Faces- Collection Photography by Hasan Falah

حه‌سه‌ن فه‌لاح؛ ڕووخساره‌كان


Loading

دەمێک بوو دەمویست لە ئازاری ئاوارەبوون تێبگەم، دەمویست ڕق و کینە و خۆشەویستی و ڕووخساری ئاوارەبوون لەناخمدا دروستبکەم. بەڵام کارێکی قورس بوو. دوورکەوتنەوە لە شاری منداڵی لای من هەر لە منداڵیەوە بووە بە زام، بەڵام دوورکەوتنەوە لە نیشتیمان دەکرێت قووڵترین زام بێت.

مانگێک پێش بەهاری ٢٠١٧ دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ من لەگەڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی زانکۆ لە گەشتێکی ڕۆژنامەوانیدا بە دیداری ئاوارەکان بگەم. دەمزانی هەستەکانی ئەوان لە هەستی من گەورەترن و زۆر شتم فێردەکەن.

 پڕۆژەی ڕووخسارەکان پێکدێت لە چەند فۆتۆیەکی ڕەش و سپی ئاوارەکان، لەناو ئەم فۆتۆیانەدا هەست یاری دەکات و خۆی لەسەر ڕووخساردا دەنوێنێت، لەمەوە بۆ ئەو خۆی دەگۆڕێت و چیرۆکێکی قووڵ دەگێڕێتەوە.

 لەکۆتایدا فێریانکردم کە مرۆڤ لە نیشتیمان گەورەترە تاوەکو بە نەبوونی بڕوخێت.

٢٩ کانونی یەکەم, ٢٠١٧

 

 فۆتۆگراف و چیرۆكنوس حه‌سه‌ن فه‌لاح 

 

حه‌سه‌ن فه‌لاح ؛ چیرۆكنوس – فۆتۆگراف

ناوم حەسەن فەلاحە، تەمەنم ٢٠ ساڵە. خوێندکاری بەشی ڕاگەیاندنم لە زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی. پیشەی من نوسینە و زیاتر لەبواری چیرۆکدا دەنوسم و لەپاڵ ئەوەشدا خولیای هونەرم و شێوەکاریشم.

 

 

 

 

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین