وەرگێڕانی لە فارسیەوە : ئەسعەد عەلی
جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران…
سێپته‌مبه‌ری ساڵی رابردوو، له‌و كاته‌ی، كه هه‌زاران ژن و پیاو له شه‌قامه‌كانی تاران‌دا ده‌درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله تۆ دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامهوانیانهت له‌گه‌ڵ مندا قبوڵ كرد و ئه‌مه‌ش له ماڵی (ئایه‌توڵای شه‌ریعه‌تمه‌داری) له شاری (قوم) ساز كرا. كۆمه‌ڵێ له چالاكه‌وانانی مافی مرۆڤ په‌نایان هێنابوویه ئه‌و ماڵه و سه‌ربازه‌كانیش به خۆیان و چه‌كه‌كانیانه‌وه سه‌رقاڵی چاودێری كردن و ژێر و ژوور كردنی سه‌ره‌تای شه‌قامێكی بچووك بوون.
له‌و كاته‌دا بەڕێزتان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی داكۆكی له مافی مرۆڤ له ئێران‌دا بوویت. ئه‌نجومه‌ن هه‌ر به‌هۆی خۆته‌وه ئازایه‌تی و بوێرییه‌كی زۆری نواندبوو. بوێری جه‌سته‌یی: گرتووخانه‌ت له پێش بوو، تۆش پێشتر ئه‌مه‌ت ئه‌زموون كردووه. بوێری سیاسی: له‌و كاتانه‌دا سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا پاشای ئێرانی به پارێزه‌رێكی مافی مرۆڤ هه‌ژمار كردبوو. زۆرێك له ئێرانییه‌كان تووڕه بوون له‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك باسوخواسێكی كۆڕ و كۆبوونه‌وه كۆنفڕانسهكانن. ئه‌وان سه‌لماندبوویان، كه ده‌زانن به چ شێوه‌یه‌ك مافه‌كانی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. ئه‌وان دادگایی كردنی گه‌نجێكی ڕه‌شپێستیان له رژێمی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ئه‌فریقیای باشوور به هاوشێوه‌ی دادگایی كردنی ئهشكهنجهكهرێكی ساواك له تاران‌دا بەراوود نەدەکرد . ئیدی كێ ده‌توانیت گله‌ییان لێبكات؟
چه‌ند هه‌فته‌یه له هه‌وڵدایت كۆتایی به‌و له سێداره‌دانه پڕ له تاو و پهلهپڕوزیانهدا بهێنیت. دادپه‌روه‌ری و نادادپه‌روه‌ری خاڵی هه‌ستیاری سه‌رجه‌م شۆڕشه‌كانه: له‌م خاڵه‌وه شۆڕشه‌كان له دایك ده‌بن، هه‌ر لێره‌شه‌وه به لارێ‌دا ده‌ڕۆن و ده‌مرن. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی، كه پێت باش بووه ئاماژه‌یه‌كی ئاشكرا به‌م بابه‌ته بكه‌یت، منیش پێم باشه گفتوگۆی خۆمانت له‌مباره‌یه‌وه به بیر بهێنمه‌وه.
دیارە ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ڕژێم و سیسته‌مانه كرد، كه رێك له‌و كاته‌ی پشت به مافی مرۆڤ ده‌به‌ستن هه‌ر له‌م كاته‌شدا زوڵم و سته‌م له هاوڵاتیەكانیان ده‌كه‌ن. جه‌نابیشت گه‌شبینی خۆتت ده‌ربڕی، كه ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌تێكی ئیسلامی و هه‌ڵبژێردراوی زۆرینه‌ی ئێرانییه‌كان بێته سه‌ر حوكم ئه‌وا مافی مرۆڤه به ته‌واوه‌تی گه‌ره‌نتی كرا‌و ده‌بێت. بۆ ئه‌م هیوایهشت سێ پاساوت هێنایه‌وه. گوتت پانتایی و روئیایه‌كی مه‌عنه‌وی پشتیوانی شۆڕشی خه‌ڵك ده‌كات. ئه‌و شۆڕشه‌ی، كه هه‌ر تاكێكی هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئاماده‌یه له پێناو جیهانێكی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕاودا (هه‌موو شتێكی) بخاته مه‌ترسییه‌وه! هه‌ڵبه‌ت به‌لای زۆربه‌یانه‌وه “هه‌موو شتــێكیان هه‌ر جه‌سته‌یان بوو… ئه‌م پانتایی و ڕوئیا مهعنهویهش قبوڵكردن و ڕۆشتن نەبوو لەژێر به‌یداخی “حكومه‌تی مه‌لاكان”. پێموایە هه‌ر ئه‌م واتایهت به‌كارهێنا. ئه‌وه‌شی له تارانه‌وه تا ئابادان بینیم به هیچ شێوه‌یه بۆچوونه‌كانی جه‌نابتی ڕه‌ت نه‌ده‌كرده‌وه.
