یەک هەنگاو بۆ پێشەوە ٢٠١٥ هەنگاو بۆ دواوەوە

Loading


یەک هەنگاو بۆ پێشەوە ٢٠١٥ هەنگاو بۆ دواوەوە.
بەڕیوەبەری گشتی،لەگەڵ شێوەکارانی سلێمانی کۆبووەوە

 

ئێمە لەم چۆرە کۆبونەوە یانە چی بەدیئەکین، چۆنێتی بیرکردنەوە لە کێشەکان و دانانی چارەسەر بۆ ئەو کێشانە کە وەک نەخۆشی موزمنی لێهاتووە لە کۆبونەکەدا باس لەمانەی خوارەوە دەکات:

 


١ ئەکتیڤ کردنی هونەری شێوەکاری
٢ پلانی گونجاو
٣ گەلەریەکانی شار


لێرەوە دەڵێم؛  بەئەکتیڤ کردنی هونەری شێوەکاری و دانانی پلانی گونجاو بۆ ئەو پێشانگایانەی کە لەگەلەریەکان نمایشدەکرێن. کەواتە دەبێت کۆی گشت سوستێم و جۆری بیرکردنەوە و چۆنێتی کارکردن و تیوریەکانتان و کەسەکان و پۆستەکان بخەنە ژێر پرسیارەوە!

بابەکر دڕەیی  (گۆڕان) بەڕێوبەڕی فەرمانگەی ڕۆشنبیری لەگەڵ هونەرمەندان کۆبۆتەوە .  ٢٠١٥
بابەکر دڕەیی (گۆڕان) بەڕێوبەڕی فەرمانگەی ڕۆشنبیری لەگەڵ هونەرمەندان کۆبۆتەوە . ٢٠١٥

گومانتان لە سەر هەموو ئەو شتانە هەبێت کە کردووتانە لە ڕابووردودا و ئەوەی دەتانەوێت بیکەن لە داهاتوودا، ئەمە تەنها هەنگاوی یەکەمە بۆ پێش کۆبونەوەکانتان.
لێرەەوە  چەند پرسیارێک دەکەم ؛  کام گەلەری کە ئێوە دەتانەوێت پێشانگای تیابکەنەوە ؟

گەلەریە شەخسیەکان کە بوجە و پارە لە ئێوە وەردەگرێت و تەنها نمایش بۆ خاوەن گەلەرییەکە دەکاتەوە یان ئەو گەلەریانەی کە خۆتان بەڕێوەی دەبەن و خاوەنی نین و لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکەتان سپۆنسەری بۆ دەکرێت.
پرسیار ؛
وادەزانن تەنها کردنەوەی پێشانگایەک ئیتر ئەوە هونەری شێوەکارییە ئەو پرۆسە گەورەیە کە بەشێکی گەورەی کلتورەکەمانە وا بچوکی دەکەنەوە لە کۆبونەوەیەکدا، کەواتە ئێوەش پێویستان بە ( سازانە ) !