بووركانهكانم خسته كۆڵهپشتهكهمهوه؛ ده‌مزانی له‌و سه‌فه‌ره‌دا ئێسكه‌كان له‌رزیان لێدێ،
ده‌مزانی به‌سته‌ڵه‌كی ”گوێپێنه‌دان” ده‌بێت به سه‌رزه‌مینی هه‌مووان،
ڕێمانكرد و ته‌نها به‌رده‌كان له دوامانه‌وه جێ‌مان،
ئه‌و ورده به‌ردانه‌ی به‌پێخاوسی كۆچبه‌ران ڕوویان نه‌رم ببوو.
له جۆگهكانهوه ڕه‌نگی سوور ده‌ڕژایه له‌شمانه‌وه،
په‌پووله‌كان هاتن ڕووتیمان داپۆشن
به‌ڵام له برینه كراوهكانمانهوه چڕنووك هه‌ڵمه‌تی برد و
باڵه‌كانیان ڕووشاندن، ئیدی بینیمان
چۆن ڕۆحی سپی په‌پووله‌كان به سه‌ماوه به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌كشان.
له دووره‌وه ئه‌ژدیها ده‌م خوێناوییهكانمان ده‌بینی
چۆن به‌دیار لاشه‌ی منداڵه له دایكنهبووهكانمانهوه خوانیان ڕاخستبوو
چۆن شه‌رابی كچێنی نێرگزیان ده‌نۆشی،
له دووره‌وه ڕاوه‌ستابووین
سكمان وه‌كو سكڵێكی كزتین ده‌پووكایه‌وه،
هیچمان نه‌ده‌بینی كوژرانی نێرگز نه‌بێ
هیچمان نه‌ده‌بیست گریانی كۆرپه‌كان نه‌بێ،
بۆنی هیچمان نه‌ده‌كرد ههڵكڕوزانی خه‌ونی ته‌مه‌نمان نه‌بێ…

شه‌وانه كهمتیارهكان به‌دیارمانه‌وه ئێشكیان ده‌گرت،
كه نه‌یزه‌كه‌كان ده‌كشان، هه‌ندێكمان ڕادهچڵهمهكینهوه و نزامان ده‌كرد.
كه‌سمان له زمانی ئه‌ستێره‌كان تێنه‌گه‌یشتین … كه‌سمان …
ئه‌و كوندهپهپووانه نه‌بێت ڕهتیا كرده‌وه حیكمه‌تی خۆیانمان له‌گه‌ڵدا به‌شبكه‌ن.
بووین به هاوڕێی مقهباكان و
چیدیكه نه‌مانده‌زانی ئێمه له‌سه‌ریان ده‌خه‌وین یان ئه‌وان ئێمه ده‌ده‌ن به خۆیاندا.
بووركانهكانی كۆڵهپشتهكهم له تووڕه‌یی پهنگخواردوویاندا ڕه‌ق هه‌ڵهاتن و
ئێمه‌ش هه‌ر له دووره‌وه ماینه‌وه.
چ جادوویهكه دووباره بوونه‌وه! چ هێزێكی هۆشلهبهره یه‌كڕه‌نگی ڕۆژه‌كان!
برسێتیمان له یاد كرد، له یادمانكرد و زه‌فه‌ری پێنهبردین،
له یادمانكرد و ته‌نها كردینی به تۆپه‌ڵه ته‌مێكی بێڕه‌نگ،
كه‌چی گوێمان به‌وه‌ش نه‌دا.
ئیتر ژماره‌كان له گه‌ردوون بزر بوون،
ئاڵاكان هه‌ڵپڕووكان، ده‌موچاوه‌كان وه‌ك ڕه‌وه باڵنده
به ئاسماندا فڕین و دیار نه‌مان،
ئه‌وه‌ی مایه‌وه بازنه‌یه‌ك بوو،
له سه‌ره‌تاوه بۆ سه‌ره‌تا.

ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه.