پاپلۆ پیکاسۆ ؛ ١٨٨١ - ١٩٧٣

پیكاسۆ؛ داهێنان دڵێکی شکاوە


Loading

«

                                      پیكاسۆ

                                               

نه‌ژاد عزیز سورمێ

ناڵێم نه‌بووه‌، به‌ڵام كه‌م وارێك كه‌وتووه‌ ، له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی خۆماندا دیدارێك یا هه‌ڤپه‌یڤینێكی ڕۆژنامه‌نووسیمدیبێ به‌ مه‌به‌ستێك كرابێ هه‌ڵوێستێك یا بابه‌تێكی شایه‌سته‌ به‌ هه‌ڤپه‌یڤین بووبێت حاڵه‌تێكی داهێنانی تێداده‌ربڕابێ ، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ زۆر جاران بوون و نه‌بوونیان وه‌كو یه‌ك وا بووه‌…

به‌ش به‌ بار ئه‌م دیارده‌یه‌ ( كه‌ به‌ڕاستیش له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایدا بووه‌ به‌ دیارده‌) به‌ خاڵێكی تری پاشاگه‌ردانیڕۆژنامه‌نووسیمانی ده‌بینم ، چونكه‌ پێم وایه‌ دیداری ڕۆژنامه‌نووسی.. به‌ تایبه‌تیش كه‌ به‌ دیوی دونیای كولتوور وداهێناندا ده‌شكێته‌وه‌ ئه‌گه‌ری بزواندن و جۆشدانی چالاكی و بزاڤه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی  هونه‌ره‌‌  كه‌ له‌ لای ئێمه‌به‌داخه‌وه‌ بووه‌ به‌ به‌شێك له‌ مینبه‌ر و ستێجی ئه‌وانه‌ی عه‌وداڵی ناو و ناوبانگن و هیچیتر!

ته‌نانه‌ت وه‌ك لقێكی گرنگی ڕۆژنامه‌گه‌ریش به‌و ڕه‌نگه‌ بایه‌خی پێ نه‌دراوه‌. چونكه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و هۆی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندن، ئه‌وه‌ی دیتراوه‌ یا به‌ قسه‌ هێنراوه‌ یا وه‌ك خودی خۆی ، یاخودوه‌كو پله‌ی وه‌زیفه‌كه‌ی یا هه‌ر هۆیه‌كی تری ده‌ره‌وه‌ی داهێنان و مه‌ودا جیاجیاكانی بووه‌ نه‌ك ‌ یا بیانوویه‌كیپێویست…

ئه‌م  لایه‌نه‌ش ده‌هێنێ له‌ سه‌ری بنووسرێ، به‌ڵام من  لێره‌دا ئه‌م چه‌ند دێره‌م به‌ پێویست زانی پێش ئه‌وه‌ی به‌شێكیئه‌و دیداره‌ بخه‌مه‌ڕوو كه‌ به‌ پێی ڕۆژنامه‌ی (العرب)ی له‌نده‌نی (ژماره‌ی ڕۆژی 61-01-1978)  – سیدنی ئۆرێل له‌گه‌ڵ(پیكاسۆ)دا كردوویه و له‌ ڕۆژنامه‌شدا بڵاوی نه‌كردووه‌ته‌وه‌، پێده‌چێ (العرب)یش له‌و كتێبه‌ی وه‌رگرتبێ كه‌ ئۆرێلله‌ سه‌ر پیكاسۆی نووسیوه‌.

باپێكه‌وه‌ دیداره‌كه‌ بخوێنینه‌وه‌ و نه‌ختێك به‌ خۆمان و دیداره‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی و پرسیاره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كانماندابچینه‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌ بواری كولتوور و ژیانی ڕووناكبیریماندا .

 

(-: سیدنی ئۆرێل)

(+: پیكاسۆ)

 

-: ئه‌م دونیایه‌ چی پێ دای؟

+ ئه‌و ڕه‌نگه‌ی پێدام كه‌ تا دوای مردنیش به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕێم…

   ئه‌م دونیایه‌ پرسیارت ده‌داتێ ، گرنگ ئه‌مه‌یه‌…

  له‌و بڕوایه‌دام پرسیار هۆ و ئه‌گه‌ری به‌هره‌داری و لێزانی ژیانه‌…

ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌  ناگه‌ێینێ، منیش وه‌ك خه‌ڵكی تر له‌ نیشانه‌ی پرسیار بگه‌م…

به‌ڵام لێڕامینه‌!

