كهئۆپۆزیسێۆن دروستبوو له‌كوردستاندا من یه‌كسه‌ر پشتگیریم كرد، له‌ڕووی ڕێكخراوه‌ییه‌وه دوو هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵیاندا بووم. وه نه‌بێت چیرۆكی كاراكته‌ره‌كانیان كه‌له‌شاخ بوون نه‌زانم كێن و چیانكردووه، ته‌نانه‌ت كه‌له ناو یه‌كێتیشدا ده‌سه‌ڵاتدار بوون و پله‌یان هه‌بووه! به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌زانم ده‌سه‌ڵاتی كوردی چییه، چاوێك بخشێنه بهگوتارهكانی پانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌رم له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی! ئه‌مه‌و زۆر پرسی سیاسی كه‌به‌شداری تێداده‌كه‌م چ خۆم به‌ڕێكخراوه‌یی یان ته‌نها نوسین ، هه‌مووی له‌یه‌ك بیركردنه‌وه لای خۆم سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێت؛ به‌وه‌ی شتێك له‌كه‌ش و هه‌وای كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گۆڕێت.
به‌مانای ئه‌م ڕووداوه شتێك ده‌گۆڕێت كه‌چیتر گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه و بۆ باری پێش ئه‌و ڕووداوه ئه‌سته‌مه به‌رده‌وام بێت، به‌زۆریش به‌رده‌امی پێبدرێت تازه ناتوانێت هه‌ناسه بدات.
نمونه: كه ئۆپۆزیسێۆن (گۆڕان) دروستبوو تازه كه‌ش و هه‌وای سیاسی بۆ ئه‌به‌د لهجووتحزبی ڕزگاری بوو، ئۆپۆزیسۆن (گۆڕان) سه‌ركه‌توو بێت یان نا، تازه ئه‌م گروپه كۆمه‌ڵایه‌تیه، كه‌ش و هه‌واكه‌ی گۆڕی، له‌م خاڵه‌وه سیاسه‌ت، ده‌ستكاری،سایكۆلۆژیای كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌كات
نمونه‌یه‌كی دیكه؛ كه مه‌لاموسته‌فا بارزانی حوكمی زاتی ئازاری ١٩٧٠ ئیمزاكرد، كه‌ش و هه‌واكه گۆڕا، ڕاسته بارزانی باوك نه‌یتوانی شۆڕشه‌كه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت ، به‌ڵام تازه ئێراق نه‌یده‌توانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مه‌نی عه‌بدوسه‌لام عارف و به‌عسیه‌كانی ١٩٦٣. هه‌روه‌ها چیتر كوردستان نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دۆخی پێش ١٩٧٤ و نه‌وه‌یه‌كی نوێ شۆرشێكی نوێی دروستكرد.
ئاوه‌ها هه‌میشه لهپێچه مێژوویه‌كاندا، له‌ڕووداوه گرنگه‌كاندا ڕۆحێكی تازه دێته ناو ژیانی خه‌ڵكه‌وه…
لێره‌وه ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئامانجی خۆی پێكا، تازه كورد له‌ناو كه‌ش و هه‌وای ئێراق له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه هاتۆته ده‌رێ. تازه هێلكه ئێراقییهكهی شكاند، تازه كورد چیتر ئێراقی نه‌ماوه گه‌ر سیاسیه‌كانیش دووباره سه‌وادا به‌م پرسه‌وه بكه‌ن و ئه‌م دۆخه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، تازه كه‌شه‌كه گۆڕا، گرێیی خۆ به‌كه‌مزانینی كورد لهدهروونهكاندا مرد ، دوژمنانی كورد باش ئه‌مه ده‌زانن…تازه كه‌ش و هه‌وایه‌كی نوێ دروستبوو، كه‌شێكی نوێ بۆ ئه‌كته‌ری سیاسی نوێ، كه‌چیتر سیاسه‌ت ناتوانێت ڕامی بكات، تازه كه‌ش و هه‌واكه گۆڕا.
