ئیدوارد مونخ- ڤامپیرII Vampire II, 1896, by Edvard Munch

ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا به‌ده‌ر له‌م دنیایه‌


Loading

ئهم دنیا و ئهو دنیا به‌ده‌ر له‌م دنیایه‌

سه‌باح ڕه‌نجده‌ر – قه‌سیده‌ 

 

 

 

بڵێی جارێكی تر خۆمان له‌ خۆمان ڕابمێنین

ژیان درێژ ببێته‌وه‌

 

                        *          *          *

ئێدوارد مونخ؛ به‌ره‌و دارستان II
Towards the Forest II, 1897/1915 by Edvard Munch. Munch Museum, Oslo

ههڵم تاودهدهم بهرهو ئاسمان

با ببارێ

بهڵا لادهدا و وێنهی ناو كاتی مردوو

دهكاتهوه به هەنگ

بۆ بەهێزكردنی شیلە دەیانڕژێنێتە كۆڵانەكانی شار

شارێك له‌ بیره‌وه‌ریدا خوێنی ناو برینی ده‌رده‌كه‌وێ

كاتژمێریش دهبهمه دواوه

ڕووخساری نوێژكه‌رێك گهڕایهوه ناو یهكهم گزنگ 

شان و ملی دایكی تامهزرۆیی شێلا

له شێوهی شیر ههوێنبوو

خوێنی ناو برینی ناسی و شمشێری ڕووتی درادهست

نهبووه وێنهی ناقۆڵا و پهڵه‌‌یهكی ههڵبزڕكاو

له نزیك ڕێگایهك دانیشتووم و هێز دهخهمهوه ئهژنۆم

ڕۆژ سپێده بدات

به ڕوونییهكی تهواو ڕوون دهچمه ناو شار

ڕووهكی تیشكی سه‌رسوڕهێنه‌ر

ڕهگی دههێنێته ناو دهستی و گهڵاكانی ناكهون

دهشتایییهك كه خاوهنی كلیلهكانی دنیایه

ڕووخساری گهرمی باپیرانی هه‌واڵ كوژراویش

دهرگای شار كلیل و قفڵی نهكهوتووه

له سێبهری كلكی ئهژدیها داندراوه

هاتوچۆ تێیدا دهستی به تاج

بۆ سهری كهس درێژ ناكات

جگه له نهریت و ڕێوڕهسمی پشیله

نامۆ و ناكام لهبهر ئاگری حهوت ماڵان

بهچكه چاونهپشكوتووهكانی گهرم دهكاتهوه

مۆسیقای پێی ئاشنا نابیسترێ

ئاوی شار لێڵ و گرانه

بهڕۆژوو ناتوانێ بیخواتهوه

شیعر و نوێژی هاوڕێ خاكییهكهم

دواڕكات له بهرهبهیاندا ناسینه له چاوێكی گهرمدا

ئاسۆی تێدا سووردهبێت

یان شكۆی ئاههنگێكه

دڵی بۆمان دهكاتهوه و جوانی دههێنێته ناومان

دهستێك دهبێته ههڵگری

ههموو ناو و میوهی درهخته به تهمهنهكان

به دهشتایییهكی تابڵێی ڕوون ڕادهكا

ههناسهیهك وهردهگرێ

چاوی بهرزدهكاتهوه و دهبینێ سوارێك

نهێنی ڕاگرتووه و بۆ لای دێ

بێپهروایی چووهته ڕهگیهوه و لهناو گهشهی دهژی

ئێمهین به دهورییهوه گهرمایی گیانین

هێز دهخاتهوه ئهژنۆی و دێتهوه شار

پهیكهری ناودارهكان كهسمان ناناسنهوه

دهپرسن ئێوه پشتێنی كام پشتن

پێش بهرزكردنهوهی دهستی دوا ماڵئاوایییان

برینهكانیان پاراو نهكراون

خۆیان لهبیرچووهتهوه و تهماشای باڵندهیهك دهكهن

بهسهر هێلكهی بهسهرچوودا كڕكهوتووه

ناوچهوانی درهوشاوهی دهبێته دهشتایییهك كه

خاوهنی كلیلهكانی دنیایه 

باڵندهیهكی ونبوو دێتهوه ناوی و سهرگهردان نافڕن

له گهرمایی باڵهكانیدا

بۆنی خۆشی درهختی كاژ و

گوڵدانی زهماوهند و

له خهو ههستانی دوای ههڵگرتنهوهی گهزۆی خهون و

ڕۆژی ههستانهوه دڵیان بۆمان دهكهنهوه

دژی باڵهكان شهڕ ڕاناگهیهنین

فڕین سێبهره بهسهر ڕێگاكانهوه و ئاواتت دهدا

گوڵهكان له بهیانییهوه چاوهڕوانن ببیندرێن و هێڵهكان ڕوونتربن

به تهنیا دهنكه هێلێك بشكێنه ناو

چاپهست و ئاگری حهسرهتێكی كۆن خۆشكه

به سهد ههزار زمان قسه دهكات

شهرابێكی دۆزیوهتهوه

دهیخاته دڵی هەموو خاوەن پرسەیەك

Madonna, 1895/1902, by Edvard Munch. مادۆنا – ئێدوارد مونخ ١٨٩٥ – ١٩٠٢

دهركهوتن دێت و دهبێته خاوهنی ئاگری پاگژكراوه

ئومێد له هێڵهكانی ئهمپهڕ و ئهوپهڕت دهڕژێنه

ناویهك و له بۆنی گوڵ ناترسی

مشتێك گهنم لهبن كووپهی ماڵ دهچێنیت

زانیت چی له بیرخۆت ببهیتهوه

چیش بهبیر خۆت بهێنیتهوه

دوورییهك وهك سادهیی گوێت لێ دهگرێ

لهناو چاوترووكانهكان وهرتدهگرێ و دهتباته ماڵێك

بهختهوهری تێدا نووستوون و ته‌زووڕێژێك له‌ ڕاسپارده‌

ڕژاوهته سندووقی ڕازیان

جانتاكهت له شانت داگره و كهلوپهلی پێویست جیابكهرهوه

دوودڵ بهسهر پرددا مهوهسته

تكا دهكهم پهله بكه كاتژمێر بخوێنهوه و بپهڕهوه

كیژهكانمان كهزییان به ئاڵای

به سێبهر و ههتاوی تۆوه دهنووسێنن

له ئاواز و یهكهم تهزووی درهوشانهوهدا نقوومن

كهوان دهشكێن و تیر دهكهونه خوارێ

فه‌رمانێك له‌ باڵدا ده‌نگ هه‌ڵدێنێ

لهقلهق له ههولێر هه‌ڵفره‌

دڵهڕاوكێت ههرگیز دوایی نایهت

زێد ناوكه له سێوێكی ئاڵدا

وهك منداڵ گهوره دهبێ و شاخهكانیش بهرزن

كاتێك خهریكین تهماشا دهكهین

مردن بهلاماندا تێپهڕیبوو

مانگیش لەسەر كانیی په‌یام و ئیلهام خەوتووە

ڕوخساری ئاشقێكە لەسەر جوانیی دێتە دەنگ

دەیەوێ هه‌موو ئه‌وانه‌ ببینێ به‌ر له‌و مردوون

                        *          *          *

 

 

ئه‌ی مۆزه‌خانه‌ و شه‌مێ و مۆمێ

ڕسكان و

خه‌مڵین و

تاج و

فه‌نه‌ر

كاتی هاتووه‌

ده‌شتایییه‌ك كه‌ خاوه‌نی كلیله‌كانی دنیایه‌

له‌ خۆی دڵنیابێ و وشه‌ به ‌وشه‌ ژیان فێربێت

چیا به‌ هه‌ڵدێر كۆتایی نایه‌

 

 

هه‌ولێر – كانوونی یهكهمی 2018 

 

 

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