هێنری ڤۆلێت، ڕەزیلەتی ئاسایی ، ١٩١٠ Henry Vollet, le Vice d’Asie, 1910

ڕۆجەر کیمبڵ، ڕیمۆند ئارۆن و هێزی بیرۆکەکان


Loading

ڕیمۆند ئارۆن و هێزی بیرۆکەکان

نووسینی: ڕۆگەر کیمبڵ

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە*: ڕامان خالید

 

ئەوە هەڵبژاردنی ئێمەیە بۆ چاک و خراپ کە کەسایەتی ئێمە دیاری دەکات، نەک بیرکردنەوەمان بۆ بابەتی چاکە و خراپە.”

ئەرستۆتالیی  – ئیتیکی نیۆماتیک – Nicomachean Ethics

 

“زۆرجار دیسپۆتیزم(حکومەتی ستەمکار) لەژێر ناوی ئازادیەوە جێگیر بووە، کە بەپێی ئەزموون ئەبێت ئاگاداربین، کە پێویستە حوکمدانەکانمان بۆ لایەنەکان بەگوێرەیکردارەکانیان بێت نەوەک بانگەشەکانیان.”

ڕیمۆند ئاڕۆن – تریاکی ڕۆشنبیران

 

بیرکردنەوەیەکی مەترسیداری سانتایانا ئەوەیە: ” ئەوانەی کە ناتوانن ڕابردوو لەبیر بکەن، مەحکومن بە دووبارەکردنەوەی.” لانیکەم ئەوەندەی پەیوەندی بە جیهانیبیرۆکەکانەوە هەیە، ئەوەندەش پەیوەندی بە جیهانی کردارەوە هەیە. ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە پێداچوونەوە بۆ خوێندنەوەکان گرینگ بێت. کات ڕێگەیەکی توندیهەیە بۆ دامرکاندنەوە و بێدەنگکردنی ڕاستیەکان، بێدەنگکردنی بانگەشەکانی خۆی لەسەر سەرنجەکانی ئێمە. ئەو ئامۆژگاریانەی دوێنێ گوێمان لێبوو ئەوڕۆ لەبیرمانچوونەتەوە. هیچ فریاگوزارێک دەستی وەرنەئەدا لە هێشتنەوەی ئەو وانانە بە تازەیی. سروشتی مرۆڤ بەردەوامە، ئەو وەسوەسە و هەڵانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوەناگۆڕێت، بەڵام لەبەر ئەوەی هەلومەرجەکان هەمیشە دەگۆڕدرێن ڕاستیەکان پێویستیان بەدووبارە باسکردنەوە هەیە، بۆ ئەوەی بمێننەوە. سەندنەوەی ڕاستی، دووبارەخوێندنەوەی یەکێکە لە دەوڵەمەنترین سەرچاوەکانی باسکردنەوەمان.

خستنە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو شتانەی کە ڕۆژێک دەمانزانی، ئەوەی کە هێشتا بەشێکیمان لەبیرە، پێداچوونەوە دەتوانێت ئێمە بگەڕێنێتەوە بۆ قەناعەتێکی هەڵە. بوژانەوەی تێگەیشتنێک کە ئێمە دابڕاین و بێبەش بووین لێی. دووبارە خوێندنەوە ئەوەمان بیردەخاتەوە کە هیچ شتێک لەوە گرینگتر نییە کە لەڕاستیە کۆنەکان دووبارەئەدۆزرێتەوە، وەک: هاوڕێیەتی، کە ئینتما بەهۆی ئاشنابوونی پێشترەوە لەگەڵ یەک قووڵتر دەبێتەوە.

بەربەستەکانی دووبارە خوێندنەوە زۆرن، تەمبەڵی بەشێکە لەوە، بێگومان هەروەها سەرقاڵیەکی سادەش، هەروەها ئەو مۆدێرنە بەشێوەیەکی سەیر هەڵەکان بەرەو پێشەوەئەبات، هەروەها چەند بابەتی بێزارکەر بوونی هەیە، یان چەند بەرهەمی گرینگ وەرگێڕدراوە و چاپیان بۆ دەرچووە؟ کتێبخانەکان هەن، بەڵێ، بەڵام ئەو کتێبانەی کەتەنیا لە کتێبخانەکاندا بەردەستن بەگشتی ڕۆلێکی کەمتر دەگێڕن لە گفتوگۆی کولتووری هاوچەرخدا. ئەوە دەمگەڕێنێتەوە بۆ شاکارەی ئاڕۆن؛تریاکی ڕۆشنبیران.

پێشبینی ئەکەم، ئەوەی ئەو وتارە ئەخوێنێتەوە شتێکیش لەبارەی کتێبەکەوە ئەزانێت، زۆرکەس دەیانخوێندەوە، یان لانیکەم خوێندوویانەتەوە، لە ساڵی 1955 لە فەڕەنسابڵاوکرایەوە، لە لوتکەی جەنگی ساردا، هەستێکی دەستبەجێ بوو. لە ئەمەریکاشدا سەرنجیان دا کاتێک لە ساڵی 1957 وەرگێڕانە ئینگلیزیەکەی بڵاوکراوە. لەنووسینێکی نیۆڕک تایمزدا، کرین برینتۆن قسەی لەبارەوە کرد وتی کتێبەکە ” جۆرێک لە شرۆڤەی بەڕێوەبردنی جیهانی ڕۆژئاوایە.” بابەتەکەی ئارۆن سەرسوڕهێنبوو پێی وابوو ناڕێکی ئەخڵاقی و زهنی بەهۆی پابەندبوون بەهەندێک ئایدۆلۆژیادا دێت.ئەو پرسیاری ئەوەی کرد بۆچی ڕۆشنبیران بێبەزەین بەرامبەر خەوشەکانیدیموکڕاسی، بەڵام ئامادەن بەرگەی خراپترین تاوانەکان بگرن کە لەژێر ناوی بیروباوەڕێکی ڕاستەوە؟ ئارۆن ئەو وتەیەی ماڕکسی پێچەوانە کردەوە کە ڕەخنەی لەئاینگرتووە، “ئاین تلیاکی گەلانە” ئەو وتەکەی سیلۆن وایڵ ئەهێنێتەوە، ” بێگومان ماڕکسیزم ئاینێکە، لەکەمترین وشەدا، بەردەوام بەکارهێنراوە وەک تلیاکێک بۆ خەڵک.”

لەڕاستیدا و خۆشبەختانە وایڵ تەنیا لەبەشێکیا ڕاست بوو ماڕکسیزم و هاوشێوەکانی هەرگیز نەبوون بە تلیاکی خەڵک، بەڵام بەدڵنیاییەوە بوو بە تلیاکی ئەو بەشەی کەئاڕۆن شیکردنەوەی لەسەر ئەکردن ئەویش ڕۆشنبیرانن.

هێنری ڤۆلێت، ڕەزیلەتی ئاسایی ، ١٩١٠
Henry Vollet, le Vice d’Asie,
1910

 

تریاکی ڕۆشنبیران بووە کتێبێکی سەرەکی سەدەی بیستەم، بەشداریەکی سەرەکی پێویستی هەبوو بۆ تێگەیشتن لە کەمتەرخەمی و دانبەخۆداگرتنی ڕۆشنبیران، هەروەهائەدەبیاتی ناڕازی ڕۆشنبیر، مانسفێڵد وەک پاشکۆیەک لە “دەمارگیری، وردبینی، باوەڕ” نووسی کە وەڵامدانەوەیەکی درێژ بوو بۆ ڕەخنەگرانی ئاڕۆن ساڵی 1956 بڵاوی کردەوە. هەروەک مانسفێڵد ئاماژەی پێدەکات، تلیاکی ڕۆشنبیران بەڵگەنامەیەکی پێشەنگی جەنگی سارد بوو، ململانێیەک بوو کە لەجیاتی چەکەکان، بەوشەبەڕێوەئەچوو، بەڵام بەمانای ئەوە نایەت ئەوە کتێبێکە دەربارەی ڕابردوو. ئەو شێواندنەی کە ئارۆن شیکاریان بۆ کردوون ، هێشتا هەر درێژەی هەیە تەنانەت ئەوفیگەرانەی کە نوێنەرایەتیان دەکەن و گۆڕانکاریان بەسەرداهاتووە. کە یەکێکە لەڕێگاکانی وتنی تلیاکی ڕۆشنبیرەکان کتێبێکە بۆ دووبارە پێداچوونەوە لە شتەکان،سوودی هەیە ئەویش بەخوێندنەوەی کتێبەکە.

ئارۆن لە ساڵی 1983 کۆچی دوایی کرد، پەیکەرێکی نیمچە لەبیرکراوە کە لەژیانی ڕۆشنبیری سەدەی 20 بەشداری هەبوو، هەندێجار فەیلەسوف بوو، هەروەهاکۆمەڵناس، هەندێجاریش ڕۆژنامەنووس بوو، لەسەرووی هەموو شتێکەوەش وتەبێژی دەگمەنترین فۆڕمی ئایدیالیزم بوو، ئایدیالیزمی هەستی هاوبەش. ئالان بلوم دوایمردنی ئارۆن نووسیویەتی: ” ئەو پیاوەی بۆ پەنجا ساڵ ڕاست بوو دەربارەی ئەو ئەلتەرناتیڤە سیاسیانەی کە لەبەر دەستمانن. لەبارەی هیتلەر ڕاست بوو، لەبارەی ستالینڕاستبوو. ڕاستبوو دەربارەی ڕژێمەکانی ڕۆژئاوا کە بەهەموو کەموکوڕیەکانیان باشترین و تاکەی هیوای مرۆڤایەتین.” بلوم لەکۆتاییدا وتی:  “ئەو جۆرە مرۆڤەی کەپێویستە بۆ دیموکڕاسی، پێویستە ئەو دوو تایبەتمەندیەی تیاهەبێت، یەکەم: پەروەردەی ڕای گشتی هەبێت، دووەم: هەم بەڕاستی فێربێت و کەسێکی ژیربێت. ئارۆننزیکی چل کتێبی نووسیوە، لەسەر مێژوو و هەڵسوکەوتەکانی جەنگ و هەروەها سەبارەت بەئاسۆی کەلتووری سیاسی فەڕەنسا، شڕۆڤەکارێکی سیاسی ماندوونەناسبوو بۆ نزیکەی سێ دەیە.”

ئەو ڕاستیەی کە ئارۆن لەلایەن چەپەکانەوە ڕقیان لێدەبوویەوە مانای ئەوەنەبوو کە ئەو بەرگری لەبەرەی ڕاست دەکرد، بەپێچەوانەوە هەمیشە تاڕادەیەک خۆی بەپیاوێکیچەپ دەزانی، بەڵام دواتر لەچەپێکی ناماڕکسی ڕۆیشت بەرەو لیبرالیزم. بلوم بەشێوەیەکی گونجاو ناونیشانی وتارەکەی دانا لەسەر ئارۆن،” دوا لیبراڵەکان”  کە پێیوابوو ڕەخنەکانی ئارۆن لەچەپ تەنها ڕەتکردنەوە نەبوو بەڵکو درێژکراوەی لیبڕالیزمەکەی بوو.

دیسانەوە، ئەو گۆرانە نیشانەی دەستبەرداربوون نەبوو لە بیرۆکە تازەکان، بەڵکو داننانێکی پێگەیشتوو بوو بۆ ئەو بیرۆکانەی شایەنی ڕێزلێگرتنن، کە دەتوانرێتبەدیبهێنرێن بەبێ وێرانکردنی ئەو شتەی کە بانگەشەی لەبۆ ئەکەن. لەو چوارچێوەیەدا، شێڵز باسی لە “پەڕۆشی جیاکاری بۆ بیرۆکە ڕۆشنگەریەکانی ئارۆن کرد”. ئەوبیرۆکانەی کە جێگای پرس و قسەکردن بوون بە شێوەیەکی دیاری باوەڕیان بەهێزی ئەقڵ هەبووە؛ جیاکاریەکەی ئارۆن خۆی لە دانپێدانانەکەیدا نیشان ئەدات کەدەسەڵاتی ئەقڵ هەمیشە سنوورداربووە. واتە ئەگەر ئارۆن مناڵێکی دڵسۆزی ڕۆشنگەری بووبێت لە ڕوانگە سیکۆلار و مرۆڤایەتیەکەی، هەروەها دژایەتی ئەقڵ بۆخورافات، بەڵام لە زۆر ڕووەوە وەک کوڕێکی دڵسۆزی کۆمەڵگای سونەتی وابوو، کە بۆ زۆرێک لە بیرمەندە ڕۆشنگەرەکان ئەوە وەک ئیعراجیەک ئەبینرا. بیرکردنەوەی ڕۆشنگەر مەیلی بۆ بیرکردنەوەی ڕووکەشانە هەیە، چونکە چەکی ڕەخنە دژی هەموو بیروباوەڕێکە، جگە لە باوەڕەکەی بەهێزی ئەقڵ، ئارۆن بەخستنەڕووی بیرۆکەکانی خۆی لەژێر هەمان لێکۆڵینەوەدا کە کە بۆ نەیارەکانی خۆی تەرخان کردبوو، خۆی لە بەرپرسیارەتیەکی مەترسیداری ڕۆشنگەریبەدوورگرت، لە بەرگریکردن لەئازادی فێرکاری ئاینی نووسیویەتی: ” بێباوەڕ بەرگری لەئازادی خۆی دەکات”، بەخشندەیی ڕوحی ئارۆن فاکتەرێک بوو بۆ دانپێدانانیئەوەی کە واقیع ئاڵۆزە، زانین سنووردارە و کردارەکان بنچینەین. شێڵز نووسی: زۆر زوو گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە بێ بەهابوون و نەزۆکی ئیدانەکردنی ئەخڵاقی وڕاگەیاندنە بەرزەکان، داواکاری بۆ کامڵ بوون و هەڵسەنگاندنی ئەو دۆخەی بەردەست بەپێی ستانداردەکانی کامڵ بوون تەماشا دەکرێت. هەروەک ئارۆن لەتلیاکیڕۆشنبیران نووسیویەتی: “هەموو ڕژێمێکی ناسراو جێگای لۆمەکردنە هەتا ئەگەر پەیوەندی هەبێت بەو بیرۆکە ئەبستڕاکتانەوە وەک یەکسانی یان ئازادی.”

بەشێک لەژیانی سەرەکی ڕیمۆند ئاڕۆن بەرپرسیارەتی بوو، بەڵام ئەو بەرپرسیارەتیە میتافیزیکە و ئۆنتۆلۆجیەی ناڵێم بەمانا سارتەریەکەی کە “بەرپرسیارێتیە لەخودیخۆی” کە ئازادیەکی لێپرسراوانە و بێ بنەما و پووچ بوو. بەڵکو جێبەجێکردنی ئەزموونێک کە پێویستی بە فەزیڵەت و وردبینی هەیە. ئارۆن تێگەیشت کە حیکمەتیسیاسی  توانای هەڵبژاردنی باشترین ئاراستەی کارکردنی هەیە. تەنانەت ئەو کاتانەشی کە باشترین ئاراستە بوونی نییە کە هەمیشە هەروابووە. لە دوا وشەشدا هەرپێداگری کرد و وتی: ” هەرگیز نەگوتراوە مرۆڤ نابێت حوکم لەسەر دوژمنەکانی بکات، چونکە هۆکارەکەی دادەنرێت وەک ڕاستیەکی موتڵەق. “

ئارۆن لەتریاکی ڕۆشنبیراندا نووسیویەتی: “کە شیعری ئایدۆلۆژیا دەخاتە خزمەتی نووسینی واقعەوە.” ئەوەی ئارۆن بەئەفسانەی شۆڕش ناوی بردووە وەک ئەفسانەیچەپ و ئەفسانەی پڕۆلیتاریا، کە ئەو فریودانە بەهۆی سۆز و خۆشەویستیەکی دنیایەکی شیعریەوە ئارەزووکردن بۆی، ئەو وەهمە دەهێنێتە ئاراوە کە هەموو شتەکانمومکینن، کە هەموو شتێک و هەر دامودەزگایەکی کۆن و سروشتی مرۆڤ دەتوانرێت بگۆڕدرێت و بتوێنرێتەوە بەهۆی کردەیەکی شۆڕشگێڕانەوە. بەهۆی دۆکترینیحەتمییەتی مێژووییەوە، کە بیرۆکەیەکی ئەهریمەنی بوو هیگڵ باسی لێوەکرد، دواتر ماڕکس دەستی بەسەرداگرت، بووە ڕەچەتەی وەهمی شۆڕش و ستەمکاریدیکتاتۆرانە و دروستکردنی گولاگەکان لەپێناو دەرخستنی ئەو دیالێکتیکەدا. ئەوە وەک یەکەم کاریگەری تریاکی ڕۆشنبیران بوو کە خۆشی و گەشبینیەکی بێ سنووریدروستکرد کە بووە هۆی بێهۆشیەکی زۆر.

پێچەوانەی بەرەی شۆڕشگێڕی، لایەنی ڕێفۆرمخوازەکان دان بەوەدادەنێن کە پێشکەوتنی ڕاستەقینە پێویستی بە پڕۆسەیەکی قۆناغ بە قۆناغ هەیە و پڕۆسەیەکی کامڵنییە. یاخیبوون لەواقع بەتایبەت واقعی ناڕێکی سروشتی مرۆڤ گرێنتی ئەمە دەکات. ئاڕۆن دانبەوەدادەنێت کە ڕێکخستنی ژیانی کۆمەڵایەتی لەسەر ئەم زەویە تاڕادەیەک وەڕزکەر دەرئەکەوێت. کاتێکیش بیر لە تێبینیەکەی واڵتەر باگیۆت ئەکەینەوە کە جەوهەری شارستانیەت خۆی بێزارکەرە، هەر داهێنانێکیش لەپێناودامرکاندنەوەی ئەو هەڵچوونە توندەیە. ئەرستۆش ئاماژەی بە ئەمە داوە کە بابەتی سیاسەت بریتیە لەدەستەبەرکردنی ژیانێکی باش، بەڵام ژیانێکی باش چۆن پێکدێت؟ئارۆن بە شارەزاییەوە بیرمان دەخاتەوە کە زۆرجار زیادەڕۆیکردن لەو وەڵامە ڕەنگە بەرەو خراپتربوونمان ببات. وەک ئەوەی کۆمەنیستەکان بەڵێنی هەموو شتێکیانئەدا، کە مەیلیان لەگەیاندنی نەهامەتی و هەژاری هەبوو، لێرەوە کۆمۆنیزم بەتەواوی ڕەتئەکاتەوە:

کۆمۆنیزم پەیامێکی ئابڕوبەرانەی دنیای ڕۆژئاوایە، خولیای خۆی ئەپارێزێت بۆ داگیرکردنی سروشت، بۆ بەرەوپێشبردنی بەشە سادەکەی، بەڵام ئەو شتە دەکاتە قوربانیکە پێویستە بمێنێتەوە وەک دڵ و ڕووحی سەرگەرمیە بێکۆتاییەکانی مرۆڤ: وەک ئازادی لێکۆڵینەوە، ئازادی مشت ومڕ، ئازادی ڕەخنەگرتن و دەنگدان.

ڕەنگە ئەو جۆرە ئازادییانە زیاتر پیادەبکرێن، بەراورد بە دیدگای کۆمەڵگایەکی بێ چین کە ئازادی تێیدا زاڵە نایەکسانی بۆ هەمیشە لەناوچووە(چونکە واقع بەو جۆرە نییەکە وا وێنای بۆ دەکەن) چونکە بیرۆکەی لەو شێوەیە لەوێنەیەک زیاتر لەهیچی تر ناچێت کە لەکتێبی وێنەی منداڵاندا هەیە.

بۆ ئاڕۆن بابەتەکە بژاردەیەکی ڕادیکاڵانە نەبوو بەڵکو چارەسەرێکی ناڕوون بوو، بەردەوام بەو جۆرە لەمرۆڤی دەڕوانی کە هەیە نەک وەک ئەوەی کە بیریلێدەکرایەوە.

ئەڵێت: ” لەبەر مەترسی تاوانبارکردنم بە کەسێکی سینیزم، ڕەتی دەکەمەوە هیچ نەزمێکی کۆمەڵایەتی بێتە ئاراوە لەسەر بنەمای فەزیڵەت و بێ بەرژەوەندی هاوڵاتیان.” دوای ئادەم سمیس و لیبراڵە کلاسیکەکانی تر، ئاڕۆن سەیری هەڵەکانی مرۆڤی کرد، بۆ ئەوەی وزەیان هەبێت بۆ کەمکردنەوەی کەم و کوڕیەکان، بەپێچەوانەیماڕکسیستەکان، لیبراڵەکان مرۆڤ لەبنەڕەتدا بەناتەواو دەزانن، هەروەها لەبەشێک بەرپرسیارەتیە کۆمەڵایەتیەکان ئەکشێنە بەجێی دێڵن بۆ سیستەم کە باشیەکەی بەهۆیچەندین کرداری بێشومارەوەیە، نەوەک بەهۆی بابەتی هەڵبژاردنی ئاگاییەوە. لەدوا سەرنجدا ئەو بەژدارە لەو ڕەشبینیە کە پێی وایە سیاسەت دروستکردنی ئەوهەلومەرجەیە کە خراپەکاریەکانی مرۆڤ بەشداربێت لەچاکەی دەوڵەتدا.

تەواو

 

سەرچاوە: 

https://newcriterion.com/issues/2001/5/raymond-aron-the-power-of-ideas*

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