دۆنالد ترامپ چ مانایه‌كی هه‌یه بۆ دیموكراسی له‌فۆڕمی ئه‌مڕۆیدا؟ حوكمكردن چۆنه له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانی تاكه‌كه‌سیه‌وه؟ هه‌روه‌ها (دۆنالد ترامپ) وه‌ك ناشیهك و بێگانه‌یه‌ك له‌ناو ده‌زگای ده‌وڵه‌تدا، وه‌ك گه‌مه‌كه‌رێكی ناو وه‌به‌رهێنان كه‌هاتۆته سیاسه‌ته‌وه و سیاسه‌ت ده‌كات به‌گه‌مه و شۆیهك، كه‌ناوی ترامپ شۆیه…ئه‌مه‌و زۆریتر له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌چڕی گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه. شتێفان بوخن Stefan Buchen له ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی یه‌كه‌می ئه‌ڵمانیDas Erste ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له به‌رواری 02.03.2017 له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوف و كولتورناسی ئه‌ڵمانی (پیته‌ر سڵۆتهردایك) ئه‌نجامداوه .
پرسیار: به‌ڕێز سڵۆتهردایك دونیا ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌چ ڕێڕه‌وێكدا ڕێگه ده‌برێت ؟
سڵۆتهردایك: جه‌ماوه‌ر ئالوودهییهكی هه‌یه بۆ (ئاوتۆكراتی)، ئه‌وان به‌دوای هۆمۆگینیهت و یه‌كسانیدا ده‌گه‌ڕێن كه له‌لوتكه‌دا بێت. له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه دیموكراسیه‌كاندا نیو ده‌رزه‌ن خه‌ڵك هه‌یه، كه به‌ڕێڕه‌وی ئاوتۆكراتیدا گه‌شه‌ده‌كه‌ن.
پرسیار: بیر له‌چ وڵاتێك ده‌كه‌یته‌وه كهنێزیك بێته‌وه له‌م باره‌ی ئاماژه‌ت پێكرد؟
سڵۆتهردایك:پۆلۆنیا، هه‌نگاریا و ئۆسته‌رایخ (نه‌مسا) ئه‌مانه ئه‌گه‌ری نێزیكبوونهوهیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت تێندێنس و ههوادارییهك هه‌بوو بۆ (خود-لابردنی) دیموكراسیه‌ت. سه‌یری وڵاتێكی وه‌ك توركیا بكه بۆ نمونه. هه‌تاوه‌كو مرۆڤ زیاتر بیر له‌م بابه‌ته بكاته‌وه، ژماره‌ی وڵاته‌كان و ئه‌گه‌ره‌كان زیاتر ده‌بن.
پرسیار:كه‌واته هۆكاری ئه‌م ئالووده‌ییه چییه؟
سڵۆتهردایك: له‌ڕاستیدا نیگهرانیهك هه‌یه به‌رامبه‌ر دیموكراسی، ناڕه‌حه‌تیه‌ك هه‌یه له‌وه‌ی دیموكراسی زۆر قورس كه‌وتۆته‌وه، زۆر ته‌ڵخ و لێڵه و زۆر ئاڵۆزه له‌فۆرم و به‌كاربردنی گشتیدا. ئالووده‌بوون و حه‌زكردن له‌ساده‌یی و سادهخوازی به‌ره‌و بهپێرسۆنیفیكاسیۆن- Personifikation به‌مانای به‌ره‌و (به‌كه‌سی كردن) ڕێگهدهبڕێت. بهكهسیكردن یاخود پێرسۆنیفیكاسۆن، مانای سیاسه‌تێكی ئاوتۆكراتی ده‌گه‌یه‌نێت، و گه‌ڕانه‌وه‌ی بونیاده‌كانی ئاوتۆكراتیهته.
پرسیار: باشه ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كهسوستێم ئاوه‌ها به‌ئاسانی بگۆڕدرێت؟
سڵۆتهردایك: لهدیموكراسیهتیدا پراكیتزهكردنی ده‌سه‌ڵات له‌كاتی قهیرانهسیاسیهكاندا ته‌نها له‌ڕێگه‌ی بڕیاڕی ڕه‌سمیه‌وه یان (دیكرێت Dekret ) وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت. دۆناڵد ترامپ ئه‌م باره هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌و یه‌كه‌مجار قه‌یرانێك دروستده‌كات، دیاره له‌جیاتی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕاون ئه‌وه بێت كه دۆخی نائاسایی ڕووبدات، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌یه‌وه فه‌رمانی گونجاو ده‌ربكات ، ئه‌م دێت له‌ڕێگه‌ی دیكرێتهوه، له‌ڕێگه‌ی بڕیاڕه‌وه، دۆخه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات و دۆخێكی هاوشێوه دروستده‌كات.
