دەقی پەیامی ئۆجەلان ؛ پڕۆسەی کردنی تورکیا لەوڵاتێکی ناسیونالستی کەمالیەوە بۆ وڵاتێکی موڵتی ناسیونال و فرە کولتور و ئازاد. ..

Loading

بۆ هەموو گەلانمان؛
سلاو لە نەورۆزی گەلانمان و دۆستانیان و ئەوانەی لەگەڵ ئاشتی، یەکسانی و ئازادی و دیموکراسین..
ئەو قەیرانەی سیاسەتی نیولیبرالی سەرمایەداری ئیمپریالیست و نۆکەرایەتی دکتاتۆریەتی ناوچەکە ڕێی لەسەر کردوتەوە،   بەشێوەیەکی زۆر تێکدەرانە کاریگەری لەسەر هەرێمەکەمان  و وڵاتەکەمان کردووە. جیاوازییە ئەتنیکی و ئایینی گەلەکەمان و کولتورەکەمان لەم کەشی قەیرانەدا، ڕووبەڕووی شەڕێکی بێ واتا و دڵڕەقانەی بووه‌تەوە. نە بەها مێژوویی  و سەردەمی و نە ویژدانی و سیاسییەکەمان لە ئاست ئەو تابلۆیەدا هەرگیز بێ دەنگ و دوورەپەرێز نابێت. بە پێچەوانەوە دەستوەردانی بەپەلە، وەک پێداویستییەکی بەرپرسیارێتی سیاسیی و ئەخلاقی و باوەڕی ئایینیمان دەبێنێت.ئەو تێکۆشانەی گەلانی وڵاتەکەمان بۆ دیموکراسی، ئازادی و برایەتی و ئاشتییەکی ئابڕومەندانە بەڕێوەی برد، ئەمڕۆ لە قۆناغێکی مێژوویی دایە. تێکۆشانی پڕ لە ئێشی بزوتنەوەکەمان لە ماوەی چل ساڵ دا بە هەدەر نەچوو، پێی ناوەتە قۆناغێکی

عەبدوڵا ئۆجەلان
عەبدوڵا ئۆجەلان

وەها، کە ناکرێ بەهەمان شێوە بەڕێوەببرێت. مێژوو و گەلانمان داوای چارەسەریەکی دیموکراتی و ئاشتیانە بە پێی ڕۆحی سەردەم. لەسەر ئەو بنەمایەی لە قۆناغی مێژوویی دۆڵمەباخچە دا بەو ڕاگەیاندنەی لە دە خاڵ پێک هاتووە و، لە لایەن هەموومانەوە بە فەرمی ڕاگەیەندرا، ئێمە ڕووبەڕووی دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێین.بە ڕێکەوتن لەسەر ئەو پرەنسیپانەی لە بەیاننامەکەدایە، بانگی بەستنی کۆنگرەیەک بە پێویست و مێژوویی دەبینم، بۆ ئەوەی پەکەکە ئەو تێکۆشانەی نزیکەی سی ساڵە لە دژی تورکیا بەرێوەی دەبات و لە چەک پێکدێت، دوایی بێنێ بۆ دیاری کردنی ستراتیژی و تاکتییکە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی بەپێی ڕۆحی سەردەم. هیوادارم کە لە ئایندەیەکی نزیک دا، لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانە و بە ڕایی کردنی لە لایەن کۆمسیۆنێکی حەقیقەت و ڕووبەڕووبونەوە، کە له‌ ئەندام پەرلەمانی هەنوکەیی و دەستەی چاودێری پێک بێ، بەسەرکەتوانە ئەو کۆنگرەیە ببەسترێت.بەوه‌ی ڕێی ئەو کۆنگرەیە، سەردەمێکی نوێ دەست پێدەکات، بەو سەردەمە نوێیەش لە نیو کۆماری تورکیادا لەسەر بنەمای دەستوری بنەڕەتی، وەک کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و خاوەن ناسنامەیەکی دیموکراتی، پێ دەنێینە نێو قۆناغی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە.بەوپێیە پاشخانی ئەو کۆماری تورکیایەی، کە ٩٠ ساڵە پڕێتی لە شەڕ، دەربازبین و بەرەو ئایندەیەکی  ئاشتی ڕاستەقینە، بە پێوەری دیموکراتی گەردوونی ئاوێتە بووە،  هەنگاو بنێین. شتێکی کە لە مێژوویی نەورۆزی ڕاستەقینەش دا دێت، سڵاو کردنە لە ژیانی کردنی وەها نەورۆزێک؛ بەڵام دیاردەیەکی کە بۆ گەل و وڵاتەکەمان ڕاستە، دەبێ لە هەمان کات دا بۆ هەرێمەکەشمان بە هەمان شیوەیە بێ. ڕاستینەی سەرمایەداری ئیمپریالیست بە گشتیی دوو سەد ساڵی دوایی بە تایبەتی لەم سەد ساڵەی دواییەدا  لەسەر بنەمای نەتەوەپەرستی نەتەوە-دەوڵەت ، ناسنامەی نەژادی و ئایینی بەشێوەیەکە کە لە دژی جەوهەری خۆی، بە ڕووی خۆی دا داخستووە و یەکیان کردۆتە دوژمن. واتە بەپێی سیاسەتی پارچە بکە و بەڕێوەببە، بونی خۆی بێ بەزەییانە تا ڕۆژی ئەمرۆمان هێناوە!.

