-
كۆنفراسێك ده‌رباره‌ی توندوتیژی سێكسی له‌كوردستانی ئێراق، شانسێك ده‌به‌خشێت به ژنان بۆئه‌وه‌ی گو‌زارش له ئه‌زموونه‌كانی خۆیان بكه‌ن، شانسێك ده‌مێك بوو ده‌بوایه هه‌یانبێت.
– گروپی سۆفیا له (٢٢ ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٩) كۆنفراسێكی له ژێر ناوی (توندوتیژی سێكسی) له شاری سلێمانی ئه‌نجامدا. چه‌نده‌ها لێكۆڵه‌ر و فێمنیست له بریتانیا و سوێد و ناوخۆی كوردستانه‌وه به‌شداربوون. به‌شداربووانی وه‌ك؛ هۆزان مه‌حمود، جولی بندل و شارا تاهیر و له‌نجه خاوێ و هاریه‌ت ویسترج و نه‌زه‌ندبه‌گیخانی به‌شداربوون و پرۆفیسۆر (لیس كێلی) به سكایپ به‌شداریكرد.
(جولی بندل) ی نوسه‌ری ئه‌م گوتاره، یه‌كێكه له فێمنیسته دیاره‌كانی جیهان و ڕۆژنامه‌نوسێكی به‌توانایه و بۆ ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی ده‌نوسێت. جولی له‌هه‌موو دونیادا له دژی بازرگانیكردن به ژنانه‌وه چالاك بووه و له وڵاتانی وه‌ك یۆگۆسلاڤیای پێشوو و ئه‌فریقا و ڕۆمانیا و زۆربه‌ی وڵاتاندا له‌دژی توندوتیژی سێكسی و بازرگانیكردن به‌ژنانه‌وه نوسیوویوتی، و به كرده‌یش دژایه‌تی ئه‌م دیارده‌یه‌ی كردووه. جولی ئه‌مجاره له سلێمانی بوو و له‌م گوتاره‌دا ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌زموونی خۆی له‌كۆنفراسه‌كه‌دا و بابه‌تی توندوتیژی سێكسی له‌ناوچه‌كه‌دا…. كو‌لتور مه‌گه‌زین
كاتێك له (هۆزان مه‌حمود) ی فێمێنستی كورد و ئه‌كتیڤیسته‌وه ئیمێلێكم پێگه‌یشت، داوای ئه‌وه‌ی لێكردم؛ كه ئایا ده‌توانم به‌شداری كۆنفراسێك بكه‌م له كوردستانی ئێراق كه كۆنفراسه‌كه له دژی توندوتیژی سێكسیه له‌دژی كچان و ژنان؟… له ڕاستیدا زۆر به‌زه‌حمه‌ت توانیم سه‌رسامی و حه‌ماسی خۆم بۆ ئه‌م كاره بشارمه‌وه.
هۆزان مه‌حمود یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه‌مپینی كردووه بۆ مافی ژنانی كورد و ئێراق و له دژی (كوشتنی ناموسی ) و ده‌ستدرێژێكردن و لاقه‌كردن و فڕاندنی ژنانی ئێراق كاریكردووه. یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه‌مپین بوو له دژی (یاسای شه‌ریعه) كه هه‌وڵی چه‌سپاندنی ده‌درا. هه‌روه‌ها هۆزان پشتگیری له (گروپی سۆفیا ) ده‌كات، كه گروپێكن به ڕێژه‌یی چل فێمێنیست ده‌بن.
ژنانی كورد دێرزه‌مانێكه به‌شدارن له به‌رگری چه‌كدارانه و ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیان هه‌بوو له كۆتایی هێنان به حوكمی سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆر.
سه‌رباری ئه‌و مێژووه پڕ شكۆدارییه له به‌رگری له دژی ڕژێمی تۆتالیتاری، كۆنفراسه‌كه له شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا، ئه‌م كاره جوڵه‌یه‌كی ئازایانه بوو. سێ سه‌د كه‌س هاتبوون بۆ كۆنفراسه‌كه و دووبه‌شی ژن بوون. ڕیزی پێشه‌وه زۆرینه‌ی پیاو بوون و كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت بوون، كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران (قوباد تاڵه‌بانی) و پارێزگاری شار له‌دانیشتوانی ڕیزی پێشه‌وه بوون. یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی گروپی سۆفیا ( له‌نجه خاوێ ) كۆنفراسه‌كه‌ی به گووته‌یه‌ك ده‌ستپێكرد.
دیاره من ڕۆژێك پێشتر له‌نجه خاوێم له قاوه‌خانه‌یه‌كدا بینی بۆئه‌وه‌ی باسی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفراسه‌كه بكه‌ین، له ڕاستیدا ئه‌و زۆر په‌ست و نیگه‌ران بوو له‌وه‌ی یه‌كێك له مامۆستا ئه‌كادیمییه‌كان كه ده‌بوایه به‌شدار بێت، له‌پڕێكدا كشاوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی (ئاڕاسته و بابه‌تی كۆنفراسه‌كه) بووه. له‌نجه خاوێ گووتی؛ “ئه‌وانه فێمنستی به له‌شفرۆشی و ئێمه به به‌دڕه‌وشت تێده‌گه‌ن”
دیاره من له‌هه‌ندێك ژنانی گروپه‌كه‌وه ئه‌وه‌م بیست كه هه‌ندێكیان له‌وه ده‌ترسان ببنه ئامانجێك بۆ تانه و ته‌شه‌ری پیاوان. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناوی (شه‌رف) ی كچان و ژنانی لێده‌نێن، له‌كه‌داری بكه‌ن. هه‌موو ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌كه‌داركردن له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌م ژنانه دژی توندوتیژی نێرینه و توندوتیژی دژی ژنان ده‌نگی خۆیان به‌رزكرۆدته‌وه. له‌نجه خاوێ ته‌مه‌نی بیست و شه‌ش ساڵه و پارێزه‌ره و عه‌یامێكه فێمینسته و خۆبه‌خشانه بۆ قوربانیانی بازرگانی سێكسی كاریكردووه و پشتگیری ئه‌وانه‌ی كردووه كه ده‌رامه‌تیان كه‌مه و قوربانی توندوتیژی خێزانین.
له‌ساڵی ٢٠١٦ دا له‌نجه خاوێ (گروپی سۆفیا) ی دامه‌زراند و ئه‌م گروپه كاری هاندانی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و بونیادنانی هۆشیاری بوو له ناو ژناندا. له ساڵی ٢٠١٧ دا (گروپی سۆفیا) له‌چه‌ند شارێكی دیكه‌ی كوردستان چالاكیان فراوانكرد و له سۆسیال میدیا كه‌مپینێكیان له‌دژی (هه‌راسكردنی سێكسی) به‌رپاكرد، داوایان له ژنان كرد كه نه‌ترسن له‌وه‌ی وێنه‌ی خۆیان له فه‌یسبوك دابنێن و دژایه‌تی كولتوری خراپه‌كاری (له‌كه‌داركردن و توانج) بكه‌ن. ئه‌م هاشتاگه ( #Kurdistanwomenpower – هێزی ژنانی كوردستان) بووه ها‌شتاگێك كه سه‌ده‌ها ژن به‌كاریانهێنا و پشتگیریان لێ‌كرد.
توندوتیژی له دژی ژنان له‌كوردستاندا نه‌خۆشیه‌كی درمه، به‌ڵام من له‌و بڕوایه‌دام كه ئیراده‌یه‌كی كزی سیاسی هه‌یه له‌دژی ئه‌م نه‌خۆشیه درمه. ته‌نانه‌ت به‌ده‌ستنیشانكراوی له‌ناو ژنانی خاوه‌ن پله‌ی سیاسی ناو حكومه‌ت ئه‌م ئیراده‌یه لاوازه. جا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كۆنفراسه سه‌ربه‌خۆیی خۆی و ئازادی ده‌ربڕینی خۆی بپارێزێت، گروپی سۆفیا داوای فه‌ندیان له حكومه‌ت و پارتی سیاسی و ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كردووه و كۆی كۆنفراسه‌كه له‌لایه‌ن سپۆنسۆری ئه‌م و ئه‌وه وه به‌ئه‌نجام گه‌ینرا .
بۆچی ئه‌م كۆنفراسه له كاتی خۆیدا بوو؟ ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه چه‌ند پیاوێك ده‌یانپرسی؛ بۆچی له‌م كاته‌دا باسی كێشه‌ی ژنان ده‌كه‌ن كه ڕۆژئاوا له‌ژێر بۆمباراندایه؟…بێگومان توندوتیژی سێكیش ژیانی ڕاسته‌قینه و به‌رچاوی ژنانه له ناوچه‌كه‌دا و ژنان وه‌ك چه‌كێكی جه‌نگی به‌كارده‌هێنرێن و ئه‌مه له ناوچه‌كه‌دا بۆته ڕۆژانه‌ژیانی ژنان.
هه‌رچه‌نده نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و كوشتنی ناموسی خه‌رجكردووه، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی ٢٠١٨ پێده‌چێت كوشتن و توندوتیژی له دژی ژنان له هه‌ڵچوونێكی ترسناكدا بێت. له‌سه‌ره‌تای ده مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٨ ژماره‌ی قوربانیانی توندوتیژی سێكسی له‌دژی ژنان له بواری گشتی و ته‌نانه‌ت له ژیانی كه‌سیدا ڕوو له‌زیادبووندا بووه. به‌ته‌واویی (٩١) نه‌وه‌د و یه‌ك ژن كوژراون یان خۆیان كوشتووه و ( ٢٠٣) دووسه‌دو سێ ژن به‌هۆی سووتانه‌وه باری ته‌ندروسیان خراپه. تۆماری ده‌ستدرێژكردن و تانه‌ی سێكسی ( ٨٧ ) هه‌شتاو حه‌وت ژن بووه. هه‌روه‌ها زیاتر له حه‌وت هه‌زار ژن ئاشكرایانكردووه كه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه توندوتیژیی جه‌سته‌ییان به‌رامبه‌ركراوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یاسای توندوتیژی سێكسی له‌دژی ژنان یاسایه‌كی لاوازه و كاردانه‌وه‌ی پۆلیس فه‌رامۆشكارییه، هه‌ربۆیه ژماره‌یه‌كی كه‌م له ڕزگاربووانی توندوتیژی سێكسی به فه‌رمی تۆماركراون.
ئه‌م كۆنفراسه بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی شكاند و ده‌نگی قوربانیانی توندوتیژی سێكسی به ئاشكرا و به‌رز له ناو جه‌ماوه‌ردا گوزارشی له خۆی كرد.
هه‌ر له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كۆنفراسه‌كه سكرینێك هه‌بوو و پاشان له پشت په‌رده‌وه ژن له‌دوای ژن چیرۆكی خۆیان ده‌گێڕایه‌وه، دیاره بۆ پاراستنی ژیانیان ده‌نگه‌كانیان گۆڕیبوو به‌جۆرێك كه ده‌نگه ڕه‌سه‌نه‌كه نه‌ناسرێته‌وه و كه‌سه‌كه ئانانوم و نادیار بێت. یه‌كێك له‌و ژنانه دوا ڕسته‌ی چیرۆكی ده‌ستدرێژكردنی سێكسی خۆی گێڕایه‌وه و دوا ڕسته‌ی ئه‌وه‌بوو :
“ ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستدرێژی كرده سه‌رم ئێستا له‌حكومه‌تی هه‌رێمدایه و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه و یاسادانه‌ره”
من له كۆنفراسه‌كه‌دا باسی قاچاخچێتیم كرد به ژنه‌وه كه له كۆی ئێراق و كوردستاندا دیارده‌یه‌كی بڵاوه، باسم له ژنان كرد كه ده‌بنه قوربانی ده‌ستی بازرگانانی سێكس. هه‌روه‌ها باسم له‌وه كرد كه یارمه‌تیه‌كی كز و كه‌می قوربانیانی بازرگانی سێكسی ده‌درێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و شێڵته‌رانه‌ی كه ته‌رخانكراون بۆ داڵده‌دان و ڕزگاركردنی ئه‌م ژنانه له ده‌ست گه‌واده‌كان، چۆڵ و هۆڵه. ساڵی ڕابوردوو (٢٠١٨) به‌ڕێوبه‌ڕی پۆلیسی سلێمانی له لێدوانێكیدا ئاشكرای كرد؛ كه هیچ (له‌شفرۆشخانه) یه‌ك له سلێمانیدا بوونی نییه، و بازرگانی به ژنه‌وه له‌م شاره‌دا بوونی نه‌بووه. كه‌چی من له كۆنفراسه‌كدا پێمگووتن؛ بۆ منێكی بێگانه ته‌نها ده خوله‌كم پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانم كه چه‌ند خوله‌كێك دوور له هۆڵی كۆنفراسه‌كه‌وه، مه‌كته‌بی بازرگانی هاوه‌ڵیكردنی ژنان و له‌شفرۆخانه‌یه‌ك بوونی هه‌یه.
