شەو بوو
نا وابزانم هێشتا بەیانی نەبوو،
لەوانەیە بەو شەرابەی کە دوێنێ شەو
لەگەڵیدا خواردبوومەوە
مەست بووبێتم..
نەمبینی
ئەوکاتەی پێڵاوەکانی
لهپێ كردبێت و
ڕۆیشتبێت، دوور ڕۆیشتبێت….
ئەوەی بینیم،
شوێن جەستەی ئهو بوو بەسەر نوێنەکەمەوە
چەند تاڵێک قژە لوولە ڕەشەکەشی
بەسەرینە سپیە چڵکنەکەم جێ مابوو.
خەون بوو،
نا، هێشتا هەڵنەستابووم
تەقەی پێڵاوەکانیم بیست
وەکو باران
بێ ڕەحمانە قاچی بە شەقامە بەردینانەدا دەکوتی…
نازانم ئەوە من بووم
قۆڵم لە قۆڵە باریکە درێژەکانیدا بوو
یان لەچکە شینە گووڵ سپیەکەی بە ملمەوە بوو،
من دەترسام پەنجەرەکەم بکەمەوە و
بۆنێک بکەم،
بۆنێك کە نایناسم.
دواجار کە وه ئاگا هاتمهوه؛
جەستەیێکی ڕاکشاو بە جلێکی شینی تەنکەوە،
سووراو، ئای سووراوی سووری دوێنێ شەوی
بە سەرینەکەوە جێهێشتبوو.
ژوورێکی پڕ بۆن بوو،
ژوورێك کە من چاك دەمناسی.
هێشتا بەیانی نههاتبوو،
نا، نا، وابزانم خۆر دڵی نەدەهات
ئەم بەیانیە هەڵبێت…