سه‌یری ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی پرسیاری به‌م شێوه‌یه‌(؟) داناوه‌ چه‌ند سریالی بووه‌…

بێگومان له‌و حاڵه‌ته‌ مرۆییه‌ عه‌وداڵ به‌ دوای وه‌ڵامه‌ی  هه‌ڵێنجاوه‌…

 

 

تابلۆی ماچ - پاپلۆ پیکاسۆ ١٩٦٣
تابلۆی ماچ – پاپلۆ پیکاسۆ ١٩٦٣

: تۆ له‌ كاره‌كانتدا ، هه‌وڵت داوه‌ به‌ دوای وه‌ڵامدا بگه‌رێی؟

+:  ڕاستیی ، وه‌ڵام له‌ لای من گرنگ نه‌بووه ‌، ڕه‌نگه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو بێ وه‌ڵام له‌ هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌… بۆمن گرنگتر ئه‌وه‌ بووه‌ له‌وان وه‌ڵامه‌ ‌، كه‌ زۆر جار گێلانه‌ و بێ سه‌روبه‌رن ، پرسیاری له‌ ئاست مرۆڤی لێهه‌ڵێنجم.

ده‌بووایه‌ به‌ مێژوودا بچمه‌ خوار ، بچم مه‌سه‌لا تا ده‌گه‌مه‌، شارستانییه‌تی (مایا)،

 تا ئه‌و هه‌وڵه‌ جوامێرانه‌یه‌ بدۆزمه‌وه‌كه‌ بۆ تێگه‌یشتنی دونیا دراوه‌…

گومانی تێدا نییه‌، ڕۆڵه‌ی ئه‌م هۆزه‌ غه‌ریبانه‌ چه‌مكی وایان پێ بووه‌ جێی سه‌رسڕمان…

ده‌نا چۆن به‌رد ده‌بێته‌ بوونه‌وه‌رێكی كولتووری؟

ڕۆڵه‌ی ئه‌و هۆزانه‌ به‌ جۆرێك به‌سه‌ر سه‌نگتراشیدا كه‌وتبوون ، وه‌ك بڵێی به‌و باوه‌ڕه‌ گه‌یشتبن به‌رد خۆی بڕیاریدابێ شێوه‌یه‌كی تر وه‌ربگرێ…

ئاده‌مزاد وایه‌… زۆران هه‌ن بڕوایان وایه‌ به‌ كۆششی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان به‌ دوای (خود)دا ده‌گه‌ڕێن كه‌چی له‌حه‌قیقه‌تیشدا له‌ پێناوی شێوه‌یه‌كی تر له‌گه‌ڵ خوددا هه‌ڵدێن!

 

 

 

: با تۆ وه‌ك نموونه‌یه‌كی زیندوو وه‌ربگرین؟

+ :  باشه‌ با وابێ… به‌ڵام نامه‌وێ وای بۆ چووبی من به‌ فڵچه ‌و به‌ هۆی فڵچه‌وه‌ یا هه‌ر شتێكی تر خه‌باتم  كردبێ تاكو ببم به‌ (ڕیوی) یا (مریشك)…

من ده‌مویست ببم به‌ منێكی تر… دیاره‌ كه‌ وێنه‌كه‌ له‌ لای تۆدا ته‌ماوی ده‌رده‌كه‌وێ… به‌ڵام پێویسته‌ نه‌ختێك له‌زمان لا بده‌ین…

ئا ئه‌و بێده‌نگییه‌، ده‌شێ وێنه‌كه‌ چاتر ده‌ربخا… تۆ ده‌بێ بچیته‌وه‌ ژووره‌كه‌ی خۆت و هه‌موو شتێك دابخه‌ی.

 ده‌رگا… په‌نجه‌ره‌كان… ئه‌وجار داوا له‌ ده‌نگه‌كانی دی كه‌ به‌ هۆیه‌ك له‌ هۆیه‌كان ماونه‌ته‌وه‌ بكه‌ی بچنه‌ ده‌ره‌وه‌…

ئه‌گه‌ر به‌ عه‌شق و ڕه‌زای خۆشیان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌توانی به‌ ده‌نگی  خۆت وه‌ده‌ریان نێی…

پڕ به‌ خۆت هاوار كه ‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ی پۆله‌ چۆله‌كه‌یه‌كی كێوی ده‌ربكه‌ی ، ئینجا چاو و گوێت ده‌م وده‌ست داخه‌ و بیركه‌وه ‌، چۆن ده‌بیه‌ ئه‌وه‌كه‌ی تر. ئه‌وه‌ی به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕێی.

: وه‌كو بڵێی تۆ داوای لێڕامانیی هیندی ده‌كه‌ی؟

+: نه‌ء… نه‌خێر… هه‌رگیز من له‌گه‌ڵ حه‌ساندنه‌وه‌ی ته‌ندا نیم.

 من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام له‌ش ماندوو بكرێ… پێویسته‌ له‌شمان هه‌میشه‌ ماندووبێ تاكو نه‌بێته‌ بار به‌ سه‌رمانه‌وه‌…

: له‌وانه‌یه‌ ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵ  له‌شدا بۆیه‌ به‌و چه‌شنه‌ بێ، چونكه‌ به‌ ڕاستی تێی نه‌گه‌یشتووی.

هه‌میشه‌ ده‌بینین له‌ش له‌ كاره‌كانتدا به‌ له‌ باڵ یه‌كده‌ر هاتووی و ون دێته‌ به‌ر چاو؟

+ :  ئه‌مه‌ ڕاسته‌…  من ناتوانم له‌ش  به‌ یه‌ك بارسته‌ ببینم… چۆن ده‌بێ، له‌كاتێكدا ڕۆحت له‌ باڵیه‌ك ده‌رهاتبێ وبه‌ ته‌واویش هه‌ستی پێ بكه‌ی.

له‌ش بریتیه‌ له‌ چه‌ند درێژبوونه‌وه‌یه‌كی ناهاوسه‌نگ و منیش ئیعتوبارێك به‌ بنه‌ما ئه‌كادیمییه‌كان ناده‌م… به‌ڵكو واپێویست ده‌كا له‌ هه‌موو شته‌كان بچمه‌ ده‌ره‌وه‌… ده‌زانی كردوومه ‌و… چوومه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌…

:  تاكو جارێكی تر بگه‌ڕێیه‌وه‌ مه‌گه‌ر وا نییه‌؟

+ :  ئه‌تۆ وای بۆ ده‌چی… به‌ڵام له‌ ڕاستیدا جیایه‌… من هه‌میشه‌ له‌ شتدا به‌ دوای ناشت گه‌ڕاوم! له‌ ئاده‌مزاددابه‌ دوای نائاده‌می…

هه‌ر وایشه‌، گه‌ڕان له (دژ) هاوسه‌نگیمان ده‌داتێ…

من پێم وایه‌ كه‌ هونه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێسایه‌، گه‌ڕان به‌ دوای دژ ، كێل ده‌بێته‌وه‌…

 

 

خەم و فرمسکی خاتوو نوش ئێلوارد - تابلۆی پیکاسۆ ١٩٣٧
خەم و فرمسکی خاتوو نوش ئێلوارد – تابلۆی پیکاسۆ ١٩٣٧

: ئایا دژه‌ پیكاسۆ چییه‌؟

+ :  به‌ ته‌بیعه‌تی حاڵ پیكاسۆیه‌… لێره‌شدا من نامه‌وێ دیالیكتێكی ماركس به‌كار بێنم ، كه‌ شت دژه‌ خۆیشیتێدایه‌ و له‌ ململانێی هه‌میشه‌ییشدا…

من له‌و بڕوایه‌م دژ له‌ ده‌ره‌وه‌مانه ‌و ئێمه‌ش به‌ دوای دا ڕاده‌كه‌ین… ئه‌گه‌ر له‌ ناوه‌وه‌ماندا بووایه ‌، ئه‌وا له‌ به‌رده‌محاڵه‌ت و ناحاڵه‌تمان تێدا ده‌مرد… چار نه‌بوو یه‌ك ئه‌وی دی ده‌كوشت…

:  هه‌ست ده‌كه‌ین له‌ تابلۆكانتدا (ده‌نگ)ت له‌ (ڕه‌نگ)زیاتر به‌كار هێناوه‌؟

+ :  ئه‌مه‌ ڕاسته‌ زۆریش ڕاسته‌… وا ده‌رده‌كه‌وێ ناشت له‌ هاوار كاریگه‌ر تر بێ، بۆیه‌ وای ده‌بینم تابلۆكانمهاوارێكی مه‌زنیان له‌ خۆدا گرتووه‌…

من مه‌به‌ستیشم ئه‌و هاواره‌ نییه‌ كه‌ به‌ زه‌بری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ دێته‌ ده‌رێ… هاوارێكی تر هه‌یه‌ ته‌واوجیاواز. له‌وانه‌یه‌ ئه‌و هاواره‌ بێ كه‌ له‌ په‌یكه‌ری ئێسقانماندا بێ.

من به‌ خۆم به‌ ترس و كه‌یف و سه‌رسڕمان و بێ موبالاتیه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر په‌یكه‌ره‌ ئێسقانان وه‌ستاوم…

سه‌ردانی مۆزه‌خانانم ده‌كرد په‌یكه‌ره‌ ئێسقانیه‌كان ببینم و لێیان وردبمه‌وه‌…

زۆر جار ده‌مپرسی: تۆ بڵێی ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ حاڵه‌تی پێش ئاده‌مییه‌ت یا پاش ئاده‌میه‌ت پێك نه‌هێنن… ئه‌وپرسیاره‌شم هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵدا بووه‌…

:  كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یكه‌ره‌ ئێسقانمان له‌ كاره‌كانتدا نه‌دیوه‌؟

+:  له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ له‌ ئه‌نجامی ترسه‌وه‌ بووبێ… من دانی پێدا ده‌نێم هه‌ندێ كات به‌ چه‌شنێك له‌ مردن ترساومباوه‌ڕ نه‌كرده‌…

مردن ئه‌و حاڵه‌ته‌یه‌، لێمان ناگه‌ڕێ ببین، له‌ حه‌قیقه‌تیشدا كه‌ تۆ به‌ چه‌ند ساڵێكی دیاری كراوه‌وه‌ مه‌حكووم ده‌بی ،چار نییه‌ مه‌حكوومی خه‌مۆكییه‌كیش ده‌بیه‌وه‌ به‌ڵێ من ده‌ڵێم ئینسانی ئه‌به‌دی…

:  كه‌قه‌ددیس ئۆگستین له‌و حاڵه‌ته‌ دوا وتیمردن له‌ پێناوی ئاده‌مزاددا داهێنراوه‌ تاكو نه‌بێبه‌ شتێ ، گریمان ئینسانێك توانی هه‌زاران ساڵ بژی ئایا نابێ به‌ شتێ؟

+:  بۆچی ئه‌دی ئه‌و ساڵانه‌ی تێیدا ده‌ژین ، چڕكردنه‌وه‌ی هه‌زاران ساڵ نییه‌… له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ وێنه‌یه‌كیكه‌منه‌زیر پڕی بكه‌ینه‌وه‌…

زۆر كه‌س ته‌مه‌ننای مردن ده‌كه‌ن ، به‌ڵام كه‌ بۆشیان هه‌ڵده‌كه‌وێ بمرن لێی هه‌ڵدێن…

ئه‌مما ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌كوژن ، ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێ له‌وه‌كه‌ی تر ڕزگاریان بێ، نه‌ك له‌ خۆیان ، ئینجا ئه‌و ئه‌وه‌كه‌ی تره‌ئافره‌تی دووره‌وه‌كه‌وتوو بێ یا سه‌روسامانێكی له‌ كیس چوو…

كه‌ هه‌میشه‌ش ئه‌وانی ترن ده‌بنه‌ هۆی ئه‌و له‌ كیسچوونه‌ یا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی بێ. گه‌لێ جار له‌و بڕوایه‌دا ده‌بینشه‌یتان میكرۆبی بۆ هێناوین…

من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئینسان هه‌زاران ساڵیش بژی نابێ به‌ هیچ … ده‌بێ به‌ ئینسان…

:  به‌ڵام مه‌ودای ئۆرگانی ئاده‌مزاد، به‌ كاتێكی دیاری كراوه‌وه‌ به‌نده‌شانه‌كان  چار نییه‌وه‌ختێ هه‌ر له‌ نێو ده‌چن؟

+ :  ئێستا زاناكان مژده‌ی (شانه‌ ڕه‌هاكان) مان ده‌ده‌نێ ئه‌و شانانه‌ی ناخورێن و سیلاك نابن ، له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم زاناكان درۆ بكه‌ن… زۆر جار خه‌یاڵ ده‌بێ به‌ واقیع.

