چیرۆكی به‌یتی سه‌یدوان
ڕووداوەکانی ئەم داستانە پێش هاتنی ئاینی مەسیحی و ئیسلامە ، لەبەرئەوەی ئەم داستانە باس لە (داسنیەکان) دەکات کە پێش ئیسلام بە (ئێزیدیاکان) گووتراوە (داسنێ).
تراژیدیای (عه‌بدول عه‌زیز) لە عەشرەتی (داسنیان) بوو سێ کوڕی هەبوو بەناوەکانی (نێچیرەوان، مەلکەوان و سەیدەوان) عبدلعزیز و کوڕەکانی ئەشق و ئەوینداری ڕاوه‌شكار دەبن. جارێک عه‌بدولعه‌زیز خەون دەبینێت لەخەونەکەیدا پێی دەڵین؛ تۆ هیچ کاتێک نا‌توانیت بووکی خۆت بێنیتە ماڵه خۆت و زەماوەندی کوڕەکانت ببینیت… ئەویش دەیەوێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌م قه‌ده‌ره بێته‌وه و سوێند دەخوات بە یەکجار سێ بووک بێنێتەوەماڵەوە.
ژن بۆ هەرسێ کوڕەکەی ده‌هێنێت، به‌ڵام به‌شێوه‌كی زۆر تراژیدیی. بووکی یەکەم داوا دەكات بۆ کوڕه گەورەی. ئیدی خەڵک دواوەت دەکات و بڕیار دەدات زەماوەند و گۆڤەند بکەن، بەرلەوەی زەماوەند دەست پێبکەن کوڕی گەورەی عه‌بدولعه‌زیز لە کارەساتێکی گوماناویدا لەسەر شاخ هەڵده‌دێرێت و گیان لەدەستدەدات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، عه‌بدولعه‌زیز لەبەرئەوەی میوانی بانگهێشت کردووەو و دڵی میوانەکان نەهێشێت و نەڕەنجێت زەماوەندەکە تێک نەچێت، شایی نه‌بێته شیوه‌ن، دەڵێت؛ “ئه‌و ئەو کچە مارە بکەن لەکوڕێ دووەمم“
گۆڤەند دەست پێدەکات و لەگەرمەی دیلاندا هەواڵی مەرگی کوڕی دووەمیش دێت. عه‌بدولعه‌زیز کە دەبیستێت کوڕی دووەمیشی مردووە، ڕادەسپێرێت لەرڕێوڕەسمێکی هێمندا کوڕی دووەمیشی بەخاک بسپێرن. بووک ئامادەبکەن بۆ کوڕی سێیەم سەیدەوانەوان کە زۆر خۆشی دەویست. خەڵکی ئاوای هەر بەوشێوەیە دەکەن کە عه‌بدلعزیز دەیڵیت، بووک دەگوازنەوە بۆ کوڕی بچووک سەیدەوان.
عه‌بدولعه‌زیز لەبەر ئەوەی زۆر ناڕەحەتە و دووکوڕی خۆی لەدەستداوە، ڕۆژێك چەکەکەی خۆی هەڵدەگرێت و دەڕوات بۆ ڕاوکردن هەتا بەهۆی ڕاوەوە مێشکی ساف بێت و بحەسێتەوە. دەچێتە سەر شاخی مەقلوب (له‌هه‌ندێكدا به‌یت بێژه‌كان ده‌ڵێن مه‌غڵوب) و لەوێ لەبن دارسێبەرێکدا پشوودەدات و سەبیل پێدەکات. لەدوورەوە ڕدێنی بەرازێک، كه‌ڵه كێوییه‌ك، دەبینێت. وادەزانێت بەرازە یان كه‌ڵه كێوییه سیرەی لێدەگرێتەوەو دەیپێکێت، بەڵام کە دەچێتە پێشەوە دەبینێت ڕەشووی مشکییەکەی سەیدەوانەو ئەم سەیدەوانی پێکاوە.
لێره‌وه چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌ك (ڕیواتێك) و هەندێک لە داستان ڕ ریوایەتەکان دەڵێن؛ عه‌بدولعه‌زیز چی دی نەیتوانی بەرگەی غەمی لەدەستدانی سێ کوڕی بگرێت بۆیە خۆی کووشتووە. لە هەندێک رڕوایەتدا دەڵێن سەری خۆی هەڵگرتووە و کەس نازانێت چی به‌سه‌ر هاتووه. هەندێک ڕیوایەتیش دەڵێن گوایه بۆتە موسڵمان! بەمشێوەیە عه‌بدولعه‌زیز نەیتوانی بووکی خۆی بهێنێتە ماڵەوە و بە ناکامی منداڵەکانی دەمرن.
بۆ زیاتر فه‌رموون له‌گه‌ڵ درێژه‌ی بابه‌ته‌كه:
به‌یتی سه‌یداون، كوژرانی كوڕه‌كان به‌ده‌ستی باوك
بەیتی سەیدەوان، ئه‌مجاره بە دەنگی حەمەدی ئاغای فه‌رموون: