هونەر لەبازنەدا
پڕۆژەی سفر – هونەر
گفتوگۆی ئاڤان عومەر لەگەڵ شیروان فاتیح دەربارەی هونەری هاوچەرخ بە گشتی وئەزموون و کار و چالاکی و نمایشەهونەرییەکانی شیروان فاتیح بە تایبەتی.
هەندێک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە
– گرنگە تێکستی کاری هونەری بە زمانی شێوە بنوسرێت، نەک زمانێکی ئەدەبی. لە نوسینی تێکست بۆ کارە هونەرییەکانمان گرفتی ئەوەمان هەیە زمانێکی هونەریمان نییە بۆ نوسین.
– هونەرمەند پێویستە لە پەنجەرەیەکی بچوکەوە سەیری دونیایەکی گەورە بکات و بابەت کارکردنی دیاری بکات.
– هونەر دەتوانێت زۆر شتی گرنگ بکات، بچێتە زۆر شوێنەوە، نەک تەنها وا بناسڕێت کە تابلۆیەکە لە گەلەریەک هەڵدەواسرێت.
– خراپی سستەمی پەروەردە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا مرۆڤێکی تەندروست پێناگەیەنێت. بە پێجەوانەوە، مرۆڤی تووڕە وپڕ لە ڕق بەرهەمدێنێت.
– بۆ هونەرمەند کارکرن لە بابەتێکی دیاریکراودا زۆر هاوکار دەبێت بۆ گەشەکردن وبەرەو پیشچونی ئیشە هونەرییەکانی.
– شارەزایی هونەرمەندی هاوچەرخ لە بواری تەکنیکیدا، یارمەتیدەرە بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتنی کارە هونەریەکانی…