پرسیار: كه‌واته ئه‌مه له‌ڕێگه‌ی سوستێمی سیاسی كلاسیكیه‌وه كۆنترۆڵ ناكرێت؟
سڵۆتهردایك: وابزانم هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكین، كه فاكتۆری له‌گرێژنه ده‌رچوون و له‌كۆنترۆڵ ده‌رچوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستی ترامپ به‌شێوه‌یه‌كی درامی له‌هه‌ڵكشاندایه. له‌ناو گروپێك چاودێردا، هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه كه‌سانێك ئالووده‌ن به (كات گوزه‌راندن) و (لهپڕهاتهكان – سپرایس) وه. هه‌روه‌ها گروپهیهكی تر زۆر له‌خه‌می ئه‌وه‌دان كه به‌بێ ئه‌مانه بینای ئه‌م جیهانه زۆر لاواز ده‌بینرێت، به‌جۆرێك، كه‌هه‌موو بێزاركردنێكی دیكه و ده‌ستێوه‌ردانێكی دیكه، له‌لایان جێگه‌ی پێشوازیكردن نییه .
پرسیار: كه‌واته بۆیه ترامپ كار له‌سه‌ر (لهپڕهاته ) ده‌كات چونكه ئه‌و بێ كۆنترۆڵ حوكمده‌كات…
سڵۆتهردایك: تاوه‌كو ئێره كه‌له‌سه‌ره دیموكراته‌كان له‌ڕاكردن و پێشبڕكێدا بوون، ئه‌مانه به‌شێك بوون لهسوستێمی سیاسی. ئه‌مانه نه فاكتی تایبه‌تمه‌ندیی بوون و نه نامۆبوون بهتایبهتمهندیهت و پڕۆفیشنالیهت. لێره‌وه دهرهكییهك، كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه دێت، له(شۆ بزنس) و كۆمپانیای خانوبه‌ره كڕین و فرۆشتنه‌وه دێت، دیاره وه‌ك نهشارهزایهك دێت ، به‌ڵام له‌پارتێكی سیاسی ته‌قلیدیه‌وه دێت، كه‌چه‌نده‌ها سه‌رۆكی به‌رهه‌مهێناوه. وه‌ك له‌ته هوزارێنتێكHusarenstück له‌جۆری سیاسه‌تی چهتهگهراییهوه بارێكی تازه دروستبوو و هاته ناوه‌وه. ده‌توانین ئه‌مه بهدیلیتانیزمێكی Dilettantismus بێ سنوور پێناسه بكه‌ین.
پرسیار: دیلیتانیزم!…هه‌ستناكه‌یت ئه‌مه زۆر ساده و بێ‌تاوان ده‌رده‌كه‌وێت؟
سڵۆتهردایك: ئێستا عهنتیكهترین نمایش ڕووده‌دات له‌به‌رچاوماندا، نمایشی وه‌به‌رهێنه‌رێكه بێئاگایه له‌وه‌ی خۆی كهموفلسێكی ماسكدار و نه‌بینراوه، بیزنسی سیاسه‌تی بۆ خۆی پچڕیوه. ئه‌مه وه‌ك ناشیهك، وه‌ك دیلیتانتێك، وه‌ك نهشارهزایهك، هاتۆته بواره‌كه‌وه، وه‌ك بێگانه‌یه‌ك له‌كۆشكی سپی‌دا ده‌ژی و نازانێت ده‌وڵه‌تداری چییه و فه‌زای گشتی سیاسی كردۆته جۆرێك له‌یاریگای شۆیهك، ناوی ترامپ شۆیه.
پرسیار: ترامپ خۆی تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌خۆش كات گوزراندن و سیاسه‌ت ، زۆر له‌خه‌ڵكان ده‌ڵێن ئه‌مه شتێكی ئه‌وه‌نده خراپ نییه!
سڵۆتهردایك: یه‌كه‌مین گومان له‌وه‌ی كهترامپ تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌سیاسه‌ت و خۆش كاتبه‌سه‌ربردن، ئه‌وه گومانی تێدا نییه و ته‌واو ڕاسته. به‌ڵام گومانی دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه‌به‌هۆی ئه‌و ئارگومێنته‌وه دڵمان ئاوبخواته‌وه و خۆمان هێوربكهینهوه، له‌مه‌دا به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چین. گرنگترین وشه و ده‌ربڕین كه‌مرۆڤ به‌په‌یوه‌ند به ترامپه‌وه به‌كاری بهێنیت وشه‌ی (شێواندن ) یان خود (سه‌رلێشواندن)ه به‌مانای جۆرێك له‌تێكدان و ناوبڕكردنێك دێت، یاخود پشوویه‌كی شه‌كه‌ت بوو. به‌ڵام ئه‌م ده‌ربڕینه (ناوبڕكردن) به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌كرێت به (كاره‌سات) ناوبنرێت كهكاراكتهرهكهی (زنجیره كاردانه‌وه) ده‌خوڵقێنێت.
پرسیار: باشه زنجیرهكاردانهوه چۆن چۆنییه؟
سڵۆتهردایك: ده‌توانین ئه‌مه بهێنینه پێش چاومان كهترامپ به‌قسه‌ی ڕاوێژكاره‌كانی ئاسایشی نه‌كات، وه‌ك تاكتیك چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێت، دیاره ئه‌مه‌ی له‌ده‌ست دێت. بێگومان ئه‌مه دژی ڕوسیا ناكات كه‌ده‌زانێت ئه‌گه‌ره‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه گه‌وره‌یه، به‌ڵام ده‌توانێت دژی ئه‌فغانستان یان پاكستان یاخود ئێران بۆ زیانگه‌یاندن له‌چه‌ند شوێنێك ئه‌مه بكات. ئه‌مه له‌ڕێگه‌ی چه‌ند لێدانێكی سه‌ربازیه‌وه ده‌بێت كه‌له‌ڕێگه‌ی فه‌رمان و دیكرێتی چاوهڕواننهكراوێكهوه، وه‌ك فه‌رمانی ڕه‌سمی بڕیاڕی له‌سه‌ر بدات و به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت. بێگومان ئه‌م دیكرێتانه و زۆریتر له‌گه‌ڵ شێوازی حوكمداری ئه‌ودا پێناسه‌كراو و گونجاوه. دوای ئه‌وه بێگومان وهڵامدانهوهكانیش چاوه‌ڕواننه‌كراوه، به‌وه‌ی لایه‌نی سێهه‌م و چواره‌م به‌رپه‌چدانه‌وه‌یان ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه زمانی دیالكتیكی هێزی سه‌ربازی بێت و به‌مجۆره قسه‌بكات، ئه‌وا ئه‌وانه‌شی هاوقسهكهرین، هه‌مان زمان به‌كاردێنن.
پرسیار: ئایا ترامپ مه‌ترسیه بۆ سه‌ر دیموكراسی؟
سڵۆتهردایك: ترامپ ئۆلیگاریشێكی كلاسیكه، بڕوای به‌ده‌سه‌ڵاته له‌ده‌ستی خه‌ڵكانێكی كه‌م یان تاكه كه‌سێكدا بێت، وه‌ك لویسی شازده ده‌یگووت؛ ده‌وڵه‌ت منم، كه‌چی ترامپ ده‌ڵێت؛ من میلله‌تم! ومادامهكی میدیا و ڕۆژنامه‌كان دژی ئه‌ون، كه‌واته ئه‌وانه دوژمنی میلله‌تن. مرۆڤ له‌م باره‌دا ده‌بێت به‌دوژمنی گه‌ل، گه‌ر هاتوو دوژمنی یه‌ك كه‌س بێت. هه‌رچی ده‌زگا پهڕلهمانیهكان هه‌یه بۆ ترامپ به‌ئاشكرا بارێكی قورسن، هه‌ر بۆیه كه‌م تازۆر نایه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێت. ته‌نانه‌ت له‌دژی دادوه‌ره‌كان جه‌نگێكی كراوه‌ی به‌رپا كردووه. به‌كورتی؛ ئه‌و خه‌ون بهدهسهڵاتێكی ڕه‌هاوه ده‌بینێت. خه‌ون بهحوكمكردنێكهوه ده‌بینێت له‌سه‌ر ستایلی دیكرێت.
ته‌واو
فه‌رهه‌نگۆكی ساده‌ی ئه‌م گوتاره
-
ئاوتۆكراتیAutokratie؛ مانای حوكمی تاكه‌كه‌س یاخود كۆمه‌ڵێك كه‌س كه‌ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان به‌كاردێنن. ده‌توانین بڵێین كهئاوتۆكراتی خود ده‌سه‌ڵاتخوازی و تاكڕه‌وی ده‌سه‌ڵاته به‌بێ بوونی هیچ كۆنتڕۆڵێكی یاسایی و ئه‌خلاقی یونیڤێرسالی.
-
هۆمۆگین: وه‌كیه‌كی، یه‌كسانی، یه‌ك هاوتایی.
-
دیكرێت – das Dekret مانای بڕیاڕێك یان فه‌رمانێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه، حكومه‌تێكه‌وه، فه‌رمانڕه‌وایه‌وه ده‌ربكرێت.
-
لهپڕهاته – له‌جیاتی Surprise – له‌جیاتی – die Überraschung من وشه‌ی (لهپڕهاته) به‌كاردێنم و لهكردارهكهوه وه‌ریده‌گرم، به‌وه‌ی شتێكه لهپڕهاته، شتێكه چاوه‌ڕوانی ناكه‌یت به‌ڵام له‌پڕ دێت و ڕووده‌دات، یاخود چاوه‌ڕێی لهپڕهاتهیهكیت.
-
ده‌ره‌كی –der Außenseiter – Outsider – ده‌ره‌كی – ئه‌و كه‌سه‌یه ده‌یه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی شته‌كاندا بێت، یاخود وه‌ك نامۆیه‌ك له‌شوێنێك یان ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و گروپهیهكدا ده‌ژی، به‌ڵام له‌ڕاستیدا نایه‌وێت پابه‌ند بێت به‌و ژنیگهیهوه، هه‌میشه وه‌ك دهرهكییهك ده‌ژی. لێره‌دا من (بهدهرهكی) وهسفیدهكهم. دیاره عه‌ره‌ب به (اللامنتمی) وه‌ریانگێڕاوه، كه كردهرهكهیه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا نه‌یان پێكاوه. كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (كۆلن ولسن ) The Outsider زیاتر له‌م چه‌مكه‌مان نێزیك ده‌كاته‌وه.
-
Husarenstückdasله‌كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده (هوزارن شتوك – لهتههوزارن) وه‌ك ناو په‌یدابوون، بریتی بوون له‌و یه‌كه سه‌ربازیانه‌ی له‌ناو سوپای ئۆستهرایخیدا ( یاخود عه‌ره‌ب گووته‌نی نه‌مسا) دروستبوون، ئه‌ركیان دنهكردن و لێدانی كتوپڕی دوژمن بوو، به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێیان ده‌خسته دڵی سوپای دوژمنه‌وه. هوزارن وه‌ك ناو هاتۆته به‌كارهێنانی تێرمینۆلۆژیهوه و بۆ ئه‌و كه‌س و كردانهیه، كه‌به‌په‌له و بروسكه‌یی دێنه ناو شته‌كانه‌وه و تێكیاندهدهن، یاخود بۆ ماوه‌یه‌كی كورت سه‌رلێشواندن دروستده‌كه‌ن.
-
der Dilettantismus -دیلیتانتیسموس یاخود دیلیتانت، به‌كه‌سێك ده‌گوترێت كه ئاشقی كارێك یان هونه‌رێك یان زانستێكه، به‌ڵام پسپۆڕ نییه تێدا و ناژی له‌سه‌ری وه‌ك پسپۆڕی و كار. دیلیتانت وه‌ك (ناشی) له‌زمانی گشتیدا ناوده‌برێن.
سه‌رچاوه:
Philosoph Sloterdijk hält Trump für einen Oligarchen; Das Erste | Panorama | 02.03.2017 | 21:45 Uhr-
http://daserste.ndr.de/panorama/Peter-Sloterdijk,sloterdijk114.html
