هونەر  لەبازنەدا  پڕۆژەی سفر - هونەر  گفتوگۆی `ئاڤان عومەر` لەگەڵ هونەرمەند عەدالەت گەرمیانی دەربارەی ` ڕێکخراوی ئارت ڕۆل`

هونەر  لەبازنەدا 


Loading

ئاڤان عومەر – هونەرمەندی شێوەکار

هونەر  لەبازنەدا 

پڕۆژەی سفر – هونەر 

گفتوگۆی `ئاڤان عومەر` لەگەڵ هونەرمەند عەدالەت گەرمیانی دەربارەی ` ڕێکخراوی ئارت ڕۆل` کە ڕێکخراویکە بۆ ئاڵوگۆڕی کولتوری و هونەری، لە سەرەتای دەیەی دووهەزارەوە دامەزراوەو تا ئێستا کاردەکات. گفتوگۆکە دەربارەی هەلومەرج و چۆنیەتی دامەزراندن و کارکردنی ڕێکخراوەکە وبەشێک لە پرۆژەو کاروچالاکیەکانیان دەبێت.

 

هەندێک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە

  •  ڕێکخراوی `ئاڕت ڕۆڵ`هەرێـمی کوردستانی کردبووە مەیدانی  کۆبونەوەو گفتوگۆو ئاڵوگۆڕ، لە نێوان ئەوروپا و ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

  • پرۆسەی ئازادی عێراق هەلومەرجێکی گرنگی ڕەخساند بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوی ئارت ڕۆل، بە تایبەتی  بەریتانیا وئەمریکا کە شەڕی ئێراقیان کردبوو، پشگیری زۆری پرۆژەکەیان کرد.

 

  •  پڕۆژەکانی (ئارت ڕۆل) لە بری ئەو شێوازە کارکردنە باوانەی کە لەو کاتەدا لە کوردستان کاری پیدەکرا، زیاتر لەگەل میدیەمە جیاوازەکانی تری هونەری شێوەکاریدا سەروکاری هەبووە و هەیە.

 

  • لە دوای یازدەی سێپتەمبەر، چەمکەکان بە گشتی و ڕۆڵی هونەرو کولتور گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا هات و بەسەردا دیت لە جیهاندا.

 

  • هەمیشە ووڵاتە زلهێزەکان هونەرو کولتور وەک چەکی نەرم بەکاردەهێنن.

 

  • بابەتی جێندەر بۆ ڕێکخراوی ئارت ڕۆڵ هەمیشە جێێ بایەخ و گرنگی پیدان بووە، کاری زۆری لەسەر کردووە، ئامانجەکە ئەوە بووە کە هەوڵ بدات  لە ڕێگەی چالاکی هونەری و کلتوریەوە دۆزی ئافرەت گروتینێکی تری پێبدرێت و بەرەو پیشەوە بچێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