دیوانی `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم` ی شاعیر `نەژاد عەزیز سورمێ` بڵاوبۆوە
نەژاد عەزیز سورمێ, کۆی ئەزموونە شیعرییەکانی لە دووتوێی کارە تەواوە شیعرییەکانیدا لە ژێر ناونیشانی `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم`، بڵاوکردەوە
ئەم کتێبە کۆی ئەزموونە شیعرییەکانی شاعیر و نوسەر `نەژادی عەزیز سورمێ`یە، لە دووتوێی ٦٨٨ لاپەڕەدایە. دیارە بەشێکی بچوکی ئەم کتێبە، جارجارە لە `کولتور مەگەزین` بڵاوکراوەتەوە، ئێستاش وەک کتێب لە لایەن دەزگای (فام) بڵاوکراوەتەوە و لە کتێبخانەکاندا لەبەردەستە.
پیرۆزبایی لە شاعیر و لە کتێبخای شیعریی کوردیی بۆ ئەم ئەزموونە شیعرییە دەوڵەمەندانە.
کتێب: `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم`
بڵاوکراوەکانی دزگای – فام – ٢٠٢٣
خوێنەر دەتوانێت لەم بەستەرەی خوارەوەدا سەردانی ماڵی شاعیر `نەژادی عەزیز سورمێ` بکات لە `کولتور مەگەزین`دا.
http://cultureproject.org.uk/kurdish/author/nazadsurme/

بڵاوکراوەکانی دەزگای – فام – ٢٠٢٣
