چوارینه‌كانی شاعیری پورتووگالی ناسراو. فێرناندۆ پێسووا ـ(*)
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
١
وه‌ك چه‌ند قایه‌خێك به‌سه‌ر ده‌ریاوه‌یه
سترانی پورتووگالییان
له ڕۆحێكه‌وه بۆ ئه‌ویدی ده‌چێ
به‌ره‌نگاری نقووم بوون ده‌بنه‌وه .

٢
مروارییه‌كانی ئه‌م گه‌ردانه‌یه‌م داڕشت
پێشكێشی تۆی بكه‌م
مروارییه‌كان دڵی منن
ده‌زوویه‌كه‌یش خه‌مه‌كانمه .

٣
خاك بێ گیانه
شتێكی دی بێجگه له دڵ ناژی
زه‌وی ساردوسڕ ده‌تخوولێنێته‌وه
نه‌ك سۆزی من .
٤
بۆ ساتۆكه‌یه‌ك لێمگه‌ڕێ
بڕوام به‌وه بێ تۆ هێشتا لێم نزیكی
خه‌مباره ئه‌وه‌ی پێی وایه
پێویستی به‌وه‌یه به‌خۆی خۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ .
٥
به مردوویی له ته‌نیشتت ده‌مێنمه‌وه
بێ ئه‌وه‌ی شتێ بزانم ،
یا هه‌ست به شتێ بكه‌م
ئه‌وه به‌سه
تا مه‌رگ چاكه‌ی به‌سه‌رمانه‌وه بێ .

٦
نازانم داخۆ ڕۆح له‌و دیو سرووشتدا ده‌مێنێ ؟
ئه‌گه‌ر مردم ، یا ئاره‌زووی مه‌رگم كرد
ئه‌گه‌ر زیندوو بام ، ئاره‌زووم ده‌كرد بتبینم
چونكه به مردن نه‌بێ ناتوانم له‌بیرت بكه‌م .
٧
به‌ڵێ ، كه‌شی دوێنێ به‌دتر بوو
به‌به‌ر ده‌رگه‌ی تۆشدا ڕابرد
گوێی لێ بگره : هه‌ناسه‌یه‌كی پێیه
باش ده‌زانی كێ بۆی ناردی .
٨
دڵی خۆمم پێ دای
سه‌یری چۆنت ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ كرد
تا ئێستا بۆت نه‌گه‌ڕاندوومه‌ته‌وه
له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكشكابێ .
٩
ئه‌و قتووه‌ی سه‌رپۆشی نییه
هه‌میشه كراوه‌یه
ته‌نێ بزه‌یه‌كتم پێ بده
هیوا بۆ چیدی ناخوازم .
١٠
دوو سه‌عاتانت چاوه‌ڕێ بووم
دوو ساڵانیشت چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م
چیتر چاوه‌ڕێ بم ؟ وا دیاره نه‌یه‌یی
چوون ڕۆژ هێشتا پڕشنگان ده‌دا ؟
١١
به درێژایی شه‌وێ له‌ئه‌ستێڕكێ
گوێم له ئاوێ بوو
دڵۆپ دڵۆپ دێته خوار
به درێژایی شه‌وێ ، له ڕۆحمدا بیستم :
تۆ ناتوانی خۆشت بوێم .
١٢
ڕۆژ ڕۆژه و شه‌و شه‌و
هه‌رگیز نانووم
چونكه به ڕۆژێ ناتبینم و
شه‌ویش بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه .
١٣
گوڵێكت له ده‌ست گرتووه
له بێئاگاییدا چنیوته
به‌ڵام وا دیاره دڵمت
به ئاگادارییه‌وه .
١٤
چاوه‌كانت خه‌مبار ، وێڵ
پشتیان به هیچ شتێكه‌وه نه‌داوه
ئای خۆشه‌ویستم ، خۆشه‌ویستم
بریا لانی كه‌م من ئه‌و هیچ شته بام .

