هونەر لەبازنەدا
پڕۆژەی سفر – هونەر
گفتوگۆی ئاڤان عومەر لە گەڵ سالار مەجید، دەربارەی `گەلەری سالار` وەک ناوەندێکی هونەری کاریگەر لە میژووی شاری سلێمانی و دەیەی نەوەدەکان دا.
لەم گفتوگۆیەدا؛ سەرەتای گەلەریەکە و چۆنیەتی کارکردنی و ئەو ئەزموونە جیاوازانەی لەوێدا ئەنجامدراوە، باسدەکرێت. لەپاڵ ئەمەدا پەی بردن وکارکردن بە میدیەم و ماتریاڵی و شێوازی جیاوازی نمایش لای هونەرمەند سالار مەجید بەشێکی تری گفتوگۆکەیە
هەندێک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە:
- دوای ئەو هەموو بێدەنگی و ترس و چەپاندنەی کە پێشتتر لە زەمەنی سەدامی دیکتاۆردا هەبوو، لە دوای ڕاپەڕین، چالاکی و نمایشی هونەری بەجۆرێک زۆر بوون، وەک تەقینەوەیەکی لەپڕ وەها بوو.
- گەلەری سالار وەک شوێنێکی گرنگ لە ئەنجامی بۆشایی گەورە و پێویستیەکی زۆر لە ناوەندی هونەری و ڕۆشنبیری دەیەی نەوەدەکانەوە دروست بوو.
- خۆشەویستی و گرنگیدان بە هونەر، وایکردبوو کە پێکەوەبوون و کاری باش ئەنجامبدرێت. تەنانەت بە بێ بودجە کاردەکرا و چالاکی هونەری زۆرو گرنگ ئەنجامدەدرا. واتە خراپی باری ئابوری لەو کاتەدا نەبوونە ڕێگر لەبەردەم کۆبونەوەو کارکردندا.
- کاتێک هونەرمەند کێشەبەندی هونەری هەبێت لەبەرامبەر جیهاندا، ویستی هەبێت و وێڵ بێت، بێگومان ڕێگا دەدۆزێتەوە و داهێنان دەکات، بێ گوێدانە ئەوەی کە ئەوانیتر چۆن کارەکەی هەڵدەسەنگێنن.
- دووبارەکردنەوەی ئەزمونێک کە لە ڕابوردوودا ڕویداوە مەحاڵە، بەڵام کاتێک هونەرمەند لە بایۆگرافی و ڕووداوەکانی ڕابوردووی خۆیدا کاردەکات. ئایدیایەک دەخاتە ڕوو دووبارە کردنەوە نییە، بەڵکو بەرجەستەکردنی ساتەوەختێکە کە تاک لە ناو گشت دا ئەزموونی دەکات.
فەرموون لەگەڵ دەقی گفتوگۆکەدا؛