خۆشبه‌ختین هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ین، واته هێشتا زیندووین
وی هیوی – ڕۆمانی ( هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بوزا ) دا
ئێمه له كوێین
به‌و سه‌خاوه‌ته بێ وێنه‌یه ،
میوانداری بكوژانمان ده‌كه‌ین؟
چاو له بێبهریایهتی
خوداوه‌نده له مه‌رگ تێرنه‌بووه‌كان ،
كه نێرده‌كانیان
پیاسه به زهنوێراندا ده‌كه‌ن
چه‌هره‌ی تۆزاوی مناڵان‌یش
له بادهیهكی گڕگرتوودا
به ته‌زره و چواله ده‌خۆنه‌وه …
بێده‌نگی كاول و وێرانان ،
سه‌رشارن له بۆشایی ..
فریشته چاویان
به نیگه‌رانی ده‌شۆن
به‌دوای خه‌ونێكه‌وه نایبینن ،
وێنه‌ی ئه‌و په‌ڵه هه‌ورانه‌ی
له ئاسمانی ئێمه‌دا چڕ ده‌بنه‌وه
به‌سه‌ر خاكی دی ده‌بارن …
كاروانی زێڕپۆشی پاییز
باریان له ته‌نیشت ته‌لبه‌نده نهغمهدارهكان
لێ خستووه ..
بێ هه‌ست ..
بێ گیان ..
به سیمای ڕووشاوی ڕۆژگاره‌وه
له موچڕكێكدا ده‌رده‌كه‌وێ ..
پهیمانهیهك ،
له شه‌رابی دره‌وشاوه‌ی په‌رییان ..
چه‌ند چڵێك
له ڕوناهی ئه‌و ئاگره‌ی
هه‌ڕه‌شه‌ی پێ ده‌كرێ ..
پرسیارێكی سهردهمنوێنه …
هاونشین،
بێ وه‌ڵام …
چاڵی گومڕایی،
مێژووگوزهر …
كۆن،
له‌وه‌ته‌ی دونیا هه‌یه …
نوێ،
چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر …
دوورگهیهكمان
به خۆمان دروست كرد،
لێمان نه‌ڕوانی
ساویلكه به خۆمان ده‌چووین :
باران له ئامێز و
فرمێسك به‌سه‌ر شانه‌وه
ڕۆحمان ڕوو له هه‌وراز …
چاوه‌ڕوان،
په‌نجه‌ره‌یه‌ك بكرێته‌وه …
په‌نجه‌ره
نه‌كرایه‌وه،
له بێخه‌وه هه‌ڵته‌كا …
له شه‌شپاڵووی كهڕولاڵمان
زیاتر نه‌دی !
كه بووه به قولله و كاژی دڵمان،
له سواڵی به‌ر ده‌رگای ئاسۆدا
قوڵنگی بۆ بخه‌ینه سه‌رشان …
چراوگ نه‌كوژاوه‌ته‌وه …
فریشته جوانن
جوانن براده‌ر !
شاعیر باكی نییه
ئه‌وه‌ی لێی ده‌شارنه‌وه ،
به خه‌ون ده‌یبینێ ..
له به‌هه‌شتیش ده‌ربكرێ ،
دۆزه‌خیی قبوڵی ده‌كه‌ن .
باكی نییه شاعیر
بۆ چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی كوژاوه
یا ئێواره‌یه‌كی كه‌یل
ئاو و هه‌وای لێ ببڕن .
ئاوازی مه‌ست باكی نییه
له یه‌ك كاتدا به‌سه‌ر پێخه‌فی بێ چاره‌ییه‌وه،
سه‌رجێیی شادی و خه‌م ده‌كا …
له یه‌ك كاتدا براده‌ر!
له‌و گه‌مه‌یه‌ی
ئاده‌مزاد
ناویان ناوه جووتبوون ،
نقوم ده‌بێ ….
هاوارێك،
له ڕه‌نگی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاو و
سیمای قهوزهدارمانهوه
باڵدار ئاسا
ئازاد … شاد
ئاسمان تهی ده‌كا.
دوور نییه ڕۆحمان
بێ‌دار بكاته‌وه ….
ژه‌نگی دره‌ختان بوه‌رێنێ
ڕه‌نگه‌كان،
كه شه‌ویان به‌سه‌ر دادراوه
به به‌نده‌ری سۆزدا بگه‌ڕێنێته‌وه
كژێك دا بێ
نیشتمان
به چاوی كوێریشهوه ببینرێ .
ئۆكتۆبه‌ری 2017