ڕۆمانی نیشتمانی سارا، به‌شێکه له‌و مێژووه ونبوو یان له‌بیرکراوه‌ی له ئێستا و ڕابوردوودا تۆمارنه‌کراون، ئیتر له‌به‌ر هه‌رچ هۆکارێک بێت، ئه‌م ڕۆمانه ته‌نها مێژووی چه‌ند که‌سێک یان ته‌نها که‌مایه‌تییه‌کی بچوک نییه، به‌ڵکو ده‌یان که‌سایه‌تی گرنگ له مێژووی شاری سلێمانیدا به‌زمانی خۆیان و له فۆرمی هونه‌ری (ڕۆمان)ێکدا خۆیان نمایش ده‌که‌نه‌وه.
نوسه‌ری ڕۆمانی نیشتمانی سارا میران ئه‌براهام ئه‌ڵێت؛ ‘له‌کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕۆمانی نیشتمانی سارا‌دا، باپیره خایم و که‌ریمی عه‌له‌که و قه‌شه یوسف په‌ری و حه‌مه‌جانی حاجی سه‌لیم پێنجوێنی و پیره‌مێرد و فوئاد مه‌ستی و جه‌مال عیرفان و مامۆستا سالار و ده‌یان که‌سایه‌تی ناوداری شاری سلێمانی، ئه‌و ڕۆژه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شار و به‌بێ جیاوازی ئائدۆلۆژییان پێکه‌وه وه‌کو جاران خۆیان به نه‌وه‌ی ئێستای کوردستان و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی ئه‌ناسێننه‌وه.’

ڕۆمانی نیشتمانی سارا، ئاوێنه‌یه‌کی ڕوونه، که له ڕابوردوودا له کوچه‌و کۆڵانه‌کانی شاردا هه‌ڵواسراوه و دیمه‌نه‌کانی بۆ تۆمار کردووین، که ئێستا نوسه‌ر له فۆرمی ڕۆماندا تۆماری کردوون و سه‌رله‌نوێ پیشانی ئێمه‌ی ئه‌داته‌وه.
بڕگه‌یه‌کی کورت له ڕۆمانه‌که‌دا، که دیمه‌نێکه له که‌نیسه‌ی مریه‌می شاری سلێمانی:
”هه‌فته‌یه‌ک دوای شه‌وی تۆفانه‌که سالار و سارا پێکه‌وه بۆ که‌نیسه‌ی مریه‌م له گه‌ڕه‌کی گاوران چوون، ئه‌وده‌م قه‌شه یوسف په‌ری له‌وێبوو، کاتێک سالار قه‌شه یوسف په‌ری بینی ڕوی گه‌شایه‌وه و به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه به‌ره‌و ڕووی چوو، باوه‌شیان به‌یه‌کتریدا کرد، کاتێک سالار ده‌ستی له شان و ملی قه‌شه یوسف کرده‌وه، ئاوڕی له سارا دایه‌وه و وتی، ‘سارا، ئه‌وه قه‌شه یوسفه، هاوڕێ و خۆشه‌ویستی باپیره خایمه.’
‘ته‌نها هاوڕێ، خایم هه‌رده‌م له‌جێگای برایه‌کم بووه.’
دوای ئه‌وه‌ی قه‌شه یوسف ئه‌وه‌ی وت، پاشان تاوێک بێده‌نگه‌ی لێکرد و له‌ژێر لێوه‌وه ده‌ستی کرد به نزا خوێندن.
قه‌شه یوسف، پیاوێکی باڵا به‌رز و به‌ژن باریک بوو، ته‌مه‌نی سی ساڵێک ئه‌بوو، ڕیش و سمێڵێکی قه‌ڵه‌می ڕه‌ش و قژێکی کورت، چاوه‌کانی ڕه‌شی قه‌ترانی و گه‌ش، سه‌رتاپا کۆستۆمێکی قه‌شه‌ی کلدانی ڕه‌شی پۆشی بوو، دوای ئه‌وه‌ی قه‌شه یوسف ئه‌مه‌ی وت، باڵی به‌ره‌و ڕووی سارا پانکردنه‌وه، ‘سارا خان، کچی حه‌کیمی بازرگان، دڵم زیاتر ئه‌کرێته‌وه ئه‌گه‌ر بڵێم، سارا کوڕه‌زای خایمی برا و هاوده‌نگم.’
سارا به‌رانبه‌ری قه‌شه یوسف وه‌ستابوو، چاوی داچڕی بوو و به‌سه‌رسامییه‌وه لێی ئه‌ڕوانی، کاتێک ناوی باوکی و باپیره‌ی برد، زیاتر به سه‌رنجه‌وه له چاوه ڕه‌شه‌کانی قه‌شه یوسفی ڕوانی، وه‌کو قسه‌کانی ئه‌و هیوایه‌کیان به دڵی سارا به‌خشیبێت، پاشان سارا به‌ره‌وڕووی چوو ده‌ستی ڕاستی قه‌شه یوسفی گرت و توند گوشی و ماچێکی پشتی ده‌ستی کرد، قه‌شه یوسف ده‌ستی له ده‌ستی سارا ده‌رهێنا و هه‌ردوو ده‌ستی خستنه سه‌ر شانه‌کانی و له‌خۆی نێزیک کرده‌وه و ماچێکی سه‌ری کرد و پێی‌ووت، ‘کچی خۆم، هه‌ست به ئازاری ئه‌و دڵه شکاوه‌ت ئه‌که‌م، هه‌روه‌ک چۆن به‌رده‌وام من له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی ئێوه‌دا ژیاوم و ئه‌ژیم، خوا ئاگاداری هه‌موو شتێکه، خوا ئاگاداری پاکی و ناپاکی به‌نده‌کانی خۆیه‌تی، داواکارم له خوا به‌که‌س و کارت شادبیته‌وه.”
پێویسته ئه‌م ڕۆمانه گرنگی پێ بدرێت و بخوێنرێته‌وه، چونکه سه‌رنجی هه‌مووان بۆ ئه‌وه ڕائه‌کێشێت، که ئیتر له کوردستاندا دین ڕه‌گه‌زنامه نییه، له‌پێناوی ئه‌وه‌دا تاوه‌کو ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕابووردوو دووباره‌نه‌بنه‌وه و دانیشتووانی ئه‌م هه‌رێمه و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی به‌بێ جیاوازی ئایدیۆلۆژی یه‌کترین قبووڵ بکه‌ن، بێگومان به ده‌رس وه‌رگرتن له‌و مێژووه‌ی له ڕۆمانی نیستیمانی سارا‌دا تۆمارکراوه.
- ئه‌م ڕانانه له په‌ڕاوی كولتوری رۆژنامه‌ی (زه‌مه‌ن) – نۆڤمبه‌ری ٢٠١٩ بڵاوبۆته‌وه.

ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته به‌نوسه‌ر خۆی.