:  لێره‌دا بوارم بده‌ قسه‌ت ببڕم و بڵێم ئه‌و خه‌یاڵه‌ دێته‌ جێ كه‌ له‌ چوار چێوه‌ی واقیع دا بێ،به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی واقیع، خه‌یاڵ زۆری پێناچێ ده‌بێ به‌ تراوێلكه‌ و سه‌راب؟

+ :  له‌وه‌دا له‌گه‌ڵت نیم، چونكه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ی له‌ هێنانه‌ دی خه‌یاڵدا به‌كاری ده‌هێنین ، مادده‌یه‌كیواقیعی بێ…

ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ی خانووه‌كانیشمان دروست ده‌كه‌ین چیمه‌نتۆ مادده‌یه‌كی له‌ خه‌یاڵ و له‌نێو خه‌یاڵدایه‌. ده‌نكه‌ گه‌نمچۆن چۆنی مادده‌یه‌كی  واقیعیه‌ كه‌ تێیدا بێ گوڵ ده‌ربكا و ببێ به‌ گوڵه‌گه‌نم؟ پێویسته‌ خه‌یاڵ هه‌بێ تاكو شته‌كانبگۆڕێن.

:  وایه‌ به‌ڵام خه‌یاڵ وه‌ك حاڵه‌تێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی شته‌كان؟

+:  له‌ شته‌كانیشدا بۆچی… ئه‌وه‌تا من به‌ چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌چمه‌ حاڵه‌تێكی ویژدانی، هه‌ست به‌ ماندووبوونێكیزۆر ده‌كه‌م ، له‌وانه‌یه‌ به‌ چه‌شنه‌ مردنێكی كاتیی… ڕه‌نگه‌ بتوانم بڵێم هه‌ست به‌(نه‌مردن) ده‌كه‌م له‌و كاته‌یدا بیرێكمبه‌ دواوه‌ ده‌بێ ، له‌سه‌ر قوماش یا به‌رد یا برۆنز بێته‌ دی… ئه‌و نه‌مردنه‌یش جۆرێكه‌  له‌ ئیشی بێ دیماهیی.

:  بۆچی نه‌تگوت (ژیان) و (نه‌مردن)ت به‌كار هێنا؟

+ چونكه‌ (ژیان) دژی (مردن) نییه‌، به‌ڵكو درێژبوونه‌وه‌یه‌كی پێشتره‌.

تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دانی زۆر حاڵه‌ت هه‌یه‌(كۆتاییان) پێش (سه‌ره‌تاییان) ده‌كه‌وێ؟

ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفه‌كانیشدا بڕۆین ، ئه‌وا ده‌ڵێین به‌هره‌وه‌ری و لێزانی ژیانه‌… دیماهییه‌ به‌ پێش كه‌وتووه‌كانه‌.

:  له‌و حاڵه‌ته‌دا مردن چی لێ دێ؟

+ :  سه‌ره‌تای به‌ره‌واژ، ئه‌و كه‌شیشه‌ی له‌ یه‌كه‌مین ڕۆژدا ده‌مانناسێنی پێمان ده‌ڵێ:  (هاتی بۆ ئه‌وه‌ی بمری).

مه‌رج نییه‌ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ گێلانه‌یه‌ بڵێمه‌وه‌ تا له‌م حه‌قیقه‌ته‌ بگه‌م.

له‌ یه‌كه‌مین چركه‌دا ئاده‌مزاد هه‌ست ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ دونیا كه‌ شوێنێك بۆ چاوه‌ڕوانی بگرێ.

هه‌موومان هاتووین چاوه‌ڕێ بین… له‌ ڕێگای ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین شتێك بكه‌ین.

واڕێك نه‌كه‌وتووه‌ چووبیته‌ لای دكتۆری ددان، له‌ كاتێكدا هه‌ست به‌ ئازارێكی زۆر ده‌كه‌ی ، ده‌بینی له‌ ژووره‌كه‌یته‌نیشت چاوه‌ڕوان ده‌بی و خه‌ڵكی دیكه‌شت له‌گه‌ڵدایه‌ و تۆیش هه‌وڵ ده‌ده‌ی له‌گه‌ڵیان بئاخڤێی یا خۆت به‌گۆڤارێ ، شتێ؛ مژوول بكه‌ی تا ده‌رگات به‌ڕوودا ده‌كرێته‌وه‌… هه‌میشه‌ ئێمه‌ له‌ به‌ر ئه‌و ده‌رگایه‌داین كه‌ وه‌ختێكده‌كرێته‌وه‌.

:  ده‌ڵێی به‌ پێچه‌وانه‌ی خۆت ده‌په‌یڤی تۆ بڵێی ژیان به‌و به‌رنامه‌دارییه‌ بێ؟

+:  نه‌موتوه‌ به‌رنامه‌دار، من وتم شوێنێك هه‌یه‌ بۆ چاوه‌ڕوانی و ده‌رگایه‌ك هه‌یه‌ چاوه‌ڕێمانه‌…

:  له‌ پشت ئه‌و ده‌رگایه‌وه‌ چ چاوه‌ڕوانت ده‌كا؟

+ نامه‌وێ هیچ شتێك چاوه‌ڕێم بێ… چونكه‌ ماندووم… ده‌مه‌وێ تا هه‌تایی بنووم… ژیانی من بریتی بوو له‌سه‌عاتێكی نه‌وه‌ستاو… میله‌كانی به‌ خێراییه‌كی شێتانه‌ ده‌سوڕانه‌وه‌… ئه‌وه‌ هه‌ستم بووه‌ و ئه‌وه‌ش په‌نجه‌كانم بوونزیاتر له‌ جارێك له‌ زه‌مه‌ندا ژیاوم… گه‌له‌كم هه‌ناسه‌ سوار بووه‌ براده‌ر… ئای چه‌ند جارانم به‌زه‌یی به‌و كه‌سانه‌داهاتووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ تابلۆكانمدا ده‌رم خستوون… وا هه‌ست ده‌كه‌م له‌ ئازارێكم گلاندوون كه‌ ده‌بووایه‌ هه‌ر خۆم به‌ته‌نێ تێیدا بژیم.

:  مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ بڵێی ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌میشه‌ و تا هه‌تا به‌ دواته‌وه‌ن؟

+:  به‌ڵێ ، به‌ڵێ به‌ ڕاستی به‌ دوامه‌وه‌ن ، به‌ڵام له‌ لایه‌ن زۆرانیشه‌وه‌ چه‌پڵه‌م بۆ لێدراوه‌ و زۆریش له‌سه‌ر كاره‌كانمنووسراوه ‌، كه‌ ده‌بووایه‌ ناوه‌ ناوه‌ خۆم به‌ زل زانیبا.

كه‌چی هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ دڵته‌نگی ده‌كه‌م ، من هه‌رگیز ناڵێم ژیان بریتی بووه‌ له‌ كاره‌ساتێك و به‌ عه‌ره‌بانه‌یه‌كی تایه‌زل به‌ڕێوه‌ چووه‌.

ڕاستیی ژیانی من ئه‌نجامی تێنه‌گه‌یشتنێك بووه‌ به‌ ناوی (خۆشه‌ویستی) نێوان ژن و پیاوێك…

:  تۆ به‌ خۆت تووشی ئه‌و چه‌شنه‌ تێكنه‌گه‌یشتنانه‌ نه‌بووی؟

+:  بێگومان.

ئافره‌ت زۆر پێویسته‌. پێویسته‌ تاكو هه‌میشه‌ دڵت تێك بشكێنێ من له‌و باوه‌ڕه‌ دانیم بوارێكی تر له‌ ده‌ره‌وه‌ی دڵیشكاوه‌وه‌ هه‌بێ بۆ داهێنان… هه‌میشه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دا بووم خۆشه‌ویستی ڕاست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامیتێكنه‌گه‌یشتنێكی ڕاسته‌قینه‌دا په‌یدا ده‌بێ.

ژنێك چۆن ده‌توانێ پیاوێكی خۆش بووێ كه‌ كت و مت وه‌كو خۆی بێ ژن پیاوی ناجووری له‌گه‌ڵ خۆیدای خۆشده‌وێ…

ئه‌مه‌شم له‌ تابلۆكانمدا زۆر به‌ ڕوونی ده‌ربڕیوه‌ یا وه‌ك ڕه‌خنه‌گران ناوی لێ ده‌نێن به‌ ته‌ماوییه‌كی قووڵ…

ژن.. ڕووی دژم… ئه‌و به‌رم… ژانه‌كه‌ی ترم ده‌رده‌بڕێ ، من عاشقێكی خراپم… له‌ حه‌قیقه‌تیشدا عاشقێكی ناوازه‌م .

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و شێوازی نوسین و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