هونەر لە بازنەدا – سفر – هونەر
گفتوگۆی ئاڤان عومەر لەگەڵ هونەرمەند وەلید ستی دەربارەی کارو چالاکی هونەریەکانی هونەرمەند بە تایبەتی و هونەری هاوچەرخ بە گشتی هەندێک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە:
- هەمیشە هۆکاری سیاسی کاریگەری گەورەی هەبووە لە بڕیارەکانی گەنج و هونەرمەند بۆ خوێندن و کارکردنی هونەری لە ئێراق دا.
- گرنگە بۆ هونەرمەند سەرەتا ماتریاڵەکان بناسێت وئەزمونیان بکات، پاشان بابەتی هەبێت.
- هونەر هەر وەک زانست هەمیشە لە گۆڕانکاریدایە. هەروەها ئێمە وەک تاک تێگەیشتنمان بۆ هەموو شتێک، بۆ خۆمان، بۆ مێژوو وە سیاسەت ونیشتمان لە گۆراندایە. بۆیە هونەرمەند پێویستە بە ئاگابیت و کراوەبیت بۆ شتی نوێ، کە بە پێی سەردەم جیاوازە.
- زۆر گرنگە بابەتە تایبەتیەکان بە شێوەیەک لە ناو فۆڕمە هونەریەکاندا دابڕێژرێنەوە، کە پەیوەندی هەبێت بە هەموو ئازارو هەستێکی مرۆڤایەتیەوە، نەک تەنها ناوچەیەکی دیاریکراوەوە.
- لە کاری هونەریدا لە کوردستان بابەت زاڵە بەسەر فۆرمدا، ئەوەش لەو ناخۆشی و کێشانەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئێمە تییدا دەژین.
- هونەرمەند دەبیت بەردەوام ئیش بکات بۆ ئەوەی سەرکەوتوبێت، چونکە ئەمە پرۆسێسە، تۆ کات و ووزەو ژیانی خۆت دەدەیت بەو کارەت، ئەویش شتێکت پێدەدات.
- ئەو سنورەی لە نێوان بوارەکانی وەک شانۆو شێوەکاری و نوسین دا هەیە لە کوردستان، کێشەیەکی زۆر گەورەیە. ئەمانە لەگەڵ سنوری نیوان شارەکان و قەزاو ناحیەکان، کە ئاگایان لە چالاکی یەک نیەو یەک ناناسن.