ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین - ئازاری ٢٠٢٠

‌ كه‌ره‌نتینه‌بوون یه‌كسابوونه‌وه‌ی پرسی وجودیانه‌ی ڕۆحی ماڵه‌  به‌ ڕۆحی جیهان  


Loading

ته‌وه‌ره‌ی گفتوگۆی ڕادوێی ده‌نگی  ئه‌مریكا (ئاسۆ جه‌بار) له‌گه‌ڵ  ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین له‌ چه‌نده‌ها پرسیاردا خۆی به‌رجه‌سته‌ كردبوو بۆ نموونه‌؛  بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە مرۆڤایەتی توشی شۆک کردووە یان نا؟ ئایا مرۆڤایەتی لەم ئەزموونەوە دەبێت بە جۆرێکی دیکەی شارستانی و پتر مرۆڤدۆستانە و ژیاندۆستانە بیربکاتەوە یان کارەساتێکە و تێدەپەڕێت؟

  • چه‌ند بروسكه‌ییه‌كی وه‌ڵامه‌كان:

    + ئێمه‌ی نوسه‌ران و ئاڤانگارده‌كان و هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌مێكه‌ پێش سیاسی و سوستێمه‌كان باسمان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ جیهانی شته‌ بچوكه‌كان دونیای ئێمه‌ی ته‌نیووه‌، گه‌ر ئێمه‌ ئه‌و جیهانه‌ فه‌رامۆش بكه‌ین ئه‌وا ده‌كه‌وینه‌ قه‌یرانی گه‌وره‌وه‌.


    +شارستانیه‌ته‌ گه‌وره‌كان یان بڵێن مۆدێرنه‌ ئه‌و وه‌همه‌یان ڕه‌وییه‌وه،‌ كه‌ ده‌توانن كۆنترۆڵی هه‌موو شتێك بكه‌ن.


    +كه‌ره‌نتینه‌ و به‌ كه‌ره‌نتینه‌بوون پرسێكی وجودیی و یونڤێرساڵییه‌.


    +شارستانیه‌ته‌ گه‌وره‌كان هیچی تر نین جگه‌ له‌هه‌ڵگری ڤایرۆس نه‌بێت.


    +لێره‌وه‌ خه‌می دونیامان به‌ مانا هایدیگه‌رییكه‌ی له‌ بیركردووه‌.


    +گه‌ر هێگڵ به‌ ناپلیۆنی گووتبێت (ڕۆحی دونیا له‌سه‌ر ئه‌سپه‌) ئه‌وا ئێستا ده‌بێت بڵێین (ڕۆحی دونیا له‌سه‌ر كۆرۆنایه‌) ….


    +یۆنانیه‌كان له‌و بڕوایه‌دا بوون، كه‌ ماڵت هه‌بوو بونه‌وه‌رێكی ڕۆحانی له‌گه‌ڵیدا له ‌دایكده‌بێت كه‌ به‌‌ (گینوس) ناویانبردووه‌، به‌ڵام له‌ مۆدێرنه‌دا ده‌مێكه‌ ئه‌و ڕۆحه‌ی ماڵه‌كانی ده‌پاراست ونبووه و كۆچی كردووه‌‌. هه‌ر بۆیه‌ كاتێك كه‌ره‌نتینه‌ ده‌ستپێده‌كات ڕۆحی ماڵ و ڕۆحی جیهان له‌م هاوكێشه‌یه‌دا یه‌كلاده‌بنه‌وه‌.

  • ئه‌مه‌و زۆریتر فه‌رموون گوێبیستی كۆی گفتوگۆ پانزه‌ خوله‌كییه‌كه‌ بن: 

 

https://www.dengiamerika.com/a/5343776.html

 

 

 

 

مافی تایبه‌تی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌دوایه‌. ‌