ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی ڕۆشنبیری دۆكنیشۆتی ئه‌و مۆدێله‌یه‌پێناسه‌یه‌كی ئۆپۆزیسێۆنی به‌خۆی به‌خشیووه، ئه‌م تایپه‌دوور و نێزیكه‌له‌گۆڕان، نه‌له‌ناو گۆڕاندایه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ویشه، به‌مانای غه‌درێكی گه‌وره‌ده‌كه‌ین ئه‌مانه‌پابه‌ند بكه‌ینه‌وه‌به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، كه‌خاوه‌نی به‌رنامه‌و سیاسه‌تی خۆیه‌تی. ئه‌م تایپه‌سه‌ره‌تا ئاكاپه‌و ئۆردوگانیان لێ بووه سۆسیال كریستی ئه‌ڵمانیا و بانگه‌شه‌یان بۆ ئیسلامی سیاسی ده‌كرد، چونكه له‌گه‌ڵ گۆڕاندا له‌ته‌حالوفدا بوون، یه‌كگرتوویان وه‌ها ته‌قدیس كرد لێیان كردینه دیموكراتخواز و ئێمه‌و مانانانیش به‌ئیسلامۆفۆبیا و شتی تریش شوبهاند، ئه‌مه‌ش قه‌یدی نییه! كه‌داعش هات، داعشیان به‌راوورد كرد له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه چه‌په شۆڕشگێڕێكانی دونیا و دونیایه‌ك تێوره‌ی سه‌یریان بۆ داتاشی، ته‌نانه‌ت ڕه‌هه‌ندێكی یونیڤێرسالیان پێ به‌خشی. ئه‌مانه له‌كه‌ناڵه‌كانی گۆڕانه‌وه نمایشی خۆیان ده‌كرد، به‌ڵام سیاسه‌تی گۆڕان جیاوازه، بۆیه هه‌موو جارێك وه‌ك دۆن‌كیشۆت میره‌كانی سیاسه‌ت وه‌ك میزه‌ڵدان فشیانده‌كه‌نه‌وه.
ئێستاش شوێن نه‌ما ئه‌مانه بۆ (نه‌خێر) قسه‌نه‌كه‌ن و كۆڕ و سیمینار و شار به‌شار و خۆكردن به‌پاڵه‌وان له‌كه‌سانی وه‌ك ئێمه، چونكه ئه‌وان شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئێمه خه‌ریكی كاری ئه‌بستراكین و ترسنۆكین و ئه‌مان پاڵه‌وانی مه‌یدانن و ڕۆشنبیری به‌رپرسیارن و خاوه‌ن هه‌ڵوێستن…هتد ئا له‌م قسه‌سواوانه‌ی هه‌شتاكان دابه‌شده‌كرا به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌ودا له‌شاخ و شاردا…ئاوه‌ها هێنایان و بردیان و تێوره‌یان دانا و (ستوون- نوسانه) خه‌ریكی جۆشدانی جه‌ماوه‌ر بوون و له‌گۆمی پۆپۆلیزمدا خنكابوون.
ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی لێره‌دایه؛ كه‌میره‌كانی سیاسه‌ت به‌جیاواز له‌م دۆنكیشۆتانه گووتیان: ڕیفراندۆم پرسێكی نیشتمانیه، له‌گه‌ڵ نه‌خێردا نین، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دواخستنین.. به‌مانای له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمداین به‌ڵام له‌ناو چوارچێوه‌ی ده‌زگا ڕه‌سمیه‌كاندا. گرفته‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و دۆنكیشۆتانه‌ی به‌سانایی چووبوونه‌ئه‌و شه‌ڕه‌جنێو و دابه‌شكردنی پشكی شێری شۆڕشگێڕی به‌سه‌ر خۆیاندا، وه‌ك دۆن‌كیشۆت فشكرانه‌وه‌و به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه‌بوونه‌وه كه (له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم داین به‌ڵام با دوابخرێت و مه‌رجمان هه‌یه بۆی) ئیدی ئه‌م هه‌موو هیلاكیه بۆ براده‌ری ئازیز ، له‌دوایدا ئاوه‌ها به‌سانایی میره‌كانی سیاسه‌ت پێیانگووتن؛ دۆن‌كیشۆت تۆ لێره‌بوه‌سته‌و ئیتر كاتی سوارچاك و میره‌كانه‌قسه‌بكه‌ن!