جه‌نابت گوتت ئیسلام به‌م قولاییه مێژووی و گه‌شه‌یه‌ی ئێستا به‌ده‌ستی هێناوه، به پشت به مافه‌كان ڕووبه‌رووی قه‌یرانێكی گه‌وره ده‌بێته‌وه، كه سۆسیالیزمیش نه‌یتوانی باشتر له سه‌رمایه‌داری (ئه‌گه‌ر خراپتری نه‌كردبێت) چاره‌سه‌ری بكات . هه‌ندێكیش، كه پێیان وایه زانیارییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگە ئیسلامییه‌كان یان زانیارییه‌كی ته‌واویان له جه‌وهه‌ری ئاینه‌كان هه‌یه ده‌یانگوت”ئه‌مه مه‌حاڵه.”
من زۆر له‌وان خۆم به بچووكتر ده‌زانم و نازانم موسڵمانان ده‌بێ له‌سه‌ر كام بنه‌مای گشتگیر واز له گه‌ڕان به‌دوای داهاتوویاندا بگه‌ڕێن له‌ناو ئیسلامێكدا، كه خۆیان ده‌یانه‌وێت سیمایه‌كی نوێی بۆ دروست بكه‌ن. بۆچی له چه‌مكی “حكومه‌تی ئیسلامی” ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م گومانه‌كان رووبه‌رووی تایبه‌تمه‌ندی “ئیسلامێتی” ده‌بێته‌وه؟ خودی وشه‌ی حكومه‌ت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه وریا بین. هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی وه‌ك دیموكراتیك، سۆسیال، لیبراڵ ناتوانێ حكومه‌ت له به‌رپرسیارێتیه‌كانی ده‌ربازبكات.
بەڕیزتان ئاماژەتان بەوەدا: ئه‌و حكومه‌ته‌ی شه‌رعییه‌ت و سهربهزرییهكهی له ئیسلامه‌وه بێت، به‌دڵنیاییه‌وه كۆمه‌ڵێ ماف بۆ حوكمڕانێكی ده‌وڵه‌تیی ئاسایی سنوردار ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و بنه‌ما ئاینییه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕووده‌دات. وه‌ها حكومه‌تێكیش له‌به‌ر ئیسلام بوونی له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێ ئه‌رك به‌رپرسیار ده‌كرێت، دیارە ده‌بێت ئه‌م وابه‌سته‌یی بوونه‌ش بپارێزێت، چونكه لەدواجاردا خه‌ڵك ده‌توانن هه‌ر ئه‌م ئاینه هاوبه‌شه دژی حكومه‌ت به‌كار بهێننه‌وه. ئه‌مه‌م به‌لاوه شتێكی گرنگ بوو. من وه‌كو خۆم نه‌ختێ گومانم له‌وه هه‌یه، كه حكومه‌ته‌كان به ویستی خۆیان پابه‌ند به‌رپرسیارێتیه‌كانیان بن، چونکە هه‌میشه له قازانجی حوكم به‌سه‌ر كراوه‌كانه، كه ڕاپه‌ڕین به بیری حوكمڕانه‌كانی بهێنه‌وه، لە کاتێکدا كه هێنده به ئاسانیش مافی خۆیانیان نه‌داوه به حوكمڕان، به‌ڵكو له باتی ئه‌مه ده‌یانه‌وێت ئه‌ركی حكومه‌تیش بخه‌نه ئه‌ستۆی حوكمڕان. له‌م ڕووه‌شه‌وه ئه‌و دادگایانه‌ی له‌م رۆژانه‌دا له ئێران روو ده‌ده‌ن جێگه‌ی نیگه‌رانین.
له مێژووی گه‌لاندا هیچ قۆناغێك ده‌گمه‌نتر و گرنگتر له‌و قۆناغه نییه، كه هاوڵاتیان وه‌ك یه‌ك جه‌سته و وه‌كو یه‌ك ڕادهپهڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێمێك له‌ناو به‌رن، كه چیتر ناتوانن قبوڵی بكه‌ن. له ژیانی ڕۆژانی خه‌ڵكیشدا هیچ قۆناغێك له‌وه گرنگتر نییه، (قۆناغێك، كه بە پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه زۆر باوه) هێزی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ تاكێكدا بكه‌وێته جه‌نگه‌وه و به دوژمنی ناو به‌رێت، بڕیاری له‌ناوبردنی بدات. حكومه‌تیش هه‌رگیز ئه‌ركێكی گرنگتر و بنه‌ڕه‌تیتر له‌مه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. دادگایكردنه سیاسیه‌كانیش هه‌میشه ڕۆڵی پێوه‌ری حكومه‌ته‌كان ده‌بینن، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی، كه تۆمه‌تباره‌كان هه‌رگیز تاوانبار نین، به‌ڵكو له‌و ڕووه‌وه، كه هێزی ده‌وڵه‌ت له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌بێ ده‌مامك و ڕووكه‌ش خۆی نمایش ده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ دادگاییكردنی نەیارانی ، خۆی وەک حکومەت ده‌كه‌وێته به‌رده‌م دادگایی دوژمنه‌كانی.
حكومه‌ت هه‌میشه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ده‌بێ ڕێزی لێ بگیرێت، به‌ڵام ڕێك ده‌بێت لێره‌دا خۆی رێزلێنهر بێت. خودی ئه‌و داكۆكیهی حكومه‌ت له هاوڵاتیان ده‌یكات به‌رپرسیارێتییه‌كی زۆر گه‌وره و قورس‌تر ده‌خاته ئه‌ستۆی. خۆی . لێرەدا پێویسته، (ئه‌م پێویستییه‌ش ده‌خوازێت ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێ بكرێت) ، سه‌رجه‌م ڕێگاكانی به‌رگریكردن بۆ ئه‌و كه‌سەی یاسا بهدوایهوهتی دابین بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ڕوون ببێته ئایا ئه‌و كه‌سه”به ئاشكرا تاوانباره”؟ ئایا ڕای گشتی دژیه‌تی؟ ئایا خه‌ڵك لێی بێزارن؟ هه‌ر ئه‌مه‌ش وەها ده‌كات كۆمه‌ڵێ ماف بۆ ئه‌و كه‌سه دابین بكرێت، واته كۆمه‌ڵی ماف، كه نابێت هه‌رگیز خه‌وشی تێبكه‌وێت و پێدانی به‌و كه‌سه شتێكی جێگر بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته، كه دان به‌و مافه‌دا بنێت و گه‌ره‌نتی بكات. له‌لای حكومه‌ت نابێت شتێك هەبێت بەناوی “مرۆڤی نالایه‌ق و ناشایسته”.
ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌ته بۆ هه‌مووانی بسه‌لمێنێت ، دیارە لێرەدا مه‌به‌ستم بۆ كه‌م ده‌سه‌ڵاترین، كهلهڕهقترین و بێ ئاگاترین تاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌تی، كه له چ دۆخێك و به چ شێوه‌یه‌ك و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هێزی ده‌وڵه‌ت مافی ته‌مێ كردنی ده‌بێت؟. ده‌شێ زۆر به ئاسانی تهمێیهك له‌به‌رچاو بگرین، كه بێ به‌رنامه و بێ پاساوه. به‌ڵام خودی ئه‌مه‌ش جۆرێكه له ناداده‌په‌روه‌ری هه‌م به‌رامبه‌ر به تاكی حوكمدراو به ته‌مێكردن، هه‌م له به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و تاكانه‌ی له هه‌رێمی ده‌سه‌ڵاتی دادی هێزی ده‌وڵه‌تدان.
