کاری کۆلاژ - نەژاد عەزیز سورمێ

شتێک لە مێژووی ئاوابوون


Loading

نەژاد عەزیز سورمێ

شتێک لە مێژووی ئاوابوون

نەژاد عزیز سورمێ

  • پەرێز

گیا بڵند بوو ، لە کڵاوەی چۆکی دەدا..

لە وەرزی ئاوس بووندا

ڕەگەکان ھاتنەوە بەر با..

  • ڕەوڕەوەی وەستان
کاری کۆلاژ – نەژاد عەزیز سورمێ

لەسەر بەردی سێڕیانەکە دانیشتووە

چاوەڕوانی (بەیان) دەکا..

گەلێ جار (بەیان) ھاتووە

تریفەبارانی کردووە و

تێشتی لەگەڵدا خواردووە..

ئەو ھەر لەسەر بەردەکەیە

وشت بووە !

چاوەڕوانی (بەیان) دەکا..

  • ئاڵ بردنەوە

     ئاوێنە بە دیوارەوە شکاون..

    ھەتاو ڕووتە ، سایە پۆشتە

   پێینگانی کچی ئاسمان

  داری حەسرەتی لێ ڕواوە .

  • کاری کۆلاژ – نەژاد عەزیز سورمێ

    خوێنکێش

لە ناو قەدەوە پێکراوە..

تنۆکێ خوێنی لێ نەھاتووە

شاڵی پشتی تەمەنیشی ھەڵمشتووە ..

  • تەنافباز

وەکو پەمۆ :

لە قۆزاخە و

لە مەکینە و

لە دارھەنەیشدا دەژی ..

تا ئەوەی لە پەرداخێکیش نقوم دەبێ

دەریا ھەستێ ناگاتە گوێزینگانی.

  • کاری کۆلاژ – نەژاد عەزیز سورمێ

    برایەتی

ئەوان تینی کورەی دەفیو ،

ئێمە شەختە ..

ئەوان گیا ،

ئێمەش بەرخی دوو باقە گیا .

  • زایەڵەی بێ دەنگی

 

کاری کۆلاژ – نەژاد عەزیز سورمێ

  لەو ساتەی سوژنی

   لە بن پیلی شەوەی ڕۆژگار ڕاکردووە

   ھاوار ئەکا

   کەس دیار نییە

  (با) وەستاوە !

ئەویش بە دەنگە دەنگی خۆی ..

نەوەک ھەر کەڕ ، لاڵیش بووە ..

  • پانکی مێشک

بیری نایێ بارانێ گرتبێتیەوە

نەی دیوە خوێنی تێ بگەرێ !

پانکی سەرچاوەی گومڕایی ،

ھەر لە دوورڕا  ماکی کەڕووی پێوە دیارە .

  • کێلووکە

تاک تاک ،

کاری کۆلاژ – نەژاد عەزیز سورمێ

شێوەی جریوەی پاساری ..

تاک تاک ،

شێوەی زەبوونی و ناچاری

تاک تاک ،

کە تەنیایی ھەر بۆ خوایە .

  • خێزەڵانی سنگەکان

ئەوە ھەناسەدان نەبوو

ئەوە ڕمانی چیا بوو ..

چەخماخەی ھەورە تریشقە و

فڕینی ھەموو چۆلەکە و کۆترەکانی دونیا بوو ..

ئەوە ھەناسەدان نەبوو .

  • بانگۆش

ئێستا مناڵان

یاری بە باگردێنەکەی دەکەن

دەسکەکەی کردووە بەشەقە و پێی دەڕوا ..

دەرناکەوێ ،

چوار وەرزی ساڵ لە ماڵێیە .

ئەیلوولی 1989

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