گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژاك دێرێدا
له ئینگلیزیه‌وه
ئامی ؛ ده‌مه‌وێت پرسیاری ئه‌وه‌ت لێبكه‌م كه ئایا شتێكی ئه‌و تۆت هه‌یه بته‌وێت له‌باره‌ی عه‌شق و خۆشه‌ویستیه‌وه بیڵێیت؟
دێرێدا: ده‌رباره‌ی چی؟ عه‌شق یان مه‌رگ؟
ـ ده‌رباره‌ی عه‌شق، مه‌رگی چی؟ وابزانم زۆرمان له‌باره‌ی مه‌رگه‌وه بیستوه.
دێرێدا: ئه‌ها، عه‌شق!
ـ به‌ڵێ، عه‌شق.
دێرێدا: له ڕاستیدا من هیچ شتێكی ئه‌وتۆم نیه تا له باره‌ی عه‌شقه‌وه بیڵێم. هیچ نه‌بێت خۆت پرسیارێكم لێ بكه تا وه‌ڵامت بده‌مه‌وه. من ناتوانم هه‌ر له‌خۆمه‌وه بڵێم عه‌شقه وایه و وانیه، به‌ڵكو ده‌بێت له قاڵبی پرسیارێكدا دایبڕێژیت و ئاڕاسته‌می بكه‌یت. هه‌ستده‌كه‌م ناتوانم هه‌روا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌باره‌ی عه‌شقه‌وه بدوێم. خۆی ڕه‌نگه تۆش بته‌وێ كه من ئه‌م قسه‌یه له‌به‌رده‌م كامێرادا بكه‌م: ئه‌وه‌ی كه بڵێم ناتوانم قسه له‌سه‌ر عه‌شق بكه‌م (به پێكه‌نینه‌وه).

ئامی: باشه ده‌توانیت پێم بڵێیت كه بۆچی به درێژایی سه‌ده‌كان، فه‌یله‌سوفه‌كان له خه‌می ئه‌م پرسه‌دا بوون، بۆچی عه‌شق به‌لایانه‌وه بابه‌تێكی گرنگ بووه؟ وابزانم عه‌شق تێما و بابه‌تێكی فه‌لسه‌فی گرنگه، وا نیه مه‌گه‌ر؟
دێرێدا: تۆ نا‌توانیت ئه‌م پرسیاره له‌من بكه‌یت (ئامی)[1]، پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا بۆچی فه‌یله‌سوفه‌كان هه‌میشه قسه‌یان له‌سه‌ر عه‌شق كردوه و له‌باره‌ی خۆشه‌ویستیه‌وه دواون؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی فه‌لسه‌فه به‌و شێوه‌یه ده‌ستیپێكردوه. نا، نا، ئه‌وه ناشێت. خۆی به‌گشتی من قسه‌یه‌كی ئه‌وتۆم نیه تا له‌باره‌ی عه‌شقه‌وه بیڵێم، ده‌توانم بڵێم پرسیاری من نیه و تاڕاده‌یه‌ك مێشكم ته‌واو خاڵییه له‌و بابه‌ته. هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بۆچی فه‌لسه‌فه زۆر له‌باره‌ی عه‌شقه‌وه دواوه و لێی كۆڵیوه‌ته‌وه، بابه‌تی من نیه و به‌لامه‌وه زۆر گرنگ نیه. من یا هیچم نیه له‌باره‌ی عه‌شقه‌وه بیڵێم، یان ئه‌وه‌ی كه هه‌مه و ده‌توانم بیڵێم، به‌ته‌نها دووباره‌كردنه‌وه و وتنه‌وه‌ی هه‌ندێك كڵێشه‌یه.
ئامی: پلاتۆ زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌ی كردوه، له‌وانه‌یه تۆش بتوانیت هه‌ر باسی ئه‌وه بكه‌یت.
