سێ نیگاری لە یەک جیا
جهلالی میرزا كهریم
۱– سروشتی ڕەش
کڕێوەی ژەنگ
توێکڵی تاری شەوەزەنگ
ئەکا بە بەر گەڵای سەوزا
وەک زەروو دەم ئەخاتە ڕەنگ.
۲– ئارایشتی گەش
تۆزی ئاگر
لە ڕەنگی سوورمە واڵاتر
توێژی سووراوی ئەڕژێنێ
بەسەر ڕووی ژنێکا… ئاغر.
۳– دەروون و لەش
هەناسەی ژوور
بۆدڕی ژێر لێفەی ئەستوور
پشکۆی سڕی لەش و دەروون
ئەکا بە دۆزەخێکی سوور.
*ڕۆژنامەی هاوکاری، ژمارە (٦)، ۱۳/۲/۱۹۷٠.