه‌وێت عه‌لمانیه‌ت بكه‌نه‌وه ناو هه‌راوهوریای جه‌ماوه‌رخوازی و به‌ناوی چه‌مكی لێبورده‌یی بكه‌نه‌وه به‌ناو (ئیسلامیزمێكی نه‌رمی نیو لیبرال) و فه‌زایه‌كی تر بۆ ئیسلامی سیاسی بخوڵقێنن…ئه‌م ئه‌قڵه پۆپۆلیستیه به‌بێ هه‌رای پۆپۆلیزمی ناژی، ئه‌مه‌ش نه‌خۆشی ئه‌قڵه گاڵتهجاڕهكهیهتی.