به‌شداربووانی كۆنفراسه‌كه فۆكۆسیان كرده سه‌ر توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانی و ژنكوژی و هه‌راسكردنی سێكسی. قسه‌كه‌ران و به‌شداربووانی كۆنفراسه‌كه پێشنیاری چه‌ند ڕێگه‌چاره‌یه‌كیان كرد وه‌ك؛ ده‌ركردنی یاسای نوێ و سنوورداركردن و سزادانی تاوانباران، هه‌روه‌ها جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر پشتگیری زیاتر بۆ قوربانیانی توندوتیژی سێكسی. له‌مباره‌یه‌وه هۆزان مه‌حمود گووتی:
“ پێویسته ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن شه‌رمه‌زاربكرێن… پیاوان به‌رپرسیارن له‌م كاره نه‌ك ژنان”
یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه له‌لایه‌ن (یه‌كێتی پیاوانی كوردستان) وه ئاڕاسته‌م كرا، ئه‌وه‌ی ده‌رده‌خست كه توڕه‌یه له‌وه‌ی كه پیاوان مافی ئه‌وه‌یان نییه پاره بده‌ن سێكس و پێیگووتم؛ “كه ژنه‌كان خاوه‌نی ڕۆشنبیری سێكسی نه‌بن، ئێوه چاوه‌ڕوانی چیمان لێده‌كه‌ن؟ ئه‌وا له‌م باره‌دا ئێمه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه سێكس بكڕین…”
زۆربه‌ی كۆمێنته‌كان له كۆنفراسه‌كه‌دا له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بوو، هه‌ر بۆیه له‌نجه خاوێ گووتی؛ “ ئێمه ڕێگه‌یه‌كی دوورودرێژمان له‌به‌رده‌مدایه، به‌ڵام به هه‌نگاوێكی مه‌زن ده‌ستمانپێكردووه…”
ڕۆژی دوایی له ڕیستۆرانتێكی نێزك، له‌گه‌ڵ هۆزان مه‌حمود و سی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی سۆفیادا بۆئه‌وه كۆبووینه‌وه كه بیروڕا بگۆڕینه‌وه و چه‌ند ئایدیایه‌ك تاوتوێ بكه‌ین، ده‌رباره‌ی چالاكی دیكه له پێناو كۆتایی هێنان به توندوتیژی نێرسالاریی. له‌نجه خاوێ زۆر دڵخۆش و شاناز بوو به كاره‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام زۆر هیلاك و شه‌كه‌ت دیاربوو. چه‌ند پێشنیارێك گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا، به په‌یوه‌ست به گروپی كچانه‌وه له قوتابخانه‌كان و چۆنێتی گه‌یشتن به‌وه‌ی، كه ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیارانه له‌گه‌ڵ مامۆستای قوتابخانه‌كاندا تاوتوێ بكه‌ن.
من كوردستان‌م به گه‌شبینیه‌وه جێهێشت، به‌وه‌ی كه ئه‌م گروپه له كچانی گه‌نج ده‌توانن ببن به فێمینستانی دواڕۆژ له ناوچه‌كه‌دا. هه‌روه‌ك له‌نجه گووته‌نی؛ ئێمه ڕێگه‌یه‌كی دوورودرێژمان له‌به‌رده‌مدایه، به‌ڵام به هه‌نگاوێكی مه‌زن ده‌ستماپێكردووه.
سه‌رچاوه به‌زمانی ئینگلیزی؛ گاردیانی بریتانی – ٧ نۆڤمبه‌ری ٢٠١٩ – جولی بندل