له‌و یه‌كه‌مین ژووانه‌دا هه‌تاو هاوده‌ممان بوو
بریسكه‌ی چاوه‌كانی

چاوه‌ڕێی ماچیان لێم ده‌كرد
نه‌یده‌زانی ددانم ده‌ئێشا
منیش هیچم پێ نه‌گوت
ناوی بیمه‌ی ته‌ندروستی به زمانمدا نه‌هات
هه‌رچه‌نده چه‌نده‌ها جار تاڵێتی نهبوونییم، ئازاریم،
له زارم‌دا چه‌شتبوو.
دوو زمانی جودا گۆشیان كردبووین
هی من پڕ و گۆشتن، شیاو بۆ برنج جووین
هی وی باریك و كورت، شیاو بۆ ماشینه‌وه‌ی جیهان.
باسی فیلمی كرد،
وتی حه‌زی له خواردنه‌وه‌ی تێكیلایه
به تایبه‌تی پێش سێكس،
وتم منداڵ بووم باوكم مرد،
نه‌موت گوله تۆپێك كردی به چه‌ندین پارچه‌وه و
خوێنی به‌و خاكه‌دا پرژا به‌رگری لێ ده‌كرد،
وتی ساڵی جارێك دایكی ده‌بینێ،
نه‌موت دایكم زۆر شه‌و دێته خه‌وم
له خێمه‌یه‌كدا دانیشتووه، به ته‌نیا
چاوه‌ڕێی … چییه؟
وتی ده‌یه‌وێ بچێ پلیكانه‌كانی ڕۆما ببینێ
پیتزایه‌كی ناپۆلی بخوات به فڕن لێنرابێت.
به ته‌نیشی ڕووبارێكدا پیاسه‌مان ده‌كرد
نه‌وره‌سێك له ئاوه‌كه‌دا بوو
خۆی دابووه ده‌ست شه‌پۆلی نه‌رمه‌وه
وه‌ك كۆته‌ره‌یه‌ك بێ به‌رهه‌ڵستی
باوه‌شی بۆ چاره‌نووسی كردبێته‌وه.
وتم ده‌مه‌وێت … ده‌مه‌وێت …
نه‌موت ئازار بنووسمه‌وه
نه‌موت جوانی بژێنمه‌وه
نه‌موت ڕاستی داڕێژمه‌وه؛
له ڕێكردن ڕاوه‌ستاین
نیگام له‌سه‌ر نیگای هه‌ڵنیشت
برسیكه‌ی چاوانی هێشتا مابوو
ددانه ئێشه‌م هێشتا مابوو
نهورهسهكهش له ڕووباره‌كه‌دا بوو
خۆشی به هه‌تاو ده‌هات و
ئاگای له ئێمه نه‌بوو.