١٥
شه‌و دوای ڕۆژ دێ
ڕۆژ دوای شه‌و
دوای سۆزیش
ئه‌و سۆزه دێ سته‌ممان لێ ده‌كا .
١٦
داخۆ ئه‌وه‌نده ده‌هێنێ سه‌نگین بم ؟
نازانم گه‌ر ئه‌و هه‌موو هیلاكییه بهێنێ
چاكتر وایه به خامۆشی بمێنمه‌وه
له‌وه‌ی ته‌ماشای سیمایه‌كی دڵنیا بكه‌م .
١٧
سۆلێكت له پێیه
بنیان له زه‌وی ده‌كوتن
مردن بۆ من خۆشتره
له‌وه‌ی یه‌ك چركه له بیستنیان بوه‌ستم .
١٨
سه‌رت ده‌سووڕێنیه‌وه پرسیار بكه‌ی
گواره‌كانت وه‌ك دوو په‌ڕه‌سێلكه‌ی وه‌ڕس
كه هێشتا فڕین نازانن
سه‌ما ده‌كه‌ن .
١٩
گوڵێكت به ده‌سته‌وه‌یه
نازانم ده‌مده‌یتێ یان نا .
به‌ڵام ئه‌و گوڵانه‌ی سه‌ر ڕووت
ئه‌وه ده‌زانی چۆنیان بپارێزی .
٢٠
ئای خانمه كه‌ژاڵه‌كه‌م
ئه‌ی كه‌ژاڵه گه‌نجه‌كه
به‌وه بڵێ كه لێره‌وه ده‌تبینێ
تۆ هێشتا زۆر بچووكی .
٢١
كتێبێكت هه‌یه نایخوێنیته‌وه
گوڵێكت هه‌یه په‌لك په‌لكی ده‌كه‌ی
دڵێكت به پێیه‌كانته‌وه‌یه
هه‌رگیز چاوی لێ ناكه‌ی .
٢٢
شتێكت قه‌ت نه‌وتووه خۆشت ویستووه
ئه‌گه‌ر من پێم نه‌گوتبی
ده‌زانم پێشبینی ئه‌وه‌ت كردووه
لێ نازانم بیرت له‌چی ده‌كرده‌وه .
٢٣
گوڵێكم هه‌بوو بیكه‌مه دیاری
بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌م نه‌بوو پێی بڵێم :
پێم خۆشه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م
هه‌ر ئێستا گوڵه‌كه سیس بوو .
٢٤
كه ئاوڕ ده‌ده‌یه‌وه
باوه‌ڕ ناكه‌م بۆ من بێ
به‌ڵام تۆ سه‌یر ده‌كه‌ی ، ته‌ماشا ده‌كه‌ی
ئه‌مه‌شیان باشتر .
٢٥
هه‌موو ڕۆژێ
بیر له‌و بزاوته ئازایانه ده‌كه‌مه‌وه :
ملپێچی فه‌رامۆشكراو
له نزیك ئێره‌دا هه‌ڵده‌گرییه‌وه .
٢٦
گوێم لـێته ڕۆژان گۆرانی ده‌چڕی
شه‌وانیش گوێم لێته گۆرانی ده‌ڵێی
داخ له من ، ئه‌گه‌ر له خۆشیان بێ
داخ له من ، ئه‌گه‌ر له خه‌مان بێ .
٢٧
ڕێحانه كێویله‌ی ده‌كڕدرێ
باشتر نییه له‌وه‌ی ده‌یدزین
له ڕێحانه كێویله گه‌ڕێ
دڵتم بدێ .

٢٨
ئه‌و گوڵه‌ی ده‌ڕندرێ
زۆر ناژی
كه‌س سه‌یری تۆ ناكا
كه‌س نایه‌وێ بتڕنێ .
٢٩
ئه‌ی ئه‌و په‌ڕه‌سێلكه‌یه‌ی تێده‌په‌ڕی
كێ چاوه‌ڕوانته ؟
ته‌نیایه ئه‌وه‌ی ده‌تبینێ تێده‌په‌ڕی
متمانه‌ی به سبه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه .

٣٠
شانه‌یه‌كی ئیسپانیاییت
بۆ قژه پورتوگالیایه‌كه‌ت هه‌یه
كاتێ خۆریش ده‌تپێچێته‌وه
ده‌چیته ئه‌و باره‌ی خوا خه‌ڵقی كردووی .
٣١
دوو جارانم تكا لێ كردی
ئه‌مه‌م دوو جاران زانی
دوا جار وه‌ڵامی ئه‌وه‌ت دامه‌وه
لێم نه‌پرسیبووی .
٣٢
كه به دڵنیاییه‌وه ده‌ئاخڤێی
نازانم بیر له چی ده‌كه‌یه‌وه
ڕه‌نگه به‌و ڕیسواكردنانه بێ
به بێده‌نگیت دروستی ده‌كه‌ی .
٣٣
نه‌وره‌سه‌كان دووباره و دووباره
له ڕووباره‌وه به‌ره‌و ده‌ریا ده‌فڕن
بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستت بێ ،
ئه‌فسووناوی ده‌رده‌كه‌وی
چوون ئه‌وه‌نده پێویست نییه بفڕی .
٣٤
له گۆزه‌یه‌كی گڵین
ئاوێكی سازگارتر ده‌خۆینه‌وه
خه‌مگین نانوێ
بێ‌دار ده‌بێ تا به شادیێ ڕا ده‌گا .

٣٥
چه‌ند ڕاستییه‌ك هه‌ن ده‌گوترێن
هه‌ندێكیش كه‌س نایانڵێ
شتێكم هه‌یه پێتی ده‌ڵێم
به‌ڵام ونم كرد .
٣٦
هه‌ورێك له ئاسمانه
به هه‌موو ئه‌وانه ده‌چێ خۆشمان ده‌وێن
گه‌ر تۆ لانی كه‌م ئه‌وه‌م بده‌یتێ
ئه‌وه‌ی پێدانی ، به‌ربه‌ستی تێ ناكه‌وێ .
٣٧
ئه‌و هه‌وره‌ی تێده‌په‌ڕێ
به‌رز ده‌ڕوا
بیری منیش دیلی ئومێده‌كانته به‌رز ده‌ڕوا
وه‌كو هه‌ور كه دیلی بایه .
٣٨
مه‌ریه‌م ، كه بانگت ده‌كه‌م وه‌ره ئێره
مه‌ریه‌م بڵێ كه تۆ ناتوانی بێی
ئا به‌و شێوه‌یه
ده‌توانم بتبینم .
٣٩
مۆمێكم له‌به‌ر ئه‌و سۆزه‌ی
خوداوه‌ند پێی دای داگیرسان
شه‌و به‌سه‌ر گوند و
ئاسمانانیشدا نه‌ما .
٤٠
كتێبێكی بچكۆله‌م پێیه
كه تۆم له‌بیر ده‌چێته‌وه لێی ده‌نووسم
كتێبێكی به‌رگ ڕه‌شه
هێشتا وشه‌یه‌كم تیا نه‌نووسیوه .

٤١
هه‌ندێ جار ژیان چه‌ند شتێكی كه‌مه
خۆشه‌ویستی ، ژیانێكه هه‌ڵیده‌گرین
به هه‌ردوو لایا‌ندا بڕوانه
كه‌س نایێ له‌گه‌ڵم بئاخڤێ .
٤٢
به ئاسپایی ، به ئاسپایی بۆشایی ده‌گوزه‌رێ
یاخی ده‌بێ تاكو بنوێ
به كورتی ، بۆشایی ده‌گوزه‌رێ ،
به كورتی فێری له‌بیركردنمان ده‌كا .
٤٣
ئه‌ی هه‌وری بڵیند ، ئه‌ی هه‌ور !
بۆچی ئه‌وه‌نده دوور ده‌ڕۆی ؟
ئه‌گه‌ر تۆ خـێوی خۆشه‌ویستی كه من نیمه
كه‌مێك دابه‌زه ، كه‌مێك .

