هونەر لەبازنەدا
پڕۆژەی سفر
ئاڤان عومەر
گفتوگۆ دەربارەی هونەری هاوچەرخ لەگەڵ هونەرمەند (سامان ڕەش) دەربارەی ئەزموونی هونەری شێوەکاریە لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە هەولێر و سلێمانی بەگشتی و ئەزموونی سامان و دەستەی تەم بە تایبەتی.
هەندێک هيڵی سەرەکی گفتوگۆکە:
-لەساڵانی هەشتاکاندا هونەرمەندانی شێوەکار زیاتر فۆرمی ئیشەکانیان بە ڕەمز دەکێشا، بابەتەکانیشتان شۆڕشگێڕی و سیاسی بوو.
-پەیوەندی لەنێوان هونەرمەندانی شێوەکار و شانۆکار و ئەدیبەکان زۆر پتەو و گرنگ بوو، کاریگەریان لەسەر یەک زۆر هەبوو لە ساڵانی نەوەدەکاندا.
-هەڵواسینی هەرشتێک یا هیچ شتيک لە شوێنيکدا؛ ڕاستی ئێمە نامانەويت لە باپیرە نیاندەرتاڵەکانمان بچین. ئەمانە دواندنن لەمەڕ مانیفيستەکانی دەستەی تەم و کە هەوڵیدەدا لە کوردستاندا گۆڕانکاری لە شیوازی باوی نمایشدا بکات.
-شەڕی ناوخۆ وای لە هەمووانکردبوو کە زۆر ڕەشبین بین و وابزانین ژیان تێکچووە بەسەرماندا. لەهەمانکاتدا جەنگێک کە هونەرمەند دەبوو بیکات ئەوە بوو، کە بتوانيت کار بکات و ئیشی خۆی بکات و نمایش بکات. ئەو بارودۆخە تەواو کاریگەری زۆری هەبوو بەسەر چۆنیەتی کارکردنەوە.
-کارکردن بە ماتریاڵی جیاواز، نمایش لە چایخانە و دوکان و سەرجادەکاندا، هەروەها تيکەڵکردنی فەزای گشتی وگەلەری نمایش. هەموو ئەمانە لە کارە جیاوازەکانی دەستەی تەم بوولە ساڵی نەوەداکاندا.