دێرێدا: یه‌كێك له‌و پرسیاره سه‌ره‌كیانه‌ی كه بتوانین بیكه‌ین ـ دیاره بێگومان من هه‌ر وا باسی به‌شێكی كێشه‌كه ده‌كه‌م ـ بریتیه له جیاوازی نێوان (كێ) و (چی) له عه‌شقدا، به‌و مانایه‌ی كه ئایا عه‌شق بریتیه له خۆشه‌ویستی بۆ كه‌سێك یان بۆ شتێك؟ باشه. با وای دابنێین كه من كه‌سێكم خۆشویستوه، ئایا من ئه‌وم له‌به‌ر ئه‌و خۆی خۆشویستوه (واته ئه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و په‌تی هه‌یه)؟ ئایا من له‌به‌رئه‌وه تۆم خۆشده‌وێت چونكه ئه‌وه تۆیت، خۆتیت، یا له‌به‌رئه‌وه‌ی عاشقی خاسیه‌ت و جوانی و ژیرییه‌كه‌تم بۆ نمونه؟ ئایا مرۆڤ عاشقی كه‌سێك ده‌بێت، یان عاشقی خاسیه‌ت و شتێكی دیاریكراوی ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه ده‌ڵێت خۆشمده‌وێت؟ جیاوازی نێوان (كێ) و (چی) له دڵی خۆشه‌ویستی خۆیدایه، ته‌نانه‌ت (خودی دڵ) ی له بنه‌ڕه‌تدا كردووه به دوو كه‌رته‌وه. زۆرجار بیستومانه كه ده‌وترێت عه‌شق بریتیه له خورپه و ڕاچه‌نینی دڵ. به‌ڵام ئایا دڵی من بۆیه خورپه ده‌كات و بۆ ئه‌و لێده‌دات چونكه ئه‌وه (ئه‌وه) وه‌ك خۆی كه هه‌یه، كه خاوه‌نی كه‌سێتی و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیه‌تی، یان بۆیه خورپهدهكات و بۆی ڕاده‌چڵه‌كێت چونكه من عاشقی ئه‌وم وه‌ك شێواز و ستایڵ، عاشقیم به‌و مانایه‌ی كه شه‌یدای ( شێوه ـ ژیانی) ئه‌وم نه‌وه‌ك خۆی؟ خۆی عه‌شق به زۆری، سه‌ره‌تا به جۆرێك له فریو ده‌ستپێده‌كات: كه‌سێك سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت، چونكه ئه‌وانی تر تامه‌زرۆین و حه‌زیان لێیه‌تی. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه، عه‌شق ده‌مرێت یان شكستده‌هێنێت كاتێك كه‌سێك ده‌یهێنێته دی و بۆی ده‌بێت به ڕاستی، چونكه كه‌سه‌كه‌ی تر شایسته و شایه‌نی عه‌شقه‌كه‌مان نیه، به‌و شێوه‌یه نیه كه ئێمه ویستوومانه و چاوه‌ڕوانمان كردوه. هه‌ر بۆیه له كاتێكدا كه عه‌شقه‌كه ده‌مرێت و كۆتایی دێت، ئیدی ده‌بینین ئه‌و كه‌سه چیدی ناتوانێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ی خۆی خۆشبوێت، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كێن و كێ نین، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌وان وان و وانین، یان وا و وان! ده‌مه‌وێت بڵێم هه‌ر یه‌كه له مێژووی عه‌شق و دڵی عه‌شقیش پێكه‌وه لهتلهت و دووكهرتن، دابه‌شبوون له نێوان ئه‌وه‌ی (كێ) ت خۆشده‌وێت و نێوانی ئه‌وه‌ی كه (چی) یت خۆشده‌وێت.

ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه با بێینه‌وه سه‌ر پرسیاری بوون، چونكه یه‌كه‌م پرسیاری فه‌لسه‌فه بریتیه له‌وه‌ی : ئایا مانای چییه كه (ببیت)؟ ئایا بوون چیه؟ ئێ پرسیاری بوون خۆیشی هه‌میشه دووله‌ت و دابه‌شبووه له نێوان (كێ) و (چی) ی‌دا. ئایا بوون كه‌سێكه یان شتێكه؟ بێگومان من به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌بستراكت باسی ئه‌مه ده‌كه‌م. به‌ڵام پێم وایه هه‌رچۆنێك بێت، چ ئه‌وه‌ی عاشق بیت و بكه‌ویته ناو دۆخی خۆشه‌ویستیه‌وه، یان ئه‌وه‌ی كه ئیدی عاشق نیت و له خۆشویستن كه‌وتویت، ئه‌وا به هه‌ردوو باره‌كه‌دا كه‌وتویته‌ته ناو ئه‌م دابه‌شبوونه‌ی نێوان (كێ) و (چی) یه‌وه. كه‌سێك ده‌یه‌وێت بۆ كه‌سێكی تر ببێته راستی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆی هه‌یه، وه‌ك كه‌سێك كه ئیدی قه‌ره‌بووناكرێته‌وه و جێگه‌ی پڕناكرێته‌وه، كه‌سێكیش هه‌یه كه پێی وایه ئه‌و كه‌سه نه (ئـ) ه و نه (ب)، خاوه‌نی (خودێتی و كاره‌كته‌ری تایبه‌تی) خۆی نیه، ئه‌و خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌ی نیه كه من ههستمكردوه خۆشم ده‌وێت، هه‌ر بۆیه له دۆخێكی وا دائیدی متمانه و باوه‌ڕه‌كانم به‌و، كه‌وتونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌ی كه له‌نێوان (كێ) و (چی) یدایه.
سه‌رچاوه: له‌بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه بریتیه له كورته ڤیدیۆیه‌كی دێرێدا له‌سه‌ر (youtube) كه درێژیه‌كه‌ی نزیكه‌ی (5) خوله‌كه و به‌ناونیشانی (ژاك دێرێدا: له‌باره‌ی عه‌شق و بوون) ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه فه‌ره‌نسیه و وه‌رگێڕانه ئینگلیزیه‌كه‌ی به تایتڵ له‌سه‌ره، بڕوانه:
Jacques Derrida On Love and Being :
https://www.youtube.com/watch?v=dj1BuNmhjAY
* (ئامی) ناوی ئه‌و خانمه‌یه كه پرسیاره‌كان ئاڕاسته‌ی دێرێدا ده‌كات.