به بۆچوونی من، هه‌ر حكومه‌تێك ده‌بێ ئه‌وه قبوڵ بكات، كه هاوكات له‌گه‌ڵ دادگایكردنی كه‌سێك خۆشی ده‌كه‌وێته به‌ر دادگایكردنی لایه‌نی دیكه. هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌دام، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك ده‌یه‌وێت له دادوهرییهكدا سه‌ركه‌وتوو بێت ده‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان له گۆشه و كه‌ناری جیهانه‌وه دادگایی بكرێت. پێموایە جه‌نابیشت وه‌ك من، زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیت، كه هه‌ر حكومه‌تێك ته‌نها به‌رامبه‌ر به خۆی به‌رپرسیاره. حوكمڕانیش به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه كارێكی كه‌متر له تاوانباركردن یان كوشتن ئه‌نجام نه‌داوه. ده‌بێت خۆشحاڵ بین، كه كه‌سێك، هه‌ر كه‌س بێت ته‌نانه‌ت له سوچێكی دیكه‌ی جیهان، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، كه ناتوانێت ئه‌شكه‌نجه درانی یه‌كێكی دیكه قبوڵ بكات قسه ده‌كات و ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێت، ئه‌مه‌ش واتای ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتێكی دیكه‌دا نییه. ئه‌وانه‌شی، كه دژی ئه‌شكه‌نجه‌دانی هه‌ر ئێرانییهك له گرتووخانه‌كانی ساواكدا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌رده‌بڕی ته‌نها قسه‌یان له‌سه‌ر گشتگیرترین بنه‌ماكان كردووه و هیچی دی.
ڕه‌نگه بوترێت زۆربه‌ی ئێرانییه‌كان متمانه‌ی خۆیانیان به‌م ڕژێمه ئێستا به‌خشیووه، هه‌ر بۆیه سیسته‌می دادهكهشی قبوڵ ده‌كه‌ن. قبوڵكردنی هه‌قیقه‌ت، خواست و ده‌نگی “به‌ڵێ” دان به حكومه‌ت، نه‌ك هه‌ر ئه‌ركی حكومه‌ت كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكو قورس‌تر و گه‌وره و گرانتریشی ده‌كات.
به‌دڵنیاییه‌وه من له هیچ پۆست و پێگه‌یه‌كدا نیم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم جه‌نابت به‌مشێوه‌یه بانگ بكه‌م، بێجگه له‌و ڕێگه‌پێدانه‌ی خۆت له یه‌كه‌مین دیدارماندا پێت دام له‌گه‌ڵ پشتبه‌ستنم به به‌ئاگاییم له‌و بۆچوونه‌ی جه‌نابت، كه حوكمڕانی مافێكی ته‌ماحكارانه نییه، هێنده‌ی ئه‌ركێكی دژواره، بۆیه جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وه ئه‌ركی جه‌نابته دڵنیابیته‌وه، كه ئه‌م خه‌ڵكه هه‌رگیز به‌زه‌ییان به‌و هێزه سازش ههڵنهگرهیاندا نایه‌ته‌وه، لە ڕێگەیەوە خۆیانیان ئازاد كرد و هه‌رگیزیش ئه‌و هێزه له‌ده‌ست ناده‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌م نامه‌یه بۆ یه‌كه‌م له رۆژنامه‌ی لیبراسیۆنی ئیتاڵی بڵاو كرایه‌وه و دواتر له دوو توێی كتێبی “ئێران، شۆڕشێك به ناوی خوداوه” له ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ چه‌ندین وتار و دیمانه‌ی دیكه‌ی تایبه‌ت به شۆڕشی ئێران بڵاو كراوه‌ته‌وه.
بابه‌تی: گۆڤاری مه‌ده‌نیه‌ت ژماره ٣٢