دەبێ بزانین هێزەکانی ئیمپریالیست، کە دەستیان لە هیواکانیان لە ڕوژهەڵاتی ناوین بەرنەداوە، دواییین زۆرداریان بە شێوەی داعش هاتە ئاراوە، ئەو ڕێکخراوەی کە دڕاندایەتیشی بێ واتا کردووە، بێ ئەوەی بڵێ ئەمە ژن و منداڵە، کورد، تورکمان، عەرەب، ئیزیدی، ئاسوری-سریانییە لە دژی هەموو گەل و کەمینەکانی هەرێمەکە، کۆمەڵکوژی دڕندانە ئەنجام دەدات.

ڕۆژ ئەو ڕۆژەیە، کە ئەو مێژووە بێ بەزەیی و وێرانکەرە، کۆتایی بێ و پێ بنێتە ئاشتی، برایەتی و دیموکراسییەکی کە بەپێی پاشخانی ڕاستەقینەمان بێت. بە ڕاستی دەبینم و بەوە باوەڕم هه‌یه‌، نەتەوە دەوڵەتانێکی کە نەتەوەپەرستی وێرانکار، لەناوبەر و پڕ ئاڵۆزی بەرهەمهێناوە بە کرانەوە بەڕووی سیاسەتی دیموکراتی و ناسنامەی دیموکراتیانە ناچارن وەرچەرخێن بۆ وڵاتی هاوبەش. بۆ ئەوەش بانگ لە نەتەوە-دەولەتەکان دەکەم لە ناو خۆیان دا بە سیاسەتی دیموکراتیانە جۆرێکی نوێی دیموکراتی هاوبەش پێک بێنن، نەتەوەدەڵەکان لە نێو خۆیان دا ماڵی هاوبەشی دیموکراتیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بونیاد بنێن.

بەم بۆنەیەوە داوا لە ژنان و گەنجان ده‌که‌م کە بەرەو ئازادی له‌شه‌قه‌ی باڵده‌ده‌ن و زۆرینەی چەوساوەی کۆمەڵگەکەمانن، لە تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی دا لە بواری ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسیی و ئاسایشی قۆناغی هەنوکەییەمان چالاکانە بەشداربن و، سەربخەن. وێڕای ئەوەش سڵاو لە بەرخودان و سەرکەوتنی کۆبانێ دەکەم، کە هەم بۆ هەرێمەکەمان و هەم بۆ کۆمەڵگه‌ی نێونەتەوەیی واتایەکی مەزنی هەیە.  لەسەر ئەو بنەمایە سڵاو لە “رۆحی ئاشمێ” دەکەم کە سەمبوڵێکی مێژووی نوێی نیوان گەلانمانە. ئەو ئاماژانەی لەسەرەوە هەوڵم دا دەست نیشانی بکەم ئەگەر بە دەستەواژەیەک بڵێم: ئەوە بۆ کۆمەڵگە سەرلەنوێ پاکسازی، بونیادنەوە و داڕشتنەوەی مێژوویی و ڕۆژانەیی، بانگەوازیەکی هێژایە. جارێکی تر  سڵاو لە خودی ئەم نەورۆزە مێژووییە، بەو هیوای ئەوەی کە بۆ هەموو مرۆڤایەتی ببێتە مایەی خێر.

بژی نەورۆز بژی برایەتی گەلان…

ع.ئۆجالان
دوورگەی ئیمرالی –
سەرچاوە ؛ ڕۆژنیوز  21.03.2015