ڕۆژێک پێش بەحیجابکردنی ژنان!


Loading

 

بەرواری 8 ی مارس ی 1979 زیاتر لە 100,000 هەزار ژن ڕژانە سەر شەقامەکانی تەهران. وەک پرۆتستۆیەک لەدژی “ئایەتولڵا خامنەئی” ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن، سەرجەم خانمەکان بێ لەچک بەدیار دەکەون وەک هەڵوێستێک لە

خومەینی بەفڕۆکەی فەڕەنسیەکان دەگاتە تاران 1979
خومەینی بەفڕۆکەی فەڕەنسیە ڕۆشنگەرەکان دەگاتە تاران 1979

بەرامبەر بە یاساکردنی لەچکی ژنان لە ئێران.
یەکێک لەو خانمانە نوسەر “هینگامێ گوڵستان” ە کە هاوشانی هاوڕێکانیەتی دژی دەستبەسەرکردنی ئازادی ژنان. ژنانی خوێندەوار و پەرستار و پزیشک و پارێزەر بەشداری لە ئازاد کردنی مافی ژنان و لابردنی تۆقاندنی سەربەستیەکان دەکەن. ئەم ڕێپێوانە بە گرنگترین جەربەزەیی ژنانی تەهران دادەنرێت لە مێژوی تازەی مەلاکانی ئێران. هەروەها بە دواهەمین ڕۆژی ئازادی ژنانی ئێرانیش دادەنرێت، چونکە دوابەدوای ئەم ڕێپێوانە ماشێنی داپڵۆسین و بنبەست کردنی گەلێکی ئازادیخواز هەموو ئێران دەشێلێت.
ئێران تازە لە شۆرشی ئیسلامی سەری دەرهێنابوو، ئێران لە وڵاتێکی پر ئازادی بووە دەوڵەتێکی تاسەرئێسقان ئیسلامی. ئەم وێنانە بۆ یەکەمین جارە “هینگامێ گوڵستان” دەیانخاتە ڕوو کە لەو سەردەمە وێنەکان گیرا بوون.
لە دیدارێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیان ی بەریتانی هینگامێ وتی: “بە ئەرکی سەرشانی خۆم دەزانم ئەم وێنانە ئاشکرا بکەم ”
“لەو ڕۆژگارە تاریک و ڕەشانە نزیکی 20 شریتی وێنەییم لەگەڵ خۆم دا بردە دەرەوەی ئێران، زانیم ڕۆژێک دێت خۆم و ئەم وێنانە دەبنە شاهیدی ئەو ڕوداوە مێژوویە، هەستم بە شانازیەکی زۆر بەرامبەر بەژنان کر“.
“هینگامێ گوڵستان” بە یەکێک لە نووسەر و فۆتۆگرافەرە ناودارەکانی ئێران دادەنرێت، چەندین وێنەی گرتووە لە پێش و لەدوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئیسلامی، وێنەی سەرجادە و ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و ژنان و منداڵانی گرتووە.

 

سەرچاوە؛ پۆلیتیکن دانیمارکی

http://politiken.dk/kultur/ECE2824627/fotograf-viser-iranske-kvinder-den-sidste-dag-de-gik-uden-hijab