٤٤
ئه‌و هه‌وره‌ی به ئاسماندا تێده‌په‌ڕێ
له‌وه‌ی ده‌پرسێ كه چ پرسیاران ناكا
گه‌ر به قازانج بێ بڵێین بیده‌ین به كێ ؟
( ئه‌وه‌ی داومه ، نایده‌م به تۆ ) .
٤٥
ئه‌ی جۆێباری بچووك ، جۆێباری بچووك
ئه‌وه‌ی ئاسان ڕا ده‌كا
به ته‌نیا ڕا ده‌كه‌ی ،
وه‌كو من ، ئه‌ی جۆگه‌ی بچووك !

٤٦
له كۆتاییدا
ئاخاوتنه درۆینه‌كانت
به‌خته‌وه‌رم ناكه‌ن
لێ به‌خته‌وری له مندا ئه‌وه‌یه قسه بكه‌ی .
٤٧
بۆم بخه‌نده ، خه‌نده‌ی یه‌كشه‌مموان
تاكو دووشه‌مم به‌بیرم بێته‌وه
تۆ ده‌زانی من هه‌میشه له پشتته‌وه‌م
زۆر پێویست نییه بڕۆی .
٤٨
جلی جوان ده‌پۆشم
پێڵاوه‌كانم له پێ ده‌كه‌م
ده‌چمه ناو خه‌ڵكی
تا به دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێم نایدۆزمه‌وه .
٤٩
له پشت چیا كه‌سكه‌كانه‌وه دێ
برووسكه كه من نایبیسم
زایه‌ڵه‌یه‌كی جوان ، بزر
كه ده‌یدوێنێ .
٥٠
مسكێن ، دڵی بچكۆلانه‌یه
به تین و تاوه‌وه كار ده‌كا
به ڕۆژێ ده‌گری و
ئێوارانیش واوه‌یلا .

فێرناندۆ پێسووا : شاعیری ناسراوی پورتوگالیایی كه له هه‌مان كاتیش‌دا نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر و وه‌رگێڕ و فه‌یله‌سووفیش بووه .
13ی 6 ی1888 له شاری له‌شبوون له دایك بووه ، پێنج ساڵان بووه باوكی مردووه ، پاشان به خێزانه‌وه ده‌چنه باشووری ئه‌فریقا ، له‌وێ له قوتابخانه‌یه‌كی ئینگلیزی ده‌خوێنێ . له 13 ساڵیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه پورتوگال ، ماوه‌یه‌ك له زانكۆی له‌شبوونه ده‌خوێنێ . ساڵی 1914 یه‌كه‌مین قه‌سیده‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه . 30ی نۆڤێمبه‌ری 1935 به نه‌خۆشی كۆچی دوای ده‌كا .
پێسووا نزیكه‌ی 25000 سیایی و ڕه‌شنووسی له دوای خۆی به‌جێ هێشتووه له شیعر و فه‌لسه‌فه و ڕه‌خنه و وه‌رگێڕان و شانۆیی له كتێبخانه‌ی نیشتمانی له‌شبونه به ناوی (ئارشیفی پێسووا) پارێزراون . هه‌ندێ له‌و ڕه‌شنووسانه لێیان بڵاو كراوه‌ته‌وه ، له‌وانه :
- كتێبی نادڵنیایی
- سرووده‌كانی ڕیكاردۆ دو ڕییس
- ده‌رگا و چیرۆكی تر
- قه‌سیده‌كانی ئالبارۆ دی كامبۆس
- شوانی مێگه‌ل و قه‌سیده‌ی تر
- چوارینه‌كان و … هی دی .
سەرچاوە:
- له ماڵپه‌ڕی (القصيدة كوم)ـه‌وه كراون به كوردی
بڕوانه : https://www.alqasidah.com/epoem.php?ie